کەس بە مەسعود بارزانی ناڵێت: تۆ چیت کەوا پەیام دەنێریت ؟

Thursday, 12/11/2020, 1:13

6996 بینراوە


رایس وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەیووت: "مەسعود زۆر ئارەزووی بوو، کە بەوە بزانێت ڕێزی دەگریت، ئێمە پڕۆژەی لەتلەتکردنی پەکەکەمان بۆ پێشنیارکرد، ئەو خۆی بەشتێکی گەورە دەزانی، ئێمەش وامان نیشان دەدا کە ئەو مەزنە "
مرۆڤی نەخۆش تەنها یەک هیوای هەیە، مرۆڤی گەورەش هەزاران، مەسعود چونکە نەخۆشە تەنیا یەک هیوای هەیە، ئەویش ئەوەیە کە خەڵکی ڕێزی بگرن.بەو شێوەیە رایس مەسعودمان پێدەناسێنێت.
خراپترین شت ئەوەیە، کە مرۆڤ لەهەڕەشەی کەسە خراپەکان بترسێت، هەندێک خەڵک هەیە هێندە بێعارن بەردەوام و تا لە دەخرێنە گۆڕەوە لەچەنەبازی ناکەوێت.گرنگە بزانێت سنوری هێزەکەی چەندە، ئەوسا ئەسپی تۆپیوی خۆت تاوبەیت.بەڵام مەسعود دەیەوێت لەهەموو ئەو کارەساتانەی کە بەسەری هێناوین بە نیشتمانپەروەریی لێی وەرگرین.دەزانن ئێمە لەڕێگەی تاڵەبانی و بارزانیوە لەم کاتەدا خەریکە ڕەگەزی خۆمان لەدەست دەدەین.ساڵی ١٩٧٠ کاتێک مەلامستەفا لەگەڵ ڕژێمی ئەو کاتی عێراق لە گفتوگۆدا بوو، هەموو خەمی مەلامستەفا ئەوە بوو "ئیدریس و مەسعود"ی کوڕی کە لە بەغداد بوون نەک خەمی نەتەوە و گەل و خاک.
وای دەزانی منداڵەکانی لە بەغداد دەکوژرێن.ئێستاش مەسعودی کوڕی مەلامستەفا هەمان شت دووبارە دەکاتەوە، خەمی ئەو پیاوە نەخۆشە کوڕەکەیەتی لەم قەیرانی "ئەخلاقە" قوتاری بکات.سەمەرە لەوەدایە مێدیای بەناو ئازاد وەک "هاوڵاتی، ئاوێنە..لڤین...هتد " پەیامی ئەم پیاوە نەخۆشە بڵاو دەکەنەوە بەبێ ئەوەی دێڕێک بنوسن و بڵێن لەبەر ئەم هۆکارە ئێمە ئەم قسە پوچانەی مەسعود بڵاو دەکەینەوە.لەکاتێکدا بنەماڵە هەزاران کەناڵیان هەیە بۆ بڵاو کردنەوە جگە لە تۆڕێکی شوماری مێدیای و مزگەوت و سەکۆ و کەناڵەکانی تریش.
پرسیار ئەوەیە، کە مەسعود، بۆچی لەم کاتەدا دێت و قسەگەلێکی پوچ فڕێدەداتە ناو ئەو ئاگرەوە ؟ فڕێدانەکەی ڕێک لە نەوتی دزراو دەچێت تا کڵپە زیاتر لەنیشتمانی کڵۆڵی کوردا بکات، کە بەدرێژایی مێژوو تائێستا هیچ لەو سیاسیە نەزانانە، هیچ لەخاوەن عەشرەت و هۆزو قەبیلەکان، باجی خیانەت.هەڵە.زماندرێژی، لەشکرکێشی، گوێنەگرتن، تاوانکردنیان نەداوە.

ئەمە ئەو خاڵە سەرنج ڕاکێشەیە کە تا دەمرن بەردەوام دەبن

ئەم پەیامەی مەسعود پەیوەندی هەیە بە مان و نەمانی ئەم ووڵاتەوە، ئاسایشی ئەو هەرێمە لەمەترسیدایە، پیاوێک ڕازیی نییە بەوەی کەهەیەتی و ئامادەکاری بکات هەموو ووڵات بخاتە مەترسییەوە.نەوشیروان مستەفا لە یەکێک لەچاوپێکەوتنەکانی ووتی کاتێک ماڵی مەلامستەفا توشی قەیرانێک دەبن، لەجێگەیەکەوە دەست دەکەنە شەڕ و ئاژاوە بۆ خۆقوتارکردن لەو قەیرانە.ئەوەتانێ هەموو کەناڵەکانی پارتی کەوتونەتە تانە لێدان، هەر ئەوە نا لەدەیان تۆڕی کۆمەڵایەتی و سۆسیالمێدیاکانەوە کۆیلەکانیان دەستیان کردوە بەقسەگەلی زۆر ناشرین بە پارتی کرێکاران و زەمینەسازیەک بۆ شەڕ لە گەڵ پەکەکەدا.لەکاتێکدا هەموان دەزانین کە ئەم شەڕە پڕۆژەی ئاکپارتیە.سەرانی ڕژێمی تورک دەیان جار داویانە بەگوێ هەمواندا کە ماڵی مەلامستەفا سەربازی گوێڕایەڵی ئەوانن و هەرچیەکیان بوێت بۆیان جێبەجێ دەکەن.بۆیە لەم کاتەدا مەسعود هیچ نییە دێت و قسەگەلێکی پوچ هەڵدەداتە ناو ئەو هەمووقەیرانەوە.

یەکێتی لەکوێی هاوکێشەکەدایە؟

یەکێتی جگە لەوەی کۆنگرە نەی توانی کۆیان کاتەوە و دەیان باڵ و ملەقۆرتە لەناو ئەو حیزبەدایە، بێدەنگیان لەئاستی ئەم لەشکر کێشیەدا قبوڵکردنیانە کە شەڕ لەگەڵ پەکەکەدا بکرێت، چونکە یەکێتی خەون بەوەوە دەبینێت کە تورکی فاشی ئاوڕێکیان لێباتەوە، بەڵام ئێران ڕێگرە لەو خەونەیان، چونکە ئێرانییەکان دەستیان ناوەتە بینەقاقای ئەم حیزبە و تاڵەبانی هەموو هێلکەکانی کردۆتە سەبەتەی ئێرانییەکانەوە، بیرتانە بەر لەوەی بمرێت بردیان بۆ ئێران و دەیان پرۆتۆکۆڵی ترسناکیان پێ پەنجەمۆرکرد.
پێشتر قوباد تاڵەبانی لەگەڵ میتی تورک پلانیان دانابوو کە لە خۆنواندنێکدا سەرکردایەتی وەفتی پەکەکە بڕفێنن و بە کۆپتەر بیانبەنە شەڕناخ، بەڵام کە دەنگۆکە بڵاو بۆوە، ئەو خیانەتە سەری نەگرت، بەر لەماوەیەک ئاراسی شێخ جەنگی چیرۆکی موستەشارێکی ئەردۆگانی دا بە گوێمانداو پێی ووتین کە خەوی ئەم بنەماڵەیە چییە بە تورکیاوە.

پەکەکە و شەڕی ئەمجارە

پەکەکە گەر بکەوێتە شەڕەوە وەک خۆیان ئاماژەی پێدەدەن بەرگری لە خۆیان بکەن، ئەوە باجی ئەو بێدەنگیەیانە کە بەرامبەر ئەو هەموو تاوانەی بە درێژەی ئەم ٣٠ساڵە ئەم حیزبانە بەگەلی باشوری دەکەن، چونکە لای پەکەکە هێندەی تاڵەبانی و بارزانی گرنگ بووە بۆیان، گەلی باشور هیچ نەبوە لایان، ڕەنگە گەلی باشور لەچاوی "محەمەد ئەمین پێنجوێن"وە سەیربکەن کە ماستاو بۆ هەموویان ساردەکاتەوە و لەماوەیەدا تاڵەبانی لێکردین بەقارەمانی ڕووداوەکان، بەڵام چونکە بەعسی بووە وەک تاڵەبانی لە دەورەی کادێراندا ووتی لەشاری هەولێر ساڵی ١٩٩٣ کە پەکەکە "پاک" دروست دەکات لە کۆمەڵێ بەعسی ممتاز حەیدەری و محەمەد ئەمین پێنجوێنی کردە نمونە فیلمەکە گیراوە و لەئەرشیفدا ماوە.پەکەکە لەناو قسەکانیاندا خەمی گەلیان هەیە، بەڵام لە کرداردا ئەوان گەلی باشوریان فەرامۆش کردوە، دەیان نمونە هەیە دەتوانین ئاماژەی پێبکەین، زۆرجاران لە نوسینی تردا باسمان کردوە، بۆیە خەڵکی ڕووداوەکان زۆر تاوتوێ ناکەن و چاوەڕێ هیچ ناکەن.
مەسعود ئەم شەڕە بۆ تورکیا دەکات، چونکە بەدرێژایی مێژوو لە باوکییەوە بۆیان لواوە و دوایش وەک کوردایەتی پێمان دەفرۆشێتەوە، نێچیر لەدەیان بۆنەدا ووتی : لەشەڕی پەکەکەدا ئێمە زیاتر لە٣٠٠٠ جاشمان دا تورکیا هەر متمانەمان پێ ناکات!، کەچی کۆما جڤاک پرسە نامە بۆ براکەی نێچیر دەنێرێت کە مردار دەبێتەوە.
شەڕی ئەم جارە برا کوژی نییە بەڵکو ئاشبەتاڵێکی ترە کە ڕەنگە ئەمە دوا ساتەکانی مردنی گەلێک بێت.


ئەوەتانێ تاڵەبانی چەنێک شادمانە کە لەگەڵ مەسعودا چونەتە بەغدادی تاوان و چیرۆکی مێژووی خۆیانمان بۆ باس دەکەن بۆیە گەر پەکەکە بیەوێت سەرفراز بێت، دەبێت بگەڕێتەوە بۆ لای گەل، گەلی باشور مرۆڤی مەردی زۆری تێدایە کە دەیانەوێت کەرامەت بۆ تاک بەتاکمان بگەڕێننەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە