نامەی پێغەمبەر بۆ هەرقڵ و چەواشەکانی حاجی کاروان

Thursday, 26/11/2020, 0:17

7482 بینراوە


"عەبدوڵا قەسیمی١٩٠٧/١٩٩٦ زاینی"، کەبە سەرە نێزەی سەلەفیەت دەناسرێت، تەنانەت عەرەبەکان پێیان دەگووت کە بەنووسینی یەکێک لە کتێبەکانی بەناوی " الصراع بين الإسلام و الوثنية " شیربای" فەردