Tuesday, 17/11/2020, 21:55
9119 بینراوە
بەرایی:
یەکێک لە خووخدەکانی نالەبار و دواکەوتووانە و دژە شارستانییەتی سەردەم بیر و هزریی سابڵاغی گەریە لە دەستپێکی هەزارەی سێ لە شاری ساوجوبڵاخ یان مهاباد.ساڵانێکی دوورودرێژە ئەو قسەیەم لە زاری زۆر کەسی سابڵاغی بیستووە کە دەڵێن: چاولە سەرشەقامەکانی شار بکە، سابڵاغییەک نابینی ئەگەریش ماوە زۆر کەمن. چون کرمانج یان لادێیی شاری داگیرکردوە! لەوەش سەیرتر زۆر جار بیستوومە کە کەسێک باسی ژن و ژنخوازیی بکا دەڵێن: ئەگەر ژنت بۆ کوڕەکەت هێنا یان کچەکەت شووی کرد با سابڵاغی بێ بیدە بە سابڵاغیان! خولاسەی کەلام سابڵاغییگەری بۆتە فەرهەنگ و کولتور. لەوەش بترازێ زۆر زڕەشاعیر و نووسەر و زاناشی دەگەڵ بێ شانازیی بەوە دەکا کە منداڵی ئەسڵ سابڵاغە و لە سابڵاغ لە دایک بووە. رەنگە زۆر کەسی ساویلکەش هەبێ کە کاتێک پێی بڵێی بنەماڵەی رەوانشاد قازی محەممەد ئەسڵ و بنەچەکەیان نەکورد بووە نە سابڵاخی، لێت تووڕە ببن و بەکفری بزانن. چون زۆر جار شاری مهاباد وەک شاری قازی محەممەد ناودەهێنرێ.
سەرتان نەهێشێنم لە هەندەرانیش کە دونیایەکی ئازادە تاقمێک داربە سەریش خەریکی
سابڵاخیگەرین وفەخری پێوە دەکەن. هەرکەسی وریا دەزانێ ئەگەر کرمانج یان گووندیی یان
لادێیی کارنەکەن و ئارەقە نەرێژن وخلە و خەرمان بەرهەمیی شیرەمەنیی وئاژەڵداری و
باغ و بێستان ... کۆنەکەنەوە نەینێڕنە شارەکان، خەڵکی شار تووشی برسێتی دەبن و
ژیانیان لێ تاڵ دەبێ.. تا ئیڕە پێشگووتنێک بوو بۆ مەرامی سابڵاخی گەریی و خۆ
بەزلزانی کۆمەڵگایەک کە پێی وایە کرمانج مرۆڤ نین! بەڵام قسەی ئاماژەی سەرەکی ئەو
بابەتە ئەو چەند رستەی سەروو نەبوو، هەرچەند گرێدراوی یەکرتن. باس، باسی مەسعود
بارزانییە کە گۆیا کاتی خۆی لە مهاباد لە دایک بووە وخەڵكی رۆژهەڵاتی کوردستانە و
خۆی بە مافدار دەزانێ کە خەڵک دەبێ چەپڵەی بۆ لێدەن!
حەمایل و مەسعود (١٩٤٧) |
© 2019- Kurdistanpost