ئەو ژنە کێیە، کۆنترۆلی مەسرور بارزانی کردووە؟

Wednesday, 11/11/2020, 6:26

9694 بینراوە


ئەو ژنەی بۆتە دەستێکی شاراوەی مەسرور بارزانی.
رانیا مەجید ماوەیەکە لە میدیاکانی پارتیدا گرنگی پێدەرێت لە کاتێکدا پێشتر ناویکی نەناسراو بوو، بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست تەڤدا پریس گەیشتوە ناوبراو دانیشتوی لەندەن بووە و هەڵگری دکتۆرایە لەبواری ئابوری.
پاش ئەوەی بە دەسپێشکەری و لەسەر داوای مەسرور بارزانی گەڕایەوە کوردستان بە شێوەیەکی نائاسایی کۆمەڵێك خزمەتگوزاری لوکس و گرانبەهای پێشکەش کرا. ڤێلایەکی گران بەھای لە(دریم سیتی) لە لایەن مەسرورەوە پێدرا، کەنرخەکەی بە دوو ملیون دۆلار بەسەرەوە مەزەندە دەکرێت.
ئەو ڤێلایەی ڕانیا دراوسیێ ڤێلای ئەبو شەهابە،کە کەسایەتیەکی بازرگانی شاری هەولێرە و خاوەندی ( ئەبو شەهاب سیتی) یە. جگە لەو ڤێلایە شوقیەکی تایبەتیشی لە (پارک ڤیو) پێبەخشراوە.هەروەها گرانترین جۆری ئۆتوموبیلی بۆکردراوە لەگەل بوونی چەندین پاسەوانی تایبەتی.
لە سەرەتای هێنانەوەی لە لەبەریتانیاوە مەسرور کردیە سەرۆکى دەستەى ئەمیندارێتى دامەزراوەى زانستى زانکۆى ئەمریکی لە دهۆک. لەکاتی دەرچوونی یەکەم خولی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک ، مەسرور بارزانی بەشان وباڵی ئەو ژنەی هەلدا و وای دەربڕیبو کە بەبێ رانیە مەجید ئەوزانکۆیە نەیدەتوانی ئاوا سەرکەوتو بێت.
دواتر کردیە یەکێک لە و چوار یاریدەرەی سەرۆک وەزیران ، لەتەک محمەد حاجی و ئاشتی هەورامی و ڕیباز حەملان ، ڕانیا لەبواری ئابوری بوو بەیاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
- وەکو هاریکارەکانی تر پلەکەی لە پلەی وەزیردایە.
- شایانی باسە کە ڕانیا مەجید توانیویەتی کاریگەریەکی بەهێزی نائاسایی بەسەر مەسرور بارزانی دا هەبێت و بەوە ناسراوە کە هەمیشە گوێگریەتی و لەقسەکانی دەرناچێ. هاوکات کاریگەری یەکەمی هەبووە لەسەر دورخستنەوەی چەندین کەسانی نزیك لە مسرور بارزانی، لەبەرچاوترینیان ( سەروەر پێداوی ) کە یەکیک لەدز و کەسە برواپیکراوەکانی مەسرور بوو، بەڵام بەھۆی دەمەقالەو ململانێ لەگەل رانیا ، مسرور بریار دەدات کە لە خۆی دوری بخاتەوە و دەسەڵاتەکانی کەم بکات و کەسێکی تر بە ناوی ( سیروان ئەبو بکر) کە پێشتر بەرێوەبری گشتی دیوانی وەزارەتی نەوت بووە لە شوێنی سەروەر پێداوی دابنێت کە یەکێکە لە ژێر دەستەکانی رانیا.
- ململانێکانی رانیا بە بریکاری مەسرور بەرەو ئاستە باڵاکانی ناو باڵە ناکۆکەکانی بنەماڵەی بارزانی دەچێت و ئێستاش لە ململانێی بەردەوامدایە دژ بە ( ئیدریس نێچیرڤان بارزانی ) بۆتە هۆکاری بێزاری و توڕەبونی ئیدریس و هۆکاری ئەوەی ئیدریس بۆ ماوەیەک کوردستان بە جێ بھێلێت.
ڕانیا بەهۆی ئەو پاڵپشتیە بەهێزەی لەلایەن مەسرورەوە لێی دەکرێ توانیویەتی کۆنترولی زۆربەی بەرپرسەکان بکات و لەپشتی پەردەوە وەک کەسی دوەم لەئەنجومەنی وەزیران و ئەوکابینەیە تێیبڕوانرێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، بە جۆرێك کەخودی قوباد تاڵەبانیش هەستی بەو کاریگەرێتیەی ڕانیا لەسەر مەسرور بارزانی و ڕەوتی کاترەکان کردووە.
ڕانیا مەجید جگە لە مەسرور بارزانی توانیویەتی کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ڕەوتی کار و بڕیارەکانی ئەم وەزیر و بەرپرسانەش هەبێت، ناسراوترینیان

1- رێبەر احمد وەزیری ناوخۆ.
2- ئومێد سباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران.
3- محمد شوکری سەرۆکی وەبەرھێنان.
4- فرسەت سۆفی پارێزگاری ھەولێر.

رانیا مەجید بەردەوام لە کاردایە بۆ دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی کە نەچونەتە ژێر بالی و هێشتا کاریگەری لەسەریان نیە.
لە بواری کاری بازرگانی و کەڵەکەکردنی سەرمایەی تایبەتی ڕانیا بەردەوامە لە کاری بازرگانی لەگەل چەندین وەبەرھێنەرێك، کە بە چەندین پرۆژەی نیشتەجێبونی داوە ، ئەمە لە کاتێکدا کە بە شێوەی فەرمی لە لایەن حکومەتەوە بریاردراوە پرۆژەکانی نیشتەجێبون رابگیرێت. بەڵام ئەم بریارانە نەیانتاونیوە ڕێگر بن لە کارە بازرگانیەکانی ڕانیا مەجید کە مەسرور بارزانی پشتیوانی کارە نایاساییەکانیەتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە