شیروان شیروانى و کەمتیارەکەى سەرى ڕەش و بزن دزەکان

Monday, 16/11/2020, 13:09

6101 بینراوە


خوێنەرى بەڕێز .. ڕەنگە ئەو ناونیشانە لەلات نامۆ بێت لە چیرۆکى گوێ ئاگردانى جاران بچێت یان لە چیرۆکێکى سەیر و سەمەرە ، یان چیرۆکێکى منالانە ، ئەوەش تراژیدیایەکى ئەو میللەتە کلۆڵ و قوربارنیدەرەیە کە ئەو مەخلوقانەى ئێمە ناونشانى ئەم وتارەمان بۆ هەڵبژاردووە حوکمى ئەکەن و هەریکێکیان چەندەها ئەڵقەى پاسەوانیان هەیە و ژیانێکى ئەفسانەییان بۆ خۆیان خوڵقاندووە و لەسەر و یاسا و هەموو لێپرسینەوەیەکن .

ساڵانێکى زۆرە :

کەمتیارەکەى سەرىڕەش..  پاش (ڕاپەڕین ) و بەهاوکارى جەلال تاڵەبانى و نەوشیروانى شاگردى بەئەمەکى لەکەرەج گەڕێنرایەوە و دوای ئەوەى بەنداوى بێخمەى تاڵانکرد و ناوسکى گەرمبۆوە بادینانى کرد بەزیندانێکى گەورە و پاشتر هەولێر ، هەموو دەنگێکى ئازادى و ناڕەزایەتى بە و کوشتن وگرتن و داپڵۆسین و بێسەروشوێنکردن وەڵامداوەتەوە .
کەمتیارەکەى سەرى ڕەش .. هەرلەمێرد مناڵیەوە بوبە سیخوڕ لەدەزگاى سیخوڕى پاراستن بەسەر ئەو خەڵکە داماوەوە کە لە دواى ئەوانەوە چەکیان هەڵگرتبوو و ئەوانیش کوردایەتیان پێئەفرۆشتن و خوێنیان لێوەرئەگرتن، ئەو دەزگایە ڕۆڵێکى ئەوەندە خوێناوى بینیوە ئەگەر یەکێک مێژوچەکەى بنوسێتەوە بێجگە لەگرتن و کوشتن و بێسەرو شوێنکردن و دەستدرێژى بۆ سەر ژیان و شەرەفى کورد زیاتر هیچى چنک ناکەوێت .
کەمتیارەکەى سەرى ڕەش .. هێشتا فەریکە کەمتیار بوو هەرچى خوێرى و حیز و دۆڕاو و بەرەڵا و ڕاپۆرتنوwس و ملشکێن و گەندەڵ و پاشەڵپیس بوو لەدەزگاى سیخوڕیەکەى کۆکردبۆوە (ڕێزم بۆ هەندێک کە ڕێکەوتى زەمانە لەوێدا کۆیکردبونەوە و ئێستا ئەو ڕابووردوە بەشورەیی و نەنگیەکى گەورە ئەزانن ) ، سەدان و بگرە هەزارانى زیندانیکرد و ڕەشەکوژیکرد و ڕاونا و ئەگەر یەکێک بەخت یاوەرى ببوایە و بەردەست نەکەوتایە ئەوا پیاوکوژەکانى بنەماڵەى وەکو سەگى هار تێبەرەڵا ئەکرد کون و قوژبن بەشوێنیەوە بون هەتا زەفەرى پێببەن .

کەمتیارەکەى سەرى ڕەش، ئەڵێت: دوێنێ وەک ئەمڕۆ نییە

ئەم وتەیەى ڕاستە دەزگاى پاراستنکەى وەک دوێنێ نیە بەڵکو پەلو پۆى هاویشتووە و دەیەها دەزگاى زۆڵى لێبۆتەوە و بەهەزاران بەرەڵاى لێکۆکردۆتەوە هەموو ئازادیى و ناڕەزایەتیک و داخوازییەکى سەرەتایى ئینسان بەرکەڵبەى تیژی ئەدات. ئەوەندە دەزگایەکى بەدناو و داپڵۆسێنەر و ئینسان کوژە ئەوەندە بۆ مەسعود زەرورە جورئەتى ئەوەى نییە بستێک لەخۆى دور بخاتەوە هەر هیچ نەبێت بیخاتە سەر سەرۆکایەتى هەرێم بەپێی ئەو یاسایەى، کەخۆیان بۆخۆیان داتاشیوە و ئەبێت کەڵبە و چڕنوکى ئەم پیشەیە لەخێزانەکەى نەترازێت.
دوێنێ وەک ئەمڕۆ نییە .. ئەگەر دوێنى زیندانى ڕایات و خەلانى هەبوو ئیمڕۆ سەدان زیندانى ئاشکرا و نهێنى جۆراو جۆرى هەیە و سەدان دەزگاى جۆراوجۆرى هەیە وەکو ئاسایش، زێرەڤانى، هێزى تایبەت  داواکارى گشتى ، دادگاکان ، دەزگاکانى پۆلیس ، کە پیشەی هەمەڕۆژەیان بووە بە داپڵۆسن و گرتن و فڕاندن و کوشتن. 
کەمتیار ىارزانی

کەمتیارەکەى سەرى ڕەش ..

لەمناڵیەوە کەوتە باوەشى گەرمى جاشایەتى باپیرەى مەحمود ئاغاى زێبارى (لەدایکەوە) پاش ئەوەى کۆمارى مەهاباد ڕوخا و مەلا مستەفا یەک مانگ لە تاران مایەوە و شاى ئێران هیچ پێویستیەکى بە خزمەتگوزاریەکانى نەمابوو ناچار بەرەو ڕوسیا (یەکێتى سۆڤیەت) هەڵهات و جورئەتى ئەوەى نەبوو بۆ کوردستانى عێراق بگەڕێتەوە و لەو شاخانە خۆى مەڵاس بدات.
مەحمود ئاغاى زێبارى پیشەى نۆکەرى و سەرانە سەندن و کوشتن و ڕاو ڕوتبوو ، لەسەردەمى حوکمى پاشایەتى عێراق نازناوەکەى (بزن دز) بوو و لەسەرهەمان ڕیتم زوبێرى کوڕیشى بوو بەخاوەنى ئەو پیشەیە و شان بەشانى ئەو جاشایەتى ئەکرد . زوبێرى کوڕى هەمان پیشەى باوکى بەئامانەتەوە جێبەجێئەکرد و سەرەڕای ئەوانە بوو  بە جاشێکى بەدناو بەدفەڕ و دڕندە و ئینسانکوژ و سڵى لەهیچ تاوانکاریەک نەکردۆتەوە چەندەها پێشمەرگەى کوشت و سەربڕیوە.
(حەسۆ میرخان دۆلەمەڕى) فەرماندەى بەرەى شێخان عەقرە بوو و یەکێک بوە لەوانەى کە لەگەڵ مەلا مستەفا خۆى و برایەکى بۆ ڕوسیا چووە لەساڵى ١٩٤٧ و لەزۆربەى شەڕەکانى حکومەتى عێراقى و بزوتنەوەى چەکدارى کورد بەشداریکردووە و سلێمانى براى لەبەرەکانى شەڕدا کوژراوە پاش ڕێکەوتنى ١١ ئازارى ساڵى ١٩٧٠ مەلا مستەفا بانگى ئەکات و پێی ئەڵێت: (لە ئێستا بەدواوە تۆ لەژیر فەرمانى زبێرى مەحمود ئاغاى خاڵى مەسعوددا ئەبیت و ئەرکى سەرشانتە گوێڕایەڵى بیت و ئەو لە ئێستاوە فەرماندەى گشتى ناوچەى عەقرە و شێخانە). حەسۆ میرخانیش ئەو فەرمانەى پێقبوڵ ناکریت مەلا مستەفا توڕە و دەمارگیر ئەبێت و جنێو و قسەى سوک و قێزەونى پێئەدات و ئەڵێت ئەتەوێت زیان بە ئابڕوى خاڵى مەسعود بگەیەنیت..
ئەگەر ئابڕو پێناسەى هەبێت ئەوا پێناسەکەی لەلاى بنەماڵەى بەرزانى جاشایەتى و پێشینەى جاشایەتییە. بەبێ هۆ نییە جاش وەک گەنە و مێش پێیانەوە نووساون . (١) 

من شیروان شیروانیم نەبینیوە بەڵام دەنگى دلێریم بیستووە، نایناسم بەڵام شایستەى ناسینە، ئەزانم ملیاردێرە دزەکانى بازرگانى و سیاسەت و خیانەت چەند بە بوونى ئەو و هاوشێوەکانى قەڵسن، خەوى قوڵى نەوتاوى و جاشایەتى و پاشایەتى لێزڕاندون .
دیندار زێبارى کوڕەزاى مەحمود ئاغاى زێبارى ڕێکخەرى ڕاسپاردە نێو دەوڵەتیەکانى حکومەتى هەرێم (فرزندەی باوکى لە ساڵەکانى ٨٠ دا لە بەغدا دەمانچەى مخابەراتى پێبوو) کە لەخێزانێکى جاش پیشەدا گەورە بو بێت، ئەبێت چاوەڕێی لێبکرێت کە ئەڵێت (لە کاتى لێکۆڵینەوەى سەرەتایی شیروان شیروانى دانى بەئەوەدا ناوە کە ئەو لە سەرچاوەى دەرەکیەوە یارمەتى دارایی کراوە بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى و پشیوى , ناشیرکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە بەرپرسان و کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى دیاریکراو ، هەروەها بەلاڕێدابردنى ناڕەزایى و خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکان بۆ دروستبونى توند وتیژى، هەروەها هەڕەشەکردن لە دادوەران).
• نابێت بەهیچ جۆرێک لێکۆڵینەوە بدرکێنرێت.
• لێکۆلینەوەى سەرەتاییى مەبەستى لێکۆڵینەوەى ئاسایشەکەى بەرزانییە، کە بچوکترین مافى تۆمەتبارى دەستبەر نەکردووە بەڵکۆ کۆمەڵێک شکەنجەگەر و دڕندەى کەڵبەتیژ و بێقیمەمن کەقوتابخانەکەى بەعسیشیان سەرکەوتویى تێپەراندووە .
• بەگوێرەى ئەو تۆماتانەى بەلیست ڕیزکراوە شیروانى یەخسیرکراو لە ژێر ئەشکەنجەدایە . (٢)
• جاران جاشایەتى بنەماڵەى بەرزانى لە باوکەوە بۆ نەوەکانى هەتا دەستیان بەنەوت و سامانى ژێر زەوى نەگەیشتبوو، دەستى سواڵ و جاشایەتیان پان کردبۆوە بەڵام ئێستا جاش پارە ئەدات و مەسرەفى داگیرکردنى کوردستان ئەکێشێت، کەواتە وەکو پیرە کەمتیارەکە ئەڵێت دوێنێ وەک ئەمڕۆ نییە خۆى بەدڵى سەرچاوە دەرەکیەکانە و پێڵاو لێسى وەکو ئەویان لە هیچ شوێنێکى دنیادا دەست ناکەوێت، ئیتر سەرچاوەى دەرەکى ئەم دۆخە دڵخوازەى بۆ بشێوێنێ .
• ئەو بەرپرسانە کەوا قسەى نەشیاویان پێوتراوە بۆ خۆیان پێشتر سکالایان تۆمار نەکردووە ئەبێت لەمریشکەکانى شیروان ترسابێتن.
• کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى قسەى نەشیاویان پێوتراوە ، هەتا ئێستا نەمانبیستووە شیروان قسەیەکى بەهێڵى لەڤ وتبێت ، یان بەکچە مۆدێلەکانى کوڕانى بنەماڵەى بەرزانى ، ئەبێت کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى لەناو پارتیدا کێبێت ، پرسیارێکە وەڵامەکەى سەختە لەناو مێگەلدا کەى پێگەى کۆمەڵایەتى بونى هەیە !؟ .
• هەڕەشەکردن لە دادوەران ، دادوەران خۆیان هەڕەشەن بۆسەر ئازادىی، چ هەڵبژاردن و بۆنەیەکى پارتى هەبووە مێگەلێک لەدادوەران ئامادەنەبوبێن؟، دادوەرانێک لە لقەکانى پارتی و دەزگاکانى پاراستنەوە تەزکیە کراون و بوون بەدادوەر، دادوەر ئەبێت بەدەنگ هەڕەشە لێکراوێکەوە بچێت ئەوە چ دادوەرێکە خۆى هەڕەشەى لێکرابێت و بێدەنگ بووبێت.
دیندار زێباری

ئەوەى هەتا ئێستا لە دیندارى نەوەى بزن دزەکانمان بیستووە رەتکردنەوەى ڕاپۆرتى وڵاتان و ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانە سەبارەت بەپێشێلکردنى ئازادیەکان و کارى ڕۆژنامەنوسى .. پێدەچێت ئەمەى دەربارەى شیروان شیروانى و گەنجانى یەکخسیرکراوى (٢) بادینان ئەیڵێت ئەرکێکى تازەى بێت و کە هەرچى ئەخلاق و بەهایە لەقسەکانیدا نییە . بەداخەوە ئەو تۆمەت ڕیزکردنە ئاماژەیەکى مەترسیدارە کە ئەیانەوێت شیروان شیروانى و گەنجانى بادینان بەو مادە یاساییانە حوکم بدەن کە پێشتر حیزبى بەعس نەیارانى خۆى پێ حوکم ئەدا.

خوێنەرى بەڕێز : 

لە بەندى (١٩)ى جاڕنامەى جیهانى مافەکانى مرۆڤدا هاتووە:
هه‌ر كه‌س مافی‌ ئازادیی‌ بیروڕا ‌و ده‌ربڕینی‌ بیروڕای‌ هه‌یه ‌‌و ئه‌و مافه‌ش پێویستی‌ بەدەستەبەرى ئەوە هەیە كه‌ هیچ كه‌س لەدەربڕینى بیروڕای‌ نه‌ترسێ ‌‌و نیگه‌ران نه‌بێ ، له‌ به‌دیهێنان ‌و وه‌رگرتن‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ و بیروبۆچوون‌دا ئازادانه ‌‌و بێسنور ، ده‌ستی‌ به‌ هه‌موو ئامرازێكی‌ گونجاوی‌ بیروڕا ده‌ربڕین ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ ڕابگا.
لە ئاستى دنیاى پێشکەوتوودا یەکێک لە پێناسەکانى حکومەتێکى شەرعى ئەوەیە کە دەستبەرى تەواوى ئازادیى ڕادەربڕین بکات ، بەم پێیە حکومەتى هەرێم هیچ شەرعیەتێکى نییە ( ‌هەرچەندە حکومەتەکەى پارتى ناچێتە چوار چێوەى هیچ پێناسەیەکەوە ، بەڵکو دوو بنەماڵە بۆ ڕێکخستنى کاروباریان ئیدارەیەکى خێڵەکیان دامەزراندووە و هەندێک وردە حیزبى خوێڕىش لێیان ئاڵاون ).

ئازادى بیروڕا و وتن .. پرنسیپە و پرنسیپ و ئەخلاقە ناکرێت پێشێلبکرێت ، ساڵى ٢٠١٥ کاتێک هەندێک وێنەى کاریکاتیرى پێغەمبەرى ئیسلام لەدانیمارک بڵاوکرایەوە ، ئەو حکومەتە سەرەڕاى ناڕەزایەتى هەڕەمەکى دواکەوتوانى ئەو ئاینە زیانێکى مادى گەورە لە ئابوریەکەیدرا ئەوەش بەبایکۆتکردنى کاڵاو شمەکى ، لەلایەن هەندێک وڵاتانى ئیسلامى پێشنیارى ئەوەیان بۆحکومەتى دانیمارک کرد ئەگەر داواى لێبوردن بکات ئەوا نەک بایکۆت ئامادەن هەموو زەرەرو زیانەکانى قەرەبوو بکەنەوە و دانیمارک هەموو ئەو پێشنیارە قەبە و چەورانەى ڕەتکردەوە و ووتى ئەوە ئازادى بیروڕایە و ئەوە لەلاى ئێمە مەبدەئە .
حکومەتى فەرەنسا بەو هەموو تیرۆر و ناڕەزایەتیە یەک موو لەپاراستنى بیرو ڕاى ئازاد و سەربەستى وتنى کەمنەکردەوە .



لە کۆتاییدا:

کەمتیار .. نیشانەى خیانەت و گەمژەییە .. بۆگەنخۆر و بەرماوەخۆرە .. کەڵبەى تیژ و شکێنەرە .. هەمیشە مەراقى مانەوەى خۆیەتى ..
هەرچەندە پیرە کەمتیارەکەى سەرى ڕەش و بێچوەکانى کەڵبەى تیژیان چەقاندۆتە جەستەى گەنجان و ئازادیخوازانى بادینان بەڵام ڕۆژى شێرە کوڕان لەئاسۆوە دیارە بۆ .. ڕاوە کەمتیار .

(١) بۆزانیارى زیاتر بروانە کتێبى ( الحرکە التحرریە الکوردیة وصراع القوى الاقلیمیە و الدولیة ١٩٥٨ – ١٩٧٥ الطبعة الرابعة ج٢ ایوب بارزانى . لاپەڕە ٨١ بەدواوە .
(٢) کورد بە ئەسیر ئەڵێت یەخسیر ، پێموایە ئەو گیراوانەى بادینان یەخسیرن نەک گیراون چونکە دەرگیرى جەنگێکن بۆ ئازادى و سەرفرازى و ئەوەى لەجەنگدا بگیرێت یەخسیرە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە