بنەماڵەی ال بارزان ٧٤ ساڵە دژی گەلەکەیان خزمەتی دوژمن دەکەن

Friday, 13/11/2020, 15:06

4638 بینراوە


کاتێک دەبینیت کە مەلا بەشیر دەپاڕێتەوە پەنا بۆ ڕیشی دەبات تا دڵیان نەشکێنن، یەکسەریش حەلبوسی ئەڵێ سوێند بەخوا بچنە دەرەوە، ناهێڵم بێنە ژوورەوە، لەوێوە پێوسیتە تێبگەین کە بنەماڵەی ال بارزانی چ کەسانێکی ڕیسواو هیچ لەبارابوویان دەستنیشان کردووە، کە سڵ لە هیچ سووکایتەیەک داڕمانی ئەخلاق ناکەنەوە، لەمەلا بەشیریش ڕیسواتر نموونەی وەک هێمن هەورامی،ئومێد خۆشناو، جەمال عەبدوڵا، ڕێبوار کەریمە وەلی، سەراپایان لەپێناو مەرامی بۆگەنی خۆیاندایە، هەرچی پییان بکرێت بە زەردەخەنە وەڵام دەدەنەوە، چوونکە کەسانی ڕیسواو ڕەزیلن.
نموونەی مەلا بەشیر و جەمال فەتاحەکان لە مێژوودا زۆرن کەلە پێناو بەختەوری ژیانێکی ساختەچێتیدا سڵ لە هیچ سووکاتیەک ناکەنەوە، هەست بە شەمەزاری ناکەن، هەروەک کوردەواری ئەڵێ نەبای دیووە نەباران. مێژوو ئەڵێ شەڕی "تەروادە" لەسەر ماچە تەڕەکانی "پاریس و هێلین" بوو، کە هەزاران هەزاری مرۆڤی بێئاگای تێدا کوژرا، هەزاران کەشتی جەنگیشی تێدا لەناو دەریدا سووتیندرا، 
کەچی قسەکەر ونووسەرە دەبارەییەکانی خەڵکیان لە خشتەبرد گوایە شەڕ، شەڕی نیشتیمان و ئەخلاقە.
هەروەها "شۆڕشی ئەیلوول" کە هەتا ئێستاش دەربارییەکان و ڕیسوکانی دیکە مرۆکی کوردایەتی لێدەدەن، لە ڕاستیدا ئەوەی بەناو ناویانا شۆڕش لە وێرانکردن یان پڕ باواتای "مخرب" هیچی دیکە نەبوو، چوونکە ڕەوانشاد "شەهید عەبدولکەریم قاسم" ویستی زەوی لە دەرەبەگە خوێنخۆرەکان بستێنێتەوەو بیداتە دەست خاوەنە ڕەسەنەکانیان، ئەمەش یەکێک بوو لە پڕۆژە هەرە چاکسازیەکانی خۆرهەلاتی ناوەراست و بە پێشکەووترین پڕۆژە ناسراوە، هەرلە سەرەتای ژیانەوە کەلە حامورابیەوە دەستپێدەکات، ١٧٥٠ پێش زاین بۆ١٧٩٢ ی پێش زاین کەیەکەم یاسای دەستووری تێدا نوسرایەوە بە فەرمی "چاولە جێگای چاو، لووت لە جێگای لووت، کوشتنیش لە جێگای کوشتن(هەرسێ ئاینەکە ئەلێن ئەویاسیەی حامورابی خوا بۆی ناردووین)" یەکێک لە بەندەکانی سەر موسەلەکەی حامورابی.
کەچی دیسان دەربارەییەکان ، خۆفرۆشەکان گەلیان لە خشتەبرد و ناویانا شۆڕشی ئەیلوول، گوایە لە پێناو کورد و خاکەکەیدا، کەچی لە ڕاستیدا، هەروەک "عیسە پژمان ئەڵێ: من شۆڕشم هەڵگیرساند و هەر خۆشم کوژاندمەوە"، دوای ئەوەش گەل سەرگەردان بوو، سەرەڕای ئەوەی کەبە هەزاران هەزار کەسووکاری هەر هەوومان بوونە قوربانی بنەماڵە بۆگەنەکەی ال بارزان.
تەنانەت ئاشبەتەڵەکەش دیسان پیلانی دوژمنانی گەلەکەمان بوو، دەسپێک و کۆتایشی بە زیانێکی ماڵوێرنکەر بەسەر گەلەکەماندا شکایەوە، هەرچەندیش وەک"ئەردۆغان دۆمەکە" سەرجەم دۆست نزیکەکانی گەلەکەمان تکایان لە ئال بارزان کرد، پێش دەسپێک کەئەمە پیلانی دوژمنە مەکەن، دوای تێكشکانیش دسیان ئازادیخواهانی سەرجەم دۆستەکانمان تکایان لە مەلا کرد، کە ئاش بەتاڵ نەکات، بەلام دیسان خۆی واتەنی حسابی بۆ هیچ کەس نەکرد.
ئەم هەرایەی ئێستاش لەگەڵ ئەو هەموو سووکایەتیە، لەسەر نەناردنی٣٥٠ هەزار بەرمیلە، نەک خەنجەری ژەهراوی، لەناچاریدا دەبێت بڵێین زەوی سەخت و ئاسمان بەرز.
لەگەڵ ئەوانەشدا هەر هەمووی، دەبێت گەشبین بین، چوونکە جاران تەنها چەپ و کۆمەنیستەکان هەروەها ویژدان زیندووەکان بوون کەلە شەڕی ڤێتنامدا پەردەیان لەسەر جانەوەری دڕندایەتی ئیپریالیزم هەڵدەدایەوە، بەلام ئێستا خوودی سەربازەکان ئەمەریکا ئەوکارە دەکەن، کە بە ئاشکرا مەدالیای ئازایەتی خۆیان فڕۆدەدەن و ئەڵێن ئێمە بۆ دزی و وێرانکردنی چووینە عێراق و ئەفغانستان، ئێمە ڕزگارکەر نەبووین، ئێمە هاوکاری وێرانکردنی ئەو خاک و خەڵکانەبووین.


پێشینان جوانیان فەرمووە، ترسنۆک هەموو ڕۆژێک دەمرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق محمد حەلبوسی 
وەڵامی مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دایەوە
برازاکەت گربەستی ٥۰ ساڵەی لەگەڵ تورکیا کردوە، ئێمە کوناح مان چیە؟
کورەکەت کەسەرۆکی حکومەت پێنچ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی پاشەکەوت کردووە و نیو موچە دابەش دەکات کەچی ئێمە تۆمەتباردەکەن، ئەوی ئێوە کردووتانە بەرامبەر میلەتەکەی خۆتان بەوە دەڵێن خەنجەر کە ئێوە لە پشتی گەڵی کوردتان داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە