ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

یەکێتی بەم زستانە مەلا بەختیاری سڕکرد

Saturday, 11.21.2020, 21:56

4142 بینراوە


سەرکردایەتى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان، کە لەلایەن بنەماڵەی تالەبانیی و برایم ئەحمەد و جەلالییەکانەوە بەڕیوەدەبرێت، لە دوا کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا مەلا بەختیار لە ریزەکانى بۆ ماوەی سێ مانگ "سڕ بکات، بەهۆى ئەوەى پابەندى پەیڕەوى ناوخۆى حیزبەکەى نەبووە و بە پێچەوانەوە قسەیکردووە.
بڕیارەکە لەکۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنی یەکێتیی دراوە، گوایا لەو بارەیەوە دواتر رونکردنەوەى تەواو دەدرێت.
یەکێک لەو سەرچاوانەی ناو یەکێتیی روونی کردەوە، کە " مەلا بەختیار لە دوایین کۆنگرەى یەکێتیدا لە کۆتایی ساڵى ڕابردوودا، بە ئەندامى ئەنجومەنى سیاسی و بەرژەوەندى یەکێتیی دیاریکرا.
هەروەها مەلا بەختیار بەم دواییانە بیرەوەرییەکانى خۆی لە توێی کتێبێکدا بڵاوکردەوە کە مشتومڕ و کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا. بۆ خوێندنەوەی کتێبەکە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە:
سەرچاوەکە دەڵێت یەکیک لە هۆکارەکانی دیکە ئەوەیە،  مەلا بەختیار لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی رابردوودا زیاتر تامی پارتیی بوونی دەدا، وەک لە یەکێتیی، تا ئیستاش پەیوەندییەکی تۆکمەی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی و بەرپرسەکانی پارتییدا هەیە، لە زۆر بۆنەدا نەیشاردۆتەوە، کە بێ سنور هاوخەمی هەموو بۆنە ناخۆش و خۆشەکانی ئەندامانی پارتیی کردووە. تەنانەت پارە و  دەستکەوتی مادیی لێیان وەرگرتووە.. دوای مردنی جەلال تالەبانیش، مەلا بەختیار وای دانابوو، کە لە کۆنگرەی یەکێتییدا دەکرێت بە سکرتێر و جێگای تالەبانی دەگرێتەوە، کەچی لە کۆی دەنگەکان هیچی وای نەهێنا، بەڵام کوڕەکانی تالەبانی و برازاکانی خاتریان گرت و بە تەزکیە دەریانچاند.





(دەنگدراوە: 4 . زۆرباشە: 4/5)