مەرگەساتی ووڵات لە دووفاقی سیاسیدا

Friday, 20/11/2020, 16:20

4074 بینراوە


مەرگەساتی ووڵات تەنیا داگیرکاری و شەڕ نییە کە ھەموو بەھاکان تێک بشکێنێ یان لە ناوی بەرێت! جەھالەتی نەتەوە و ئایدۆلۆژیی دۆگمانەریتە باوەکان...ھتد. دەبێت بە بەڵا و مۆتەکەی خەڵک و نەخوێندنەوەی ئاقڵانی بۆ پرسە نەتەوەی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و حوکمڕانی!.

داسەپانی سیاسەتی ناڕوون بێ فکر و پۆپۆلیستی و خۆێندنەوەی موعادەلی چینی سەرەوە و دەسەڵات و نوخبە دیاریکراوەکەی مۆدێرینتەبەڵایەکی زۆر گەورەترە بۆسەر سەری کۆمەڵگا! کە ناوەخنی دابڕێنراوە لە ھەموو زانستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێداری و بەڕێوەبردن! بۆیە ھیواکانی چارەسەری و گۆڕانکاری خۆشگوزەرانی و گەشتن بە ژیانێکی شایستە لە چاوی کۆمەڵگادا بوونی نەماوە و بێ ھیوای و بێباوەڕی لە ھزردا خوڵقاندووە.

لێرەوە کۆمەڵگا بەردەوام چاوی لەسەر زلھێزەکانە تاکوو بتوانن دەرفەتی بۆ بڕەخسێنن بۆ گەشتن بە ئامانج و دەرکەوتن لەو ڕەوشەی تێیداژیان دەکات! گرێکوێرەی بێ ئیرادەی لە لووتکەدایە! نەبوونی دەرفەتی گونجاو یان ھەلومەرجی پێوویست بۆ وەرچەرخان و گۆڕانکاری دەبێتبۆتە بڵنگۆی چەوسانەوە بە دەست دەسەڵاتەوە کە ڕۆژانە ھۆکارگەلی بۆدەھۆننەوە و ھەڵدەبەستن لە ڕێگای نووخبە کرێگرتەکەیەوە! لێرەوەبیروبۆچوون و ڕووئیایەکی ترسناکی لە بێ ئیرادەبوون خوڵقاندوە و کردۆتە ئەمری واقع!.

چاو لە چارەسەری ھێزی باڵا لەخۆیدا خۆ کوشتن دەخوڵقێنێ! کۆمەڵگا ناتوانێت ببێت بە خاوەن دیدوبۆچوونێک کە پێداگر بێت لە بەدەستھێنانی مافەکانی خۆی! بە شێوەیەکی خۆڕسک و ڕێکخستن بوون، بێگومان بێ ھۆکار نییە کە کۆمەڵگایەک ھەمیشە لە ناو باکگراوەندێکینیمچە کراوەدا چاوەڕوانی پارچەکردارێک و دەرکەوتنی ھەلێک دەکات، تاکو بتوانێت داخوازیەکانی خۆی بەدەست بێنێ و ببێت بە خاوەنیسەروەری خۆی کە کارنامە و سیاسەتێکی پتەوبەھێزی خۆیشی نییە! بەڵام ھۆکارگەلێکی زۆر ھەن بۆ شێوە بیرکردنەوەیەکی بەم شێوەیە!؟.

لەم ووڵاتەدا سیاسی و ئەفندەیەکانی و کرێگرتەکان لە گۆڕەپاندا بۆردێکی گشتی و کۆنترۆڵیان بونیادناوە کە ھەموو جومگەکانی کۆمەڵگایانجڵەوگیر کردووە لە ژێر ناوی پاراستنی دەسکەوتی نەتەوەی و ئاسایشی نەتەوەی، لە سەربنەمایەک کە گێژاو و گۆمێکی لێڵە و بۆگەناویھەمووی سەرخۆش کردووە، ئەم بۆگەناوە بێگومان دەمامکی زۆر بەھێز و سەربەکێشە و گرفتی لە ھەناوی خۆیدا ھەڵگرتووە! کەباکگراوەندی کوردایەتی ساختە بۆتە ناوکی ئەم بزاوتە! ھەژموونێکی تاڵی لە مێژووی نوێی گەلەکەمان ئافراندووە کە ڕەنگەکانی تێدابزرکردوە و تەنیا سپی و ڕەشە ھەیە( لەگڵیدا بیت دوستی، دژی بیت خیانەتکار و دوژمنیت)!.

کوردایەتی ساختە باکگراوەندکراو بە یەکێتی نەتەوەی و داپۆشینی ھەموو تاوانە مرۆی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانێک داپۆشیوە! ھەردووھێڵی خیانەت و کوردایەتی ساختە بوونەتە تەواوکەری یەکتری بۆ بەدەست ھێنانی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و بنەماڵەیی!کە دەست بردن بۆئەم دۆسیەیە و ھەڵە کوشندە و کاولکاری چەوسانەوە و زووڵم و خیانەت وەک ھەڵوێستێکی دژە نەتەوەی دەنرخێنرێ! لێرەوەش دەرچەیەک بۆڕزگار بوون لە مێژووی دووبارە بوونەوەی خۆکوژی قورس کردووە. بێشک تاکوو دووفاقی سیاسەتی نەتەوەی کاولکار وساختە و خیانەتکاریدروشمی چارەسەری دۆزی نەتەوەی بێت ھیچ شتێک بۆ ئەم نیشتمانە سەوز نابێت! دەبێت ھەموو کاتێک تاکی ئەم کۆمەڵگایە چاوەڕوانینەھامەتی بێت نەک چارەسەری! مێژووش خۆی چاندجارە بکاتەوە نەک دووبارە!.

دەربازبوون لە ھەلومەرجێکی وەھادا گۆڕانکاری بنچینەی و فۆرمێکی نوێ دەخوازێت کە ئیرادەیەکی سیاسی جەسوور لە کردار و گووتارداخاوەن بڕیار بێت، کە دەست بۆ ھەموو خاڵەخۆکوژیەکان بەرێت و مەحکومیان بکات و کار لەسەر جیاکردنەوەی ئەو دووھێڵە بکات کە یەکتریتەواو دەکەن و کۆمەڵگا و ئەم ووڵاتەش دەکەنە سووتەمەنی بۆ مانەوەی خۆیان! ئەگەرچی گۆڕینی قوورس دەبێت و باجی گەورەی دەوێت بەڵامخەڵکانی ڕۆشنفکر و ئازادیخواز دەتوانن سەرکێشی ڕەووتێکی ئاقڵانی بکەن کە بتوانێت ھێڵەگشتیەکانی بەرفراوان و گشتیر بکات. بۆ ئەوەیمێژوو خۆی چەند بارەنەکاتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە