ئەگەر مێژووی شۆڕش و خەبات پەردەیان بە سەر دیوی ناحەزەکانیدا نەکێشایە

Sunday, 15/11/2020, 16:22

2543 بینراوە


ئەگەر مێژووی شۆڕش و خەبات پەردەیان بە سەر دیوی ناحەزەکانیدا نەکێشایە و ئەم ڕوخساری جوانیان بم رەنگە نەتەویەوە بۆ وێنا نەکردایەت بە تەواوی عەیب و ئێرادەکانیەوە لەبەر دەست بوایە ، چارەنووسی ئەم گەلەمان ئەمە نەبو. ئەم نوقوستان بونەی مێژووە هۆکارە لەوەی کە چە لە ڕابردوو و چە ئێستا و داهاتوو نەتوانین دەستوری کاری و خاڵە لاوازەکانی خەبات و کێشە ناو خۆیەکان چارە سەر و ئازمۆن لم شۆڕشانە وەر گرین.
زۆر بە ئەرخەیانیەوە ئەدوێم زۆربەی ئەندام و پێشمەرگەی ئم حزبانە مێژووی حزبەکانی خۆیان نازانن و دوای ماوەیێک دەبینن ئەم مێژووە داتاشراوەیە بە خواردمانیان داوە.
ڕووم لە تەواوی حزبەکانە گەر دڵسوزی ئەم گەل و خاکەن فەرموون لەگەڵ مێژوو ڕووڕاست بن کە چارەسەری زۆرینەی کێشەکانە و ئەم پاشگوێ خستنە و بێموبالاتیە ڕۆژ بە ڕۆژ خرابتر دەبێت و تەنانەت خەڵکیش تەواو بێ متمانن و نارازایشن لێتان، لم چەند کەسەی لەدەورتانن گەرێن، ئەم وزعەی کە ئێوە هۆکارین.

بە هەستێکی پاکی نیشتمانی پەیوەندیم گرت بە حزبەکەموە تا چالاکی ناوخۆی بم بۆ خواست و داوای رەوای گەلی کە حەقی سەربەخۆ بوونە ، کە تا ئیستاش هەر بەو هەستەوە درێژەم بە خەبات داوە بەڵام من عاشقی دیوە جوانەکەی حزبەکەم و دروشمەکانی بووم وەک هەر تاکیکی ئەو گەلە کە پێوەست دەبێ بم حزبانە بەڵام نزیک دوو دەیەیە کە من ڕێبواری ئەم رێگەیەم و دیوە ناحەزەکانی کە بە تانەوە تەشەر بەیەکی دەڵین لەو خەوە هەڵمیساند کە سەرکردەو بەرپرسانی حزبەکەم بۆ مانەوەی دەسەڵاتیان لە سەرکردایەتی و زۆر کردەوەی ناجوانمێرانەیان دەر حەق بم گەنجانەی کە بە خەونی شۆڕشگێڕێکی ئازاو هەزاران ئاواتی کە، خەونی خۆبەختکردنیان لە رێگەی نێشتمانە ، بەڵام بە دەس ئەم ناشۆڕشگێرانە هاتونەتە کوشتن. ئەمە بەس بۆ حزبەکەی من نیە هەمووتان ئەم ڕوخسارە پڕ لە خیانەت و ناجوانمێرانەتان تێپەراندوەو بەردەوامیشن.
گوناحی ئەم گەلە چیە کە ئێوە بونەتە پێشرەوی رزگاری خوازیان ناتەبای و ناکۆکیەکانتان یەخەی ئەم گەلە دەگرێتەو و لاوانی ئم نیشتمانمی لێ دەبێتە قوربانی و لەلایکەشەوە داگیرکەران،
ڕۆژانە سەدان لاو رێگەی خەبات دەگرنە بەر بەڵام زیاد لە ٩٥ لەسەدی ئەم گەنجانە پەشیمان و یا رێگەی خۆ رادەس کردنەوە یا سەرگردان لم حزب بۆ ئەو حزب دەگرنە بەر ئاواتەکانیان دەمرینن هەستی نەتەوەیان لێ دەکوژن، کەسی تۆرەو بێزارکەریان لە خۆتان لێ ساز دەکەن.کە نە دەتوانیت ببیتەوە کەسایەتی خۆی.
جا ئەم کەسانە کە مێژووی ئەو کاروانەی کە خۆی تێدا دیوەتەوە نەزانی زۆر زۆ هەست بە کمی و مانددو بون دەکات و شیوەی خەباتەکەی لای بێزار کەر دەبێت ناتوانی خەباتکارو چالاکی باش بێت هیچ دەبێتە دەردەسەر هەم بۆ خۆتان و هەم بۆ گشت لا.
خۆم و سەدان کەسی کە پەیج و ئەکاونتی لە سوشیال مێدیامان کردوەتەوە لاپەرە کێشە لەسەرەکان و دیوی ناحەزی مێژوو هەڵدەدەینەوە جا با ئەم بابەتانە لەبار دڵی ئێوە قورس بێت، بەڵام من ئیستا وێژدانێکی ئاسوودم دەر حەق بەگەلەکەم هەیە. کام سەرکردەو بەرپرسە ویژدانی ئاسوودە بێت دەرحەق بە خەباتەکەی کە رووراست بوەو بێ چاو پۆشی لم مێژووانە دوابێت، هیچتان. من وڵام دەدەمەوە.
ئەمڕۆکەش دەتوانن کوتای بە ئەم پاشگوێ خستنەی مێژوو بینن کە بتوانرێت رێگەی چارەی یەکجار بۆ ئەم ناتەبای و چەند بەرەکی و دژایەتیانەی ناوخۆی بینین و متامانە بە گەل بەخشینەوە کە خەباتکار و شۆڕشگێرانی راستەقینەی ئەم گەلە دەبین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە