تەرمی کۆیلەیەک لە خەستەخانەیەکی داگیرکەری تورکەوە بۆ ناو خاکی کوردستان

Thursday, 19/11/2020, 19:58

7935 بینراوە


کاتێ بە ئازادی لە دایک دەبیت ودواجار لەژێر ئاڵایەکی ساختەدا وەک باشترین کۆیلە بەرەو گۆڕستان ڕاپێچت دەکەن.

"I freed a thousand slaves I could have freed a thousand more if only they knew they were slaves".
(Harriet Tubman)
'هاریت توبمان' یەکێک لە و ژنانەی ڕابەڕایەتی ئازاد کردنی ڕەشپێستەکانی دەکرد لە ژیانی کۆیلایەتی لە سەدەی ڕابردوودا ئەڵێ: "هەزاران کۆیلەم لە کۆیلایەتی رزگار کرد، دەمتوانی هەزارانی تریش ئازاد بکەم بەو مەرجەی کە خۆیان هەستیان بە کۆیلایەتی بوونی خۆیان بکردایە"
کۆیلە کان زۆرینەیان هەست بە کۆیلە بوون ناکەن... گەر بەراوردیک بە سۆشیال میدیان و ئەندامان ولایەنگرانی حزبەکانی کوردستان بکەیت تەواوی ڕاستی ئەم قسەیە ئەسەلمێنێ...جاران یەکێتیەکان، پاریەکانیان بەوە تۆمەتدار دەکرد کە کۆیلەن و مەسینە هەڵگرن و هەندی ناونەتۆرەی تر کە بۆ کەسانی کۆیلە بەکار دەهاتن.
بەڵام گەر ئێستە چاوێک بە سۆسیال میدیاکاندا بخشێنیتەوە بە هەزاران کەس لە لایەنگرانی پارتی هەمان ناونەتۆرەی کۆیلە بوونیان بۆ ئەندامەکانی یەکێتی و حزبەکانی تر بەکاردەهێنن، دواجار ئەمە ئەو ڕاستی ئەو قسەیە دەسەلمێنێت کە هاریت توبمان باسی لێوە دەکات، کە هەزاران کۆیلە هەبوون زەحمەت بوو کە قەناعەتیان پی بهێنێت لە کۆیلە بوون ڕزگاریان بکات و ئازاد بکرێن.
یەکیک لە پێناسەکان کە بۆ کۆیلایەتی کراوە ئەمەیە: " کۆیلە کردن ئەوەیە کە تۆ ڕێگە نەدەی کە خەڵک و کەسانی تر ئازاد بن، سامان و سەروەتیان داگیر بکەیت و خەرجی و دەرامەتەکانیان لێ زەوت بکەیت، مرۆڤەکان وەک کاڵاو شتومەک هەژماردە بکەی، هیچ شتێک بە وویست و ئارەزی خۆیان نەبێت جگە لەو ئەرکانەی کە فەرمانیان پێ دەکرێ جێبەجێی بکەن"
کۆیلەیەک لە دوای هەست کردن بە کۆیلە بوون و دانپێدانانی حەقیقەتی کۆیلایەتیەکەی؛ ئەڵێ: "بەهۆکاری ناچاربوون بۆ دەستکەت و بەرژەوەندی تایبەت، ڕێگەی کۆیلە بوون و دیفاع لە ستەمکارانم هەڵبژراد، نازام تاچەند هەڵە بووم یا ڕاست بووم ، بەڵام دواجار هەستدەکەم بەردەوام لە ژیانێکی پرعەزابدا دەژیم وا هەستەدەکەم ئیغتیسابی دڵ و دەروونی خۆمم کردووە بەم جۆرە ژیانەی کە هەڵمبژارد"
لە بارەی مردنی پارێزگاری هەولێر لە یەکێک لە خەستەخانەکانی پایتەختی داگیرکەراندا بۆ ئەم جۆرە پەتای کۆرۆنایە بۆخۆی پر لە گوومانە.
تا ئەم چرکە ساتەی پارێزگاری هەولێر ( فرسەت سۆفی) کەوا باس دەکرێ بە هۆکاری ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستداوە، لە خەستەخانەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان، کەم تا زۆر هەمان چارەسەری سەرەتاییەو هیچ ڤاکسینێک بەکار نەهاتووە دژبەم پەتایە.
تا ئێستە وێنەی ئەم کەسە بڵاو نەبۆتەوە کە لەژێر چارەسەی نەخۆشیدایە و ئۆکسجینی بۆ هەڵواسراوە ، لەژێر چاودێری دکتۆری تایبەت بەم نەخۆشیانەدایە، ئەمە وەک یەکەم گوومان...
دووهەم: گریانی دایکی کە ئەڵێ هەر یەکەم جار پێم خۆش نەبوو کوڕەکەم ئەو پۆستە وەربگرێت! واتە پۆستی بوون بە پارێزگاری …هەولێر
…بەم قسەیەدا واتە مەردنی فرسەتی کوڕی، پەیوەندی بە پۆستەوە بووە ، هۆکاریک بووە بۆ مردنەکەی نەک کۆرۆنا

