KURDISTANPOST
دڵشاد سەعدی
تازەترین هەواڵی هەراج و كڕین و فرۆشی رۆژنامەنووسە خۆفرۆشەکان
Sunday, 15/11/2020, 14:11
10843
بینراوە
ماوەیەکی زۆرە، بەتایبەتی دوای دروستبوونی حکومەتی هەرێم، دیاردەیەكی قێزەون لە میدیای كوردیدا بۆتە مۆدیل، ئەویش كڕین و فرۆشتنی رۆژنامەنووس یان باشتر بڵێین قەڵەمفرۆشە لەناو حیزبەكان بەیەكتر.
لێرە دوو نمونەی بچوك ئەهێنمەوە بۆ ئەم هەراجكردنانەی قەڵەم.
یەکەم: هیوا جەمال
لە سەرەتاوە یەكێتی و راپۆرتنوسی مەلا بەختیار بوو لە هەفتەنامەی چاودێر لەگەڵ دامەزراندنی رۆژنامەی ئاسۆ بووە كوتلەی د. بەرهەم ساڵح و پۆستی مەسئولیەتی وەرگرت. دوای دامەزراندنی (كەی ئێن ئێن) بە قەڵەمبازێک چووە ناو گۆڕان و پاشان بۆ (كەناڵی رووداو)، ئێستاش بۆ كەناڵەكەی لاهور شێخ جەنگی گەڕاوەتەوە.
دووەمیان: بارزان عەلی حەمەیە:
سەرەتا لە هەفتەنامەی (هاوڵاتی) بوو، شانازی بەوەوە دەكرد، کە راپۆرتە گەندەڵیەكانی پارتی و یەكێتی ئەو دایئەرێژێ و سەرپەرشتی ئەكات، هەموو جارێک بە پێكەنینەوە دەیوت من یەك عەیبم هەیە ئەویش ناشرینی ناوەكەمە، کە ناوم (بەرزان)ـە. دواتر دەركەوت راپۆرتنوسی لاهور شێخ جەنگییە و رۆیشتە رۆژنامەی (دەستور). دوای داخرانی رۆژنامەكە، بە قەڵەمبازێک خۆی كرد بەناو پارتیدا، ئێستا دوای كردنەوەی كافتریای پاراستنەكەی بەناوی نازدار حەیران رۆژانە پۆست و بابەت بۆ سوكایەتی بەو میللەتە رەش و روتە بڵاودەكاتەوە كە داوای قوتی ژیانی ئەكات. دڵنیام سبەی پارتی ئەویشی وەك (هیوا جەمال) تڕۆ كرد، ئەمیش بەرەو هەوارە كۆن ئەگەرێتەوە و بەو بڕوبیانووە، ئیتر پەت پەتێنەكەی دائەپۆشێ كە جاسوسی بەسەر نێتە خراپەكانی پارتی و بارزانیەوە كردووە!
ئەم قەڵەمفرۆشانە چەند پارەش لەسەر جاسوسییەكانیان كۆ بكەنەوە، بەڵام لە مێژووی راگەیاندندا وەك میرابۆ بە ریسواترین قەڵەمفرۆشەكانی مێژوی میدیای كوردی دادەدرێن.
دڵشاد سەعدی
© 2019- Kurdistanpost