ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

بارزانی لە ژیانیدا توانای لێبووردنی نەبووە، چونکە لێبوردن ئەرکی پیاوی گەورەیە

Thursday, 11.12.2020, 17:24

2744 بینراوە


لەدروستبونى دەوڵەتى عێراقەوە لەساڵى 1921 کورد کێشەى لەگەڵ حکومەتە یەك لەدوا یەکەکانى عێراقدا هەبووە، هەمو حکومەتەکانیش هەموو هەوڵێکى خۆیان خستووەتە کار بۆ سەرکوتکردنى (گەلى کورد)و بێبەشکردنیان لەمافە نەتەوایەتیەکانیان.
لەدواى هێرشکردنى عێراق بۆ سەر کوێت، دواتر لێدانى عێراق لەلایەن ئەمریکاو هاوپەیمانانەوە، دواتر گەلى کورد راپەرینى ئەنجامداو تا هەنووکە حوکمى خۆى دەکات لە چوارچێوەی هەرێم.
لەدواى روخانى رژێمى عێراق لەساڵى 2003 کورد دەرفەتى زۆرى بۆ هاتە پێشەوە، بۆ ئەوەى کەبەتەواوەتى خۆى بەهێز بکات، لانى کەم چیتر سوپاى عێراق بەمەترسى نەزانێت، بەڵام سەرکردایەتى سیاسى کورد نەك هەر ئەوەى نەکرد، بەڵکو هات و سوپاى عێراقى رێکخستەوە و لایەنە سیاسیەکان هێنایەوە سەر مێزى گفتوگۆو جارێکى تر عێراقى دروستکردەوە، ئەمەش ئەنجامى ئەو سیاسەتە هەڵانەى کورد ئەوەى بەرهەم هێنا کەئێستا کورد کەوتووەتە گێژاوێکە، کۆتاییەکەى دیار نیە.
هەرچەندە کورد بەدرێژایى مێژوو کێشەى هەبووە لەگەڵ دەوڵەتى عێراق و سەرکردەکانى عێراقدا، بەڵام ئەوەى بەم دواییە کێشەکانى گەیاندە لوتکە، ئەو روداوانەبوون کە بارزانی خوڵقاندی لە نێوان هەرێم و بەغدا.
لە 30 کانوونی دووەمی 2005دا یەکەمین هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ‌ بەشداری راستەقینەی عەرەبی سوننە ئەنجامدرا. ئەو ئەنجومەنە دوو ئەرکی سەرەکی لەئەستۆدا بوو؛ یەکەمیان پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزاری و دووەمیشیان داڕشتنی دەستووری هەمیشەیی عیراق.
حکومەتی راگوزاری بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم جەعفەری (دوای حکومەتی کاتیی ئەیاد عەلاوی) پێکهات و دەستووریش لە 15ی تشرینی یەکەمی هەمان ساڵدا بە رەزامەندی سێ‌ لەسەر چواری دەنگدەران لە راپرسییەکی گشتیدا پەسەندکرا. لە 15ی کانوونی یەکەمی 2005دا دووەمین هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا و سوننەکان بەمەرجی پێداچوونەوەی دەستوور بەگەرمی بەشدارییان تیاداکرد.
لە بەرامبەردا، کورد جگە لە پشت بەستن بەدەستوور و بەردەوامبوون لەسەر هاوپەیمانێتی لەگەڵ شیعەدا بژاردەی باشتری لەبەردەستدا نەبوو.
ئەگەرچی لە ماوەی دەسەڵاتی حکومەتی راگوزاریدا هیچ یەک لە داخوازییە دەستوورییەکانی کورد جێبەجێ نەکران، بەڵام لە ئەنجامدا و لەژێر فشار و داواکاری کورددا ئیبراهیم جەعفەری گۆڕدرا بە نوری ئەلمالکی.
گرفتەکان لێرەوە سەریهەڵدا
ساڵی 2010 سەرەتای دەورانێکی نوێ‌ بوو لە تەنگژەی سیاسی لە وڵاتدا، لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی ئازار کاتێ‌ لیستی ئەلعراقیە 91 کورسی و لیسی دەوڵەتی یاسا 89 کورسی بەدەستهێنا. ئەمەش وای لە لیستی ئەلعراقیە کرد ئاهەنگی بردنەوە بگێڕن و خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت ئامادەبکەن و بەڵێنی جیاجیا بە دەنگدەر و جەماوەری خۆیان و گەلانی عیراق بدەن.
لەمەشدا بەهەڵەدا نەچووبوون بەوپێیەی لە زۆربەی سیستمە دیمەکراسییەکانی جیهاندا لایەنی براوەی هەڵبژاردن حکومەت وەردەگرێت، بەڵام ئەوەی لە عیراقدا روویدا شتێکی چاوەڕوان نەکراوبوو کاتێک دادگای فیدڕاڵی لە راڤەکردنی مادەی 76 (یەکەم) ی دەستووردا دەستەواژەی "کوتلەی نیابی خاوەن زۆرترین ژمارە" ی لێکدایەوە بە فراکسیۆنی پەرلەمانیی زۆرینە. بەمەش رێگەی خۆش کرد بۆ لیستی دەوڵەتی یاسا تا لەرێی پێکهێنانی هاوپەیمانیییەوە لەگەڵ لیستە شیعەکانی تردا رێژەی کورسیییەکانی بۆ 143 بەرزبکاتەوە و هیچ دەسکەوتێک بۆ بردنەوە لە هەڵبژاردندا نەهێڵێتەوە.
ئەو بارودۆخە سیاسییە ئاڵۆزەی لەدوای ئەو هەڵبژاردنەوە عیراقی تێکەوتووە، چەندین لێکدانەوە و ئاماژەی جیاواز لەخۆدەگرێت، بەڵام جەوهەری مەسەلەکە بریتییە لە چەقبەستنی پرۆسەی بنیاتنانەوەی دەوڵەتی عیراقی دوای دەسەڵاتی دیکتاتۆری و شمولی و سەنتڕاڵ، لەسەر بنەماکانی فیدراڵی و فرەیی و دیموکراسی وەك لە مادەی یەکی دەستوردا هاتووە.
لەماوەى رابردودا چەندجارێک وەفدى هەرێم سەردانى بەغدادیان کردووە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداد، بەڵام تاهەنوکە کێشەکان بەهەڵواسراوى ماونەتەوە.
لەئێستادا کازمی خواستی ئەوەی هەیە گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکات، بەڵام بارزانی هەرجارە حەقدێکی لەبیر نەکراو دەکاتە گرفت لە بەردەم پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و ناوەند،
کازمی نایەوێت وەك مالیکی تەواو توندی بکاتەوە تا ئەو ئاستەی کەگەشتووەتە ئەوەى موچە و بودجەى هەرێم لە پرۆسەی حکوم ڕانی سەردەمی کازمی، بەڵام کازمی دەیەوێت دەستووری و یاسایی دەست بۆ گرفتەکان چارەسەر بکات، نایەوێت گرفتەکانی هەرێم و بەغدا هەمان چارە نووسی سەردەمی مالیکی هەبێت، بەڵام بارزانی پەراوێزخراو لە بارەگاکەیەوە نایەوێت گرفتەکان چارەسەر بن، واخەریکە شەڕی پەکەکە دەخوڵقێنیت...
دەنگۆی هەڵگیرسانی شەڕی پارتی و پەکەکە خوێندنەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، سەرەڕاى  ئەو ناڕەزاییەى توندەى کەلێى کەوتووەتەوە لەهەرێمى کوردستان.
بارزانی و حیزبەکەی لە هەرێمی کوردستان دیموکراسیان لە باربردووەو پێکەوەژیان بەتەواوەتی لە پاشەکشە و مەترسیدایە.
ئەگەر پارتی بەردەوام بێت لەسەر ئەم شێوازە سیاسەتکردنە ئەوا هیچ مانایەک بۆ شەراکەت و پێکەوە بوون بوونی نییەو شەڕیش ڕودەدات ..
بارزانی لە پشتی پەردەوە کار لەسەر ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا دەکات، دەیەوێت ئەجندای خۆیان بسەپێنن، ئەوەی لە دۆسیەی فرۆشتنی نەوتدا لەسەر دەستی ئەوان کراوە، بەزیانی خۆی و هاوەڵەکانی نەشکێتەوە، بەڵام کار لەوە ترازاوە، دەیەوێت بە هەڵگیرسانی شەڕ دژی پەکەکە پڕۆسەی نێوان بەغداو هەرێم بەتەواوەتی پەک بخات و لە هەمانکاتیشدا ببینە نمونەیەکی ناشرینی بەرچاوی غەرب، وەك جۆن بۆڵتن وتی تا ئەردۆگان بە گوێی جیهاندا هاوار بکا بڵێیت ئەوەی ئێوە پشتگیری دەکەن ئەم نمونە ناشرینەن ئەتانەوێت بیانکەن بە دەوڵەت.
ئەم مەسەلەیە مەسەلەی نەوتە کە دەیەوێت شەڕی لەسەر هەڵگیرسێنیت، بەڵکو زۆر لەوە گەورەترە، مەسەلە شکاندنی شکۆ و هەیبەتی کورد و کوردستانبێت کە ریفراندۆمی ئەنجام داوە.
مەسعود بارزانی لەم دۆخەی ئێستای خۆی و حیزبەکەی تێی کەوتووە پاشکۆیەتی تورکیای لاشەریفانەترە لەوەی ملکەچی بەغدا بن، کەدەزانن بەغدا دەستهەڵناگرێت لە دۆسیەی فرۆستنی نەوت و رادەستکردنی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پەنجا ساڵی نەوت.
خەڵکی کوردستان پرسیار دەکات، کە "پاش ئەو هەموو قوربانیدانە، ئایا لە پاش ٢٩ ساڵ حکومڕانی کوردی بۆ دەبێت خەڵکی کوردسان بچێتە ژێر باری ٢٩ ملیارد دۆلار قەرزەوە ؟!!
ئایا گەلی کورد دوبارە ئامادەیە بڕیاری خۆی بداتەوە دەست هەر دوو بارزانی سەرۆکی هەرێم و حکومەت هەمان چارەنووسی سەردەمی (١٥) ساڵی حکوم ڕانی مەسعود بارزانیان هەبێت هەرچەندە وا ١٥ مانگ تێ دەپەرێت بەسەر ئەم کابینەیەدا ؟!
خەڵکی کوردستان جارێکی دی نایانەوێت دوای ئەو هەموو قوربانیدانە "هەنگاو بەرەو دواوە بنێینەوە کە لەسەر دەستی مەسعود بارزانی خوڵقا و کە ئێستاش وا دەیەوێت شەڕی کورد بە کورد هەڵگیرسێنیت.
لە دەرئەنجامی سیاسەتە هەڵەکانی مەسعود بارزانی لە رابردووداو ئێستاشدا چەندین جار شاندی کوردستان چوونەتە بەغدا، بەڵام لە جیاتی چارەسەری گرفتەکان، نانی خەڵکی کوردستان هێشتاش لەژێر مەترسیدایە، کە ئەمە کارێکی دوژمنکارانەیە و گفتوگۆی لەسەر ناکرێ". کە بارزانی هۆکاریەتی.
بارزانی بەم جوملەیە کوردستانی دووبارە هێنایەوە بۆ سێگۆشەوی یەکەم کە وتی بەمزوانە (هەڵوێستێکی وامان دەبێ، کە لە تەوەقوعی ئەواندا نەبێت، با چاوەڕوانیش بن بزانن پێمان دەکرێ یان نا ) وەك چۆن
رێفراندۆمی ئەنجام داو پێیشی نەکرا، بەڵام هیچ گومانی تێدا نییە شەڕ هەڵگیرساندن بۆ ئەوان زۆر ئاسانە وەک خۆی وتوویەتی ئەگەر پێمان چاک نەکرێ، بەڵام پێمان تێک دەدرێ.
هیچ کەسێک تەسەور ناکات، کە بەغدا دەیتوانی وا بەئاسانی غەدر لە خەڵی کوردستان بکات، ئەوە تەنها بارزانی بوو هەڵگری ئەو جوملە کۆنانە بوو بەکاری دەهێنا بۆ مەرامەکانی خۆی.
لە حەقیقەتدا دەبێ پێداچوونەوەی جدیی بە پەیوەندیەکانی هەرێم و بەغدا بکرێتەوە، چونکە ناکرێت بەم دۆخەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان بژی.
بیرمە سەرۆکی هەرێمی ئێستا و سەرۆکی حکومەتی دوێنێ نێچرەڤان بارزانی وای دەوت:
(بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر نەناردنی بودجە و بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ناکەین".)
ئەی ئێستا خێرە وێزگەی سەری رەش بەغدا جرت و فرتی دێت ؟
ئەوسا نێچرەڤان بارزانی دەیگووت بەغدا موفلیسە، بەڵام ئێستا لەو بارەیەوە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم خوازیارە هەموو کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکات.
لە دەستپێکی قەیرانی سەر هەرێمی کوردستان و نەناردنى بودجە و موچەى فەرمانبەران کاردانەوەى خراپ و وێرانکەری بەدواى خۆیدا هێنا.
کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکان لە ئەستۆی ئەم کابینەیەی حکومەتی هەرێمدایە، چیتر دەبێت لەوە بگەین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا جیا بکرێنەوە، چونکە ئەوە کێشە نییە، بەڵکو ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرکە لەسەر حکوومەتی عێراق، بەڵام لە حەقیقەتدا هەتا لە چوارچیوەی عێراقدابین دەبێت دەستوری عیراق چی دەڵێت وابکەین، نەك بڵێین ئەمە بۆخۆم و ئەوەی ئێوەش هەر بۆخۆم ....
رادەستکردنی نەوت و راپۆرتی داهاتی خاڵە سنورییەکان دەستورییە دەبێ هەرێمی کوردستان ملکەچ بێت، ئەوکات رادەستتکرد ئەوا بە پێی یاسا و دەستوور دەبێت حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکات. 
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەرچی زووە دانوستانەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت جدی تربکرێتەوە، دوور لە ئەجندای شەخسی و هەڵگیرسانی شەڕی کورد بە کورد بۆ پەکخستنی گفتوگۆ هەرچەندە پێموایە کە ئەمانە نەک ناتوانن چارەسەری کێشەکان بکەن، بەڵکوو کاتی هاتووە وەدەر بنرێن.
نەك بهێڵرێت شەڕی کورد بە کورد هەڵگیرسێنن




(دەنگدراوە: 5 . زۆرباشە: 5/5)