لە هەردوو حاڵيتەکەدا هەموو دەتوانین بڵێن ئەمڕۆ کۆیەلەک مرد کە تا دوا ساتەکانی دەسەڵات و ژیانی، لە خزمەت و دارودەستەی ماڵباتی بارزانی دا بوو.
یەکێک بوو لە داکۆکیکەر و پشتیوانی سەرسەختی سیستەمی گەندەڵی و نادادی و دزی و خیانەتی حوکمەتەکەی هەولێر و دارو دەستەکەی ماڵی بارزانی.
کاتێک کە زۆرینەی دەسەڵاتی سیاسی و خاوەن پلەو پۆست لە پێشوازی تەرمی یەکێک لە هاوپیشەکانیاندا دەبن، مانای ئەوەیە یەکێک لە دۆست و پشتیوانی دەسەڵاتە گەندەڵ و نادادەکەیان لە دەستداو. بۆی بە پەرۆشن. بەڵام بە پێچەوانە کاتێک کەسیکی خاوەن پلەو پۆست دەمرێت کەمترین پیاوانی سەربەدەسەڵات بەشداری پرسە و تەرمەکەی دەکەن واتای ئەوەیە خۆشحاڵن کە کەسێکی رێگر و لەمپەر لەبەردەم دزی و گەندەڵی و خیانەتدا لەدەستدا و سەرقاڵی خۆشی و سەفا کردنن بەو مردنە!
ئەو کاتەی کەسایەتیەک دەمرێت زۆرینەی چینی هەژار و دوور لە دەسەڵات دەکونە شین و گریان و هاوخەمی خۆیان دەردەبڕن، ئیتر پیوستی ناکات گوومان لە پاکی و نەزیهی کەسانێکی لەم جۆرە بکەیت کە خەڵک خۆڕسکانە ، هەر یەکەو لە جیگەی خۆیەوە بێ ئەوەی کەس داوای لێ بکات سەرەخۆشی خۆر دەدەبڕێت، بەڵام کاتێک کەسایەتیەکەی تر دەمرێت، دەسەڵات و دامودەزگاکانی ئەکەونە خۆیان و داوا لەلاینەگرانیان دەکەن کە پێشوازی لە ناشتنی تەرمەکەیدا بکەن، تاکە کەسیکی جینی هەژار و دوور لە کەسوکاری ئەو کەسایەتیە نە ماتەمەینی نە ئەسەف بۆ ئەو مردنە دەخوازێت، ئەمە مانای وایە ئەو کەسایەتیە جگە لە خانەخوێی گەندەڵکاران و خیانەتکاران هیچی تر نەبووە تا لە ژیاندا بووە.
.هەرچەندە مردن و ژیان و مانەوەی کۆیلە وەک یەکە، هەژاری و نادادی و نایەکسانی گۆڕانکاری بەسەردا نایەت
کاتێک فرسەتێک لەدەست دەدەن، هەزاران فرسەت حازرو و ئامادەیە بۆ جێگرەوەی کورسیەکەی وشەڕی کورسی کۆیلایەتی لەسەر دەکەن.
هەر وەک چۆن هەزاران کەس ئێستە دەست بە دوعان بۆ مردنی مەسعود بارزانی، بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئەم بنەماڵەیە دەیان مەسعود بارزانیان حازرو ئامادەیە، کە ەلوانەیە لە دوای مەرگی مەسعود بارزانی، خەڵکی خۆزگە بەو سەردەمە بکەنەوە کە مەسعود یەک دانە بووە، ئێستە دەیان مەسعود پەیدا بوون زۆر لەو خراپتر.
بۆیە جگە لەوەی بەداخ بیت بۆ مرۆڤێک کە بە ئازادی لە دایک دەبیت، کەچی لەناو ئەو هەموو خزمەت و کایە جوانەی هەیە بۆ مرۆڤایەتی و سروشت، دواجار بە ویستی خۆی دەچیت کۆیلایەتی هەڵدەبژێری و دەبێتە بەدناوێک بۆ کۆمەڵگا و لە دواجاریشدا بۆ کۆی .خانەوادەی
لە کۆیاییدا بە ووتەیەک کۆتایی پیدەهێنم کە ئەڵێ : مەپرسن لە ستەمکاران بۆ ستەم دەکەن، ببپرسن لە کۆیلەکان بۆ کڕنووشیان بۆ دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە