رێکخراوی ژنان و خەبات

Tuesday, 24/11/2020, 0:28

4620 بینراوە


ئەو ڕۆژەی کە رێکخراوی تایبەت بە ژنان دامەزرا ژنان خۆیان گرێدا بم رێکخراوانە کە نە سەرکەوتوو بون و نە کارێکیان بۆ ژنان کردوە. ئەگر ئم ڕێکخراوە نەبوایەت ژنان و پیاوان پێکەوە لە خەبات و چالاکیان بکردایەت تا ئەمڕۆ حەتمەن لە یەکێ لە حزبەکان پۆستێک سەرکردایەتیان دەس دەکەوت نە پەراوێز خرابێتن بەناوی رێکخراوێکەوەو و چالاکیاکانیان بم ڕێکخراوەوە ببستنەوە.
ئەم ڕیکخراوانە بەناو دامەزراون تا ژنان و پیاوان وەک یەک شەراکەت و هاوسەنگ بن لە دنایایێکی سەردەمیانە کە ئم شیوە کارە بوە هۆی دابرانیان لە زۆر کارو پۆست کاری، کە خۆیان بس لم ڕیکخراوانە بدۆزنەوە.
تا ئێستا زیاد لە پەنجا دەیەیە کە ژنان شان بە شانی پیاوان لە باشوور و ڕۆژهەڵات خەباتیان کردوەو بێ جیاوازی لە شەڕی چریکی دژ بەداگیرکەران بەشداریان کردوە کە دوای دابران لە ڕۆژهەڵات خەباتکاران روخساری خۆی نێشان داو ژنانیان خستە پەراوێز کە دوای چەند دەیە نەتوانراوە هیچ کام لم پێشمەرگە ژنانە پۆستێکی سیاسی و سەرکرادیەتی حزبێک بگرنە دەس. 
رێکخراوی ژنانن لە باشووری کوردستان بۆ ئەمساڵ چەند ژنیان بە بۆنەی سەرکردایەتی نوێی ئەم رێکخراوە کە بۆیان دەسنێشان کرا، کە بەسەر ژندا چبوو یانی شوی بە پیاوێک کردوە کە ژنێکی کەی لە ژیانی دا هەیە ئەم سەرۆک رێکخراوە ژنی دووهەمی ئم کابرایە. ئەمەچون دەتوانی مافی ژنان بپارێزی 
یا رێکخراوێکی ژنانی حزبێکی ڕۆژهەڵاتی بڵەین بەرپرسی ئەوەڵی رێکخراوەکە لە بری خوێن بەکەسێک دراوە نازانم ئەم کەسە کە نەتوانی نەکۆلی لم کارە و زولمەی بەسەر خۆی هاتوە بکات، چون دەتوانی داکۆکی کار بێت بو مافی ژنان ، لەکاتێکا لە حزبەکاندا کچی ژێر هەفدە ساڵ بۆ نابەرپرسەکان کە تەمنیان زیاد لە ٣٨ ساڵە دەسنیشان دەکەن. ژیانی ناچاریان بەسەردا دەسەپێنن. 
یا ژن هەیە لم رێکخراوە بە زۆر بە شوو دراوە و یا مێردەکەی هەزار بێرەوشتی لێ روو داوە چاوپۆشی لە مێردەکەی کردوە بەڵام ژنەکەی تۆشی زیندان و تەنانەت ئاوەژۆری سنوور کراوەتەوە بس بۆ ئەوەی کە مێردەکەی دەستی پێی نەگات.
لم چەند ساڵە کچی حەوت سالان لەلایەن ئەندامی حزبیەوە دەسدرێژی کرا سەری چەندن کچ لەناو حزبەکان خۆ کوژیان کرد و دەسدرێژی کراوەتە سەر چەندین کەس یا جەندین ژن بە داواکاری حزب مندالیان لەبار بردوە ئەمە وزعە هەموو بە بەرچاو ئەم ڕێکخراوانەدا کراوەو هیچ هەڵوێستێکم لم بوارانەدا نەدێوە.

کچان و خۆشکانی هاوولاتیم ئم ڕێکخراوانە هەموویان لەلایەن پیاوانەوە دامەزراون و پیاوان سەرپرشتیاری گشتین و ژنان بەرپرسیاری ناو ئەم رێکخراوانە زۆربەیان خۆیان کێشە ساز کراوی کۆمەڵگان و باشترین کارتان ئەوەیە حەوڵی خۆتان بدن ئەوەی شایەنتانە بە شایەستەی خۆتانی دەزانن بەدەستی بێنن دوور لم رێکخراو ژنە بەرپرسانە خەبات بەردەوام دن'
لە وێنەکە جیاوازی دۆ کونگرەی ژنان یەکیان لە باشوری کوردستان ئەوی دی لە رۆژاوای کوردستان هەموو شت بەیان دەکات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە