شەقاوەکانی دەسەڵات

Tuesday, 24/11/2020, 1:04

1996 بینراوە


دەم نادەمێک کەسانێک قوت دەبنەوە لەژێر سایەی ئەو دەسەڵاتەمافیاگەریەی باشوردا دەست درێژیدەکەنە سەر هاو وڵاتی ئاسای وئازاریان دەدەن .
لەناو ئەم دەسەڵاتەی باشوردا ڕێز لەهیچ توێژێک ناگیرێت و سوکایەتی بەهەمو پیرۆزیەک دەکرێت مامۆستای ئاینی ، مامۆستای قوتابخانە دکتۆر منداڵ ژن بەهەمو شێوەیەک دەست درێژیان دەکرێتە سەرو ئازاری جەستەی و ڕۆحی دەدرێن دەسەڵاتی سیاسیش چونکە ئیشی بەم لمپینو شەقاوانەهەیە پلەیان دەداتێ و ئافەرینیان دەکات لەپای ئەو دەست درێژیەی دەیکەنە سەرهاو وڵاتی ئاسای .
لەم بەشەی باشوری کوردستاندادۆخێک دروست بوە کەس ڕێزلەزانست و عیلم و ماریفەت ناگرێت ڕۆژ ڕۆژی شەقاوەو لۆمپینەکانی دەسەڵاتە .
لەتازە ترین حاڵەتدا ئەو مافیایانە دەست درێژی دەکەنە سەر هاو نیشتمانیەکی سلێمانی و هەولێرو هەمو ناوچەکانیترئازاری پێدە گەیەنن . بەحیساب دەست گیردەکرێن وەک ئەوانەی ئیستا دەزگیرکراون بەڵام من دڵنیام گەر کەسێکی دەست ڕۆشتو لە پشتیان بێت ئیستا زیندانەکەیان بۆ کراوەتە ئۆ تێلی چوارئەستێرە ڕۆژانە کەبابو قۆزیان بۆدەچێتەژورەوە میوانن
جاگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بێت ماوەەکی تربێ ئیشو لۆمپین شەقاوە کانیان بەردەدەنە گیانی خەڵکی ئاسایی و سەرانەو باجیان لێ وەر دەگرن وە ک سەردەمی شاخیان دواتر وەک حوکم داری ڕشیدبەخەڵکی دەفرۆشنەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە