ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

خۆزگە قاسملوو زیندووبایە

Thursday, 11.12.2020, 1:00

1334 بینراوە


مێژووئەفسانە نییە،ئەفسانەش لە چوارچێوەی دیرۆکدا هیچ جێگایەکی نییە.پرسی بە ئەفسانە کردنی مێژوووبەکاریزماتیک کردنی کەسایەتیەکانی بەرپرسیی حیزبیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان،چارەنووسی ئەو بەشە لە نەتەوەکەمانی بەرادەیەک حەشارداوە کە بە دەگمەن دەکرێ مرۆڤی بێلایەن بتوانێ ئەنگوست لە راستیەکان دابنێ وبە پێنووسی رەخنە باس لە ئەو رووداوانە بکا کە ناومان ناوە مێژوو! تاقمێک سەرلەبەریی بەرپرس ولایەنگرودەمڕآستی حیزبی جگە لە قسەی زبروجنێو هیچی دیکەت لێ ئاراستە ناکەن!چون ئێمە فێڕنین وەدووی کارەساتەکان بکەوین ولێکۆلێنەوەوتوێژینەوەیان لە سەر بکەین.نەسل بە نەسلی کۆمەڵگا دێن ودەڕۆن وتێدا دەچن کە چی ئەو کاروانە وەها لە قوڕی دیرۆک چەقیوە کە بە حەزرەتی فیل لە جێگای خۆی ناجووڵێ!
ئەوە دووژمن بەسەرمان دێنێ هەمووی هەر خەتای ئەو نییە،ئیـمەش تێیدا بەشدارین.زۆرترین تڕاژیدیایەک کە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەری هاتووە لە چەنگ رووناکبیروشآعیروزانکۆکارونووسەری کورد بووە.ئەوتاقموتوێژە وێنەی خۆرە کەوتوونە گیانی دۆزیی کورد،هەرکامیان بە جۆرێک ئالوودەی حیزب ومیزب وسەرکردەوبنکردەی کوردن!
دەگەڵ ئەووتارە، کورتە ویدئۆیەکی دەنگیی قاسملووی تێدایە کە لە متینگێکدا لە شآری مهاباد باسی چەندخاڵێک دەکا کە من بە پێی پێویست ئاماژەی پێدەکەم.قاسملووباش دەیزانی لە سەردەمی سکرتێریی ئەحمەد تۆفیقداحیزبی دێمۆکڕات چۆن کەوتبووە ژێر چەنگی مەلامستەفای بارزانی بۆیە زۆری حەولداکە ئەحمەد تۆفیق لەناو بچێ وبۆ خۆی وەک کەسی یەکەمی ئەوحیزبە چالاکیی ئەنجام بدا،لەوکارەشدا سەرکەوت،بەڵام بەداخەوە حیزبیی خستە ژێر چەنگی خۆی و کەسانی هاوبیریی دەوروبەری خۆی.تا سەردەمێک کە تووشی تەڵەی ترۆربوووپاشآن ئەوحیزبە چی بەسەرهاتووە بۆ هەمووان روون وئاشکرایە!
ئەوخاڵانەی کە قاسملوو لەوکورتە ویدئۆیەدا باسی لێوەدەکا:
یەک:حیزبی دێمۆکڕات دەخوازێ سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ ولەسەر پێی خۆی درێژە بە تێکۆشآن بدا.
دوو:قاسملوودەڵێ: بە ئێمە دەڵێن،ئیوە بەعسین.
سێ: خاڵی سێهەم ئەوەیە کە قاسملوو دەڵێ،بە ئیمە دەڵێن،کومونیست!

خاڵی یەک: مەرحومی عەبدولڕەحان زەبیحی یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوە کورد / ژ، ک / ئەو رێکخراوەیە پێش حیزبی دێمۆکڕات دەستی کردوە بە تێکۆشآن ولە ماوەیەکی زۆر کورتیشدا پەرەسەند.بەڵام سۆڤیەتی ئەوکات لێی تووڕەبوو چوون باسی کوردستانێکی سەربەخۆی دەکرد.پیلانیش هی ئیستالین وباقرئۆف وئامریکا بوو کە گەمەی سیاسیان لە سەر بەرێوە برد!
زەبیحی کاتی ئەنجامدانی کارێکی رێکخراوەیی لە شآری ورمێ کە بەرەو مهاباد دەگەرآیەوە بە شێوەیەکی گومانئاوی لە سەیارە دایان بەزاند وبۆ ماوەی هەشت مانگ خرایە زیندان!لەو ماوەیەدا هەم کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردیان تێکرووخاندو لەناویان برد هەمیش بە پێشنیاری باقرئۆف / دەبیریی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەربایجان / حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان بۆ دامەزراندین وگووتیان دەوڵەتی کوردیی دانامەزرێ وفەرامۆشی بکەن چون کەس رازی نییە،بڕۆن لە چوارچێوەی ئێڕاندا وەدووی خودموختاری بکەون!ئەوە مێژوویەو قسەی من نییە.زیندانی کردنی زەبیحی وتێکچوونەی ژێ،کاف،دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات وچەند پرسیاری دیکەش هەن کە تائێستێ لێکۆلێنەوەیەکی ئەوتۆی لەسە نەکراوە.
بەڵگەی دوهەمیش بۆ ئەوەی ئیسپاتی بکا حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە پێچەوانەی قسەکانی قاسملوو هیچکات حیزبێکی بێ لایەن وسەربەخۆنەبووە،دەبێ سرنج بدەینە سەفەرەکانی رەواشآد قازی محەممەد بۆ لای باقرئۆف لە شاری باکوی ئازەربایجان.لە سەفەری دوایی قازی محمە ددا لە رێگای باقرئۆفەوە داوالە ئەڕتەشی سوور دەکا کە دەبێ بۆ دامەزراندنی کوردستانێکی سەربەخۆ یارمەتیی بدا بە کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان!هیچ ئەقڵولۆژیکێک ئەو داوایە بەرەوا نابینێ بەتایبەت دوای ئەوەی کە تازە سۆڤیەت لە شەڕی دووی جیهانیدا رزگاریی بووە.
بۆیە باقرئۆف داوا لە قازی دەکا لە جیاتی ژێ،کاف ،حیزبی دێمۆکڕات دابمەزرێنن!قازی لە گەرآنەوەدا بۆ شآری مهاباد چؤنیەتی سەفەرەکەودەرئەنجامی ئەو سەفەرە بۆ جەماوەر باس دەکا،خەڵكی ساویلکەش لە جوابی قازیدا دەڵێ:هەرچی تۆ بیڵێی هەرئەوە راستەو ئیمـە هیچ قسەیەکمان نییە!

خاڵی دوو:قاسملوو لەوکورتە ویدئۆیەدا دەڵێ ئێمە بەوەتاوانبار دەکەن کە بەعسین.من بۆ جوابی ئەو پرسیارە هیچ ڕای خۆم دەرنابڕم وبێدەنگ دەبم.مرۆڤی دوورناس ئەگەر چآو لە وێنەکانی قاسملووبکا کە دەگەڵ هاوڕییانی کێشاویەتی بەدروستیی بۆی دەردەکەوێ کە لە هەر دە وێنەی بڵاوبۆوە نزیکە حەوت وێنەی ،وێنەی مەلاعەوڵای حەیاکییە کە لە تەنیشت قاسملوو یان لە پشت سەری قاسملوو وەستاوە.چون خۆی زۆر لێ نزیک دەکردوە کاتێکیش تەڵەی ترۆری بۆ راخرا ئەو مەلایە دەیگووت قاسملوو کەسێکی سەرەڕۆ ودیکتاتۆڕ بووە!
مەلا عەوڵا لە وتووێژێکدا بەوشێوەیە کەسایەتی قاسملوو دەباتە ژێر پرسیارولە هەمانکاتیشداپێی وایە تاریفی دەکاودەڵێ:قاسملووتەنیا بۆ جارێک منی دەگەڵ خۆی بردە لای سەددام حوسێن.کاتێک ئەو دووکەسە رووبەڕووی یەکتر دادەنیشتن،سەددام زیاتر گوێ بۆ قاسملوو رادەگرت ووێنەی شآگردێک هەڵسوکەوتی دەکرد و لێی دەڕوانی وئەوی وەک مامۆستایەک دەبینی!
قاسملوو،وەک ئەندام رەنگە لە حیزبیی بەعسدا وەرنەگیرابێ،بەڵام ئەوە گووتنی خۆیەتی کە دەڵێ بۆئەوەی پردەکانی پشت سەری خۆم نەڕووخێنم دەبێ پەیوەندیی راستەوخۆم دەگەڵ حیزبی بەعس وشەخسی سەددام هەبێ ،بۆیەش دوای رووخانی رژیمی پادشآیی لە ئێڕان راستەوخۆ بایی دوازدەهەزارچەکداریی دینار لە سەددام حوسێن وەردەگرت تا بتوانێ دژی کۆماری ئیسلامی شەڕ بکا.کەچی ئەو کات ئەوحیزبە هەر ٦ هەزار پێشمەرگەی دەبوو.تۆ بڵێی سەددام ئەوەندە ساویلکە بووبێ کە هەرواهاسان پارە بدابەحیزبێک کە کاری بۆ نەکا؟لەوپارەیەی کە لە سەددام وەردەگیرا جگە لە خودی قاسملوو هیچ نەیدەزانی لە کوێ راگیراوە.هەرکەسیش باسی کەموکورتیەکانی پێشمەرگەی کردبایە دەیگووت: تا من زیندووبم ناهێڵم پێشمەرگە موحتاج بێ!
خاڵێ سێهەم:

قاسملوولەوکورتە ویدئۆیەدا باس لەوەدەکا کە کەسانێک پێمان دەڵێن کومونیست!بە باوەڕی من لەوبوارەدا زۆر هەلپەرستانە دەئاخفێ ولە قازانجی تایبەتی خۆی دەگەڕێ ونان بەنرخی رۆژ دەخوا،بۆخۆی لە سیاسەتدا فرچکی بە ئیدۆلۆژیای چەپ گرتبووخۆی بە مارکسیست پێناسەدەکردودەیگووت من لنینیست نیم ومارکسیستم.حیزبەکەی بە دۆستی کۆنی شووڕەوی دەزانێ ومتینگێکدا لە شآری مهاباد / منیش لەوێ بوم/ لە چوارچرای مهاباد ئەو قسەیەی کرد،هەر زووخومەینی بۆ رۆژی دوایی گووتی:نەمگووت لە کوردستان پرس،کومونیزمە.بۆیە پاسداروبەسیج وەک هەنگی هوورووژاو هێرشیان کردوە سەر رۆژهەڵاتی کوردستان وشەڕێکی نابەرابەر روویداماڵوێرانی لەوێڕا دەستی پێکرد.
قاسملوو /هیوادارم جێگای بەهەشت بێ / کەسایەتیەکی مسڵمـان وئایینی نەبووە بۆچی بەوشێوەیە ئەوقسەیەی کردوە خۆزگە زیندووبایە تا بۆ خۆی جوابی ئەو پرسیارەی دابایەوە.مێژووی ئەو دەساڵەی کە بۆخۆی سکرتێری ئەو حەزبە بوو پڕە لە شەڕوناکۆکیی ودووبەرەکی لە ناوئەوحیزبەدا،هەروەها لە ناو رێکخراوەکانی دیکەشدا.تا ئەورۆژەی زیندووبوو رێگای نەدا لایەنی جوێ بۆوە بەناوی رێىەرایەتی شۆڕشگێڕببنەوە یەک حیزبی دوای نەمانی خۆی پرسی ئاشت بوونەوە دەستی پێكرد،بەڵام زۆری نەخایاندهەمیسان دەردیی جوێ بوونەوە سەریهەڵدایەوەوئێستێ ئەو حیزبە نەخۆشە خاوەنی دووباڵە کە هەر دووک باڵی وەک باڵندە مقەست کراون ولە ناو کەمپەکاندا فززەیان نایە!
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیڕان هیچکات نەیتوانیوە وەک حیزبێکی سەربەخۆوخاوەن بڕیارلە سەر چآرەنووسی کورد هەڵسوکەوت بکا.بە تایبەت لەو سەردەمانەدا وەهاگیرۆدەی بنەماڵەی بارزانی بون کە لە سیاسەتەکانیان داجیاوازیەکی ئەوتۆ بەدی ناکرێ.
لەورۆژانەدا باڵی مستەفای هیجری زۆر بەراشکاوی باس لەوەدەکاکە دژی پ،ک،ک، هەڵوێست نیشآن بداوئارامیی کوردستان لە سەرووی هەموو بابەتێک بنرخێنێ.بەروونی خۆی دەخاتە بەرەی ئەردۆغان وپیاوەکانی بنەماڵەی بارزانی بۆئەوەی نەکا لێیان زوێڕ بن.خۆزگە قاسملوو زیندووبایە تا بە چاوی خۆی بی دیتبایە کە بە پێچەوانەی گووتنەکانی لەو کورتە ویدئۆیەدا چۆن دێمۆکڕاتەکان سەربەخۆیی وسیاسەتی بڕیاردانی سەربەخۆیی خۆیان حەواڵەی بنەماڵەی بارزانی کردوە وئەو بنەماڵەیەش تاسەریەسقان بوونەتە داردەستی ئەردۆغانی دڕندەوکوردکوژ.خۆزگە قاسملوو زیندوونایە.
سەرچاوە: کتێبی مێژووی مهاباد لە نووسینی ڕێزدارمحەممەد سەمەدی.



(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 4/5)