ده‌ركه‌وت ئه‌وانه نه دڵسۆزى گه‌ل و نیشتمانن و نهسیاسهت مهداریشن، ئه‌وانه داعباى سیاسین و گورگن و له‌پێستى مه‌ڕدا خۆیان نمایش ده‌كه‌ن.ئه‌وانه ته‌نها بۆخۆیان و نه‌وه‌كانیان كاریان كردوه‌و كارده‌كه‌ن.
كه‌واته ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر پشتیوانى ئه‌وانه بكه‌ین، حه‌قى ئه‌وه‌مان نییه گله‌ییان لێ بكه‌ین، چونكه ئه‌وه خۆمانین زوڵم له خۆمان و ماڵ و مناڵمان ده‌كه‌ین و حه‌زمان له كۆیلایه‌تییه.هیچ كه‌سێك به دیكتاتۆرى له دایك نابێت، ئه‌وه مرۆڤه گه‌مژه‌و گیل و كۆیله‌و ماستاو چییهكانن كه دیكتاتۆر بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه ئاغا‌و ده‌م سپى و پێشه‌نگى خۆیان.