ئایا بە ڕاستی مەسعود بارزانی لە مهاباد لە دایک بووە؟

Tuesday, 17/11/2020, 21:55

9122 بینراوە


بەرایی:

سابڵاغگەریی!

یەکێک لە خووخدەکانی نالەبار و دواکەوتووانە و دژە شارستانییەتی سەردەم بیر و هزریی سابڵاغی گەریە لە دەستپێکی هەزارەی سێ لە شاری ساوجوبڵاخ یان مهاباد.ساڵانێکی دوورودرێژە ئەو قسەیەم لە زاری زۆر کەسی سابڵاغی بیستووە کە دەڵێن: چاولە سەرشەقامەکانی شار بکە، سابڵاغییەک نابینی ئەگەریش ماوە زۆر کەمن. چون کرمانج یان لادێیی شاری داگیرکردوە! لەوەش سەیرتر زۆر جار بیستوومە کە کەسێک باسی ژن و ژنخوازیی بکا دەڵێن: ئەگەر ژنت بۆ کوڕەکەت هێنا یان کچەکەت شووی کرد با سابڵاغی بێ بیدە بە سابڵاغیان! خولاسەی کەلام سابڵاغییگەری بۆتە فەرهەنگ و کولتور. لەوەش بترازێ زۆر زڕەشاعیر و نووسەر و زاناشی دەگەڵ بێ شانازیی بەوە دەکا کە منداڵی ئەسڵ سابڵاغە و لە سابڵاغ لە دایک بووە. رەنگە زۆر کەسی ساویلکەش هەبێ کە کاتێک پێی بڵێی بنەماڵەی رەوانشاد قازی محەممەد ئەسڵ و بنەچەکەیان نەکورد بووە نە سابڵاخی، لێت تووڕە ببن و بەکفری بزانن. چون زۆر جار شاری مهاباد وەک شاری قازی محەممەد ناودەهێنرێ.

سەرتان نەهێشێنم لە هەندەرانیش کە دونیایەکی ئازادە تاقمێک داربە سەریش خەریکی سابڵاخیگەرین وفەخری پێوە دەکەن. هەرکەسی وریا دەزانێ ئەگەر کرمانج یان گووندیی یان لادێیی کارنەکەن و ئارەقە نەرێژن وخلە و خەرمان بەرهەمیی شیرەمەنیی وئاژەڵداری و باغ و بێستان ... کۆنەکەنەوە نەینێڕنە شارەکان، خەڵکی شار تووشی برسێتی دەبن و ژیانیان لێ تاڵ دەبێ.. تا ئیڕە پێشگووتنێک بوو بۆ مەرامی سابڵاخی گەریی و خۆ بەزلزانی کۆمەڵگایەک کە پێی وایە کرمانج مرۆڤ نین! بەڵام قسەی ئاماژەی سەرەکی ئەو بابەتە ئەو چەند رستەی سەروو نەبوو، هەرچەند گرێدراوی یەکرتن. باس، باسی مەسعود بارزانییە کە گۆیا کاتی خۆی لە مهاباد لە دایک بووە وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە و خۆی بە مافدار دەزانێ کە خەڵک دەبێ چەپڵەی بۆ لێدەن!

ئایا کاک بێسوود بارزانی لە مهاباد لە دایک بووە؟

زۆرم پرسیار کرد، بۆ چەند کەسێکیش پەیامم نارد تا بەڵگەیەکی باوەڕ پێکراوم نیشان بدەن، ئەگەر ئەو بەڵگەیە زارەکیش بێ بەڵام بە هێز بێ وشاهیدی زیندوویان مردووش کاتی خۆی باسی لێوەکردبێ دەکرێ پشتی پێ ببەسترێ هیچم وەگیر نەکەوت، جگە لە پەیامی بەرێزێک بەناوی، گۆردۆن بڕوان / ئەو کەسە کوردە و دەڵێ سابڵاخیم / کە ئەو دەقەی خوارووی بۆ ناردم، دەبێ ئەوە بڵێم بەرێز گۆردۆن هەم ناوەکەی خوازراوە و نەهێنییە وهەمیش وێنەیەکی خوازراوی لە سەر فەیسبوکی خۆی داناوە. بە جوابەکەی ڕا کوردە بەڵام بەناو و وێنە خۆی دەرنەخستووە. گۆردۆن ئاوای جوابی من داوەتەوە:
... بەڵێ ناوبراو مەسعود لە ماڵی ئەحمەد گادانی لە مهاباد باوکی نەمر جەلیل گادانی لە دایک بووە و بە بەڵگەش چەندین جار سەلمێنراوە.
نەمربەریزجەلیل گادانی کوڕی مەرحومەی ئەحمەد گادانی ماوەیەک لەوەی پێش لە باشووری کوردستان بۆ هۆی نەخۆشیی کڕۆنا گیانی خۆی لە دەستدا. داوی تەمەنێک لە تێکۆشان بەوشێوەیە ماڵئاوایی لێکردین. رەوانە شادبێ.
کاک جەلیل یەکێک لەو کەسایەتیانە بوو، کە رووداوەکانی سەردەمی کۆماری مهابادی تا رادەیەکی باش لە بیر مابوو، زۆر جار کە بانگهێشتن دەکرا بۆ وتووێژ لەسەر مێدیاکانی باشوری کوردستان، باسی لە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی وتەنانەت شەخسی قازی محەممەدیش دەکرد. من هیچکات لە زمانی ئەو نەمرەم نەبیستوە کە بڵێ مەسعود بارزانی لە شاری مهاباد و لە ماڵی باوکی من هاتۆتە دونیا. بە پێی تەمەنی کاک جەلیل بێ بۆ خۆی ئەو کات میرمنداڵ بووە و زۆر بابەتیشی لە بیرە و بەچاوی خۆی دیتویەتی، بەڵام نە بەزار، نە بە نووسراوە من نەمبیستوە یان نەمدیوە بڵێ (مەسعود) لە ماڵی باوکی من لە دایک بووە.هەرکەسیش ئەو بابەتە دەخوێنێتەوە با بە بەڵگە بۆ کوردستانپۆستی بنێرێ تا بۆ ڕای گشتی بڵاوی بکاتەوە و خەڵک لێی ئاگادار بێتەوە.
حەمایل و مەسعود (١٩٤٧)

وابزانین مەسعود بارزانی لە مهاباد لە دایک بووە:

لە ئاست هاتنی بارزانییەکان بەسەرپەرشتی مەلا مستەفا بۆ شاری مهاباد زۆر بابەتی شاراوە و نەهێنی روون نەکراونەتەوە. هەرچەند قازی محەممەد بە هۆی بارودۆخی سیاسیی ئەوکات رازی بە هاتنی بارزانییەکان نەبووە، بەڵام تازە کارلەکار ترازابوو ئەوان هاتن. مەلا مستەفا رایکردبوو، پاشان کردیانە یەکێک لە قارەمانەکانی شەڕ بۆ دامەزراندنی کۆماری مهاباد و لە خۆیان و بنەماڵەکە کرا بە مێژوو، کاتیکیش قازی گیرا مەلا مستەفا زوو جێیهێشت وهەڵات! بنەماڵەی بارزانی هیچ کات توانای تۆمارکردنی دیرۆکیان نەبووە، ئەوەی کە کردوویانە تەنیا ژیاننامەیە وهیچی دیکە.
یەکێک لە کولتورەکانی بەنرخی کورد رێزگرتنە لە میوان و پاراستنی ئەرکی میوانداریی، ئەوە لە کۆنەوە وەک باو بۆ باب و باپیرانمان بە ئیرس گەیشتۆتە جیلی کۆن ونوێ. جار هەیە شەڕی مەزن لە نێوان دوو بنەماڵەدا دەقەومێ، کە چی لایەنی خەتابار خۆی داوێتە ناوماڵی مافدار وەک میوان رێزی لێدەگیرێ و کێشەکان کۆتاییان پێدێ.
لە دایک بونی مەسعود بارزانی لە ماڵی باوکی شادرەوان جەلیل گادانی لە لایان بنەماڵەی بارزانی بەشێوەیەکی دیکە جواب دراوەتەوە، کە ناکرێ بشاردرێتەوە. لە جوابی ئەو میوانداریەتی بنەماڵەی گادانی لە بنەماڵەی بارزانی دوای ساڵانێکی دوور و درێژ هەم وەک حیزبی دێمۆکڕات وهەمیش وەک شەخسی کاک جەلیل، مەسعود بارزانی تا ئەو رۆژەی کە کاک جەلیل بە کڕۆنا کۆچی دوایی کرد لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق وێنەی بارمتەیەک رایگرتن تا نەخۆشیی گیانی لێ هەستاند.!
کاتێک قازی محەممەد لە مهاباد دەستبەسەرکرا و گیرا یەکەم کەس کە بە جێی هێشت مەلامستەفا بوو کە تەسلیمنامەی بۆ سەرهەنگ هومایونی نووسی وقازیشی فەرامۆش کرد وهەڵات! ئەوەش پێزانینی ئەو خزمەتە بووە، کە لە مهاباد پێی کرا؟ لە گەڕانەوەی مەلا لە سۆڤیەت دیتمان بۆئەوەی شای ئێرانی لێ رازی بێ چی بەسەرشۆڕشگێڕەکانی سەر بە حیزبی دێمۆکڕات هێنا و چۆنی تیرۆر دەکردن و جەنازەکانیانی رادەستی ساواک وشای ئێڕان دەکرد! تا ئەوڕۆش جەنازەی شەهید سدیق ئەنجیری کە بە فەرمانی مەلا مستەفا تیڕۆرکرا نەدیتراوەتەوە! ئەوە جوابی چاکەی بنەماڵەی گادانی وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو؟
لەوسەردەمەشدا حیزبە لەت و پەتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە شێوەیەک گیرۆدەی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانین کە پەڕوپۆیان وەها مەقەستکراوە توانای جووڵەیان نەماوە. رەنگە ئەوەش جوابی چاکەی بنەماڵەی بارزانی بێ چون کاتی خۆی لە مهاباد رێزیان لێ گیراوە! مەسعود بارزانی لەکوێ لە دایک بووبێ ، لە باشووری کوردستان یان مهاباد یان سۆڤیەت هیچ لەو ناگۆڕێ کە ئەو بنەماڵەی سەرسەریی ژیانیان تژی لە خەیانەت و خاک فرۆشی و کوردفرۆشیە. لە کۆتایی ئەو وتارەدا ئاماژە بە کورتەیەک لە خەیانەتەکانی ئەو بنەماڵەیە دەکەم:

بەشیک لە ژیاننامەی بنەماڵەی بارزانی:

یەک: خەیانەتی ساڵی ١٩٤٦ لە کۆمار و لە قازی محەممەد!
دوو: خەیانەتی ساڵێ ١٩٥٩ وهەڵاتنی مەلا مستەفا بۆ رووسیا!
سێ: خەیانەتی ساڵی ١٩٧٥، ئاشبەتاڵی مەلامستەفا!
چوار: خەیانەتی ساڵێ ساڵی ١٩٧٩ کارەساتی هەکاری!
پێنج: خەیانەتی ساڵی ١٩٨٢ شەڕ دەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان!
شەش: خەیانەتی ساڵی ١٩٨٥ شەڕ و لێدان لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران!
حەوت: خەیانەتی ساڵی ١٩٩٤ شەڕدەگەڵ پاڕتی کرێکارانی کوردستان!
هەشت: خەیانەتی ساڵی ١٩٩٦ شەڕ دەگەڵ یەکێتی نیشتمانی و هێنانی سوپای بەعس!
نۆ:خەیانەتی ساڵی ١٩٩٧، کوشتنی کوردەکانی باکوری کوردستان لە هەولێر!
دە:خەیانەتی ساڵی ٢٠٠٣ هەوڵی کوشتنی زێبارییەکان!
یازدە:خەیانەتی ساڵی ٢٠١٤ تەسلیمکردنی شەنگال بە داعش!
دوازدە: خەیانەتی ساڵی ٢٠١٧ شەڕدەگەڵ، یەپەژە ، لە خانە سۆڕ!
دوازدە: خەیانەتی ساڵی ٢٠١٩ تەسلیمکردنی خۆیان بە تورکیا!
لەوە زیاتر ناینووسم چون شەرم لە خۆم دەکەم کە ئەو بنەماڵەی بە کورد بزانم. ئەوەی کە لە لام سەیرە ئەو چەکدارانەی کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگە وخۆیان بە پێش... مەرگی وڵات و نەتەوەی کورد دەزانن، چەکیان بۆ ئەو بنەماڵەیە دەشان کردوە!بەڕاستی جێگای پرسیارە.تکایە هەرکەسی دیکە لا پەڕەیەک لە خەیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی پێ شک دێ بۆ ڕای گشتی تۆماری بکا وخەڵكی لێ ئاگادار کاتەوە.
ئەو دوازدە خاڵەی سەرو بەشێکی بچووکە لە کار و ئاکارەکانی بنەماڵەی بارزانی. خوێڕیەکی وەک مەسعود لە مهاباد لە دایک بووبێ یان لە هەر شوێنێکی دیکە هیچ لەو بار و دۆخە ناگۆڕێ کە بەسەر خەڵكیان هێناوە. من لەسەر ئەو باوەڕەم کە مەلامستەفای کوردکوژ لە دایک نەبووبایە کورد تووشی ئەو گشتە تڕاژیدایەنە نەدەبوو کە ئەو بنەماڵەیە بەسەریان هێناوە!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە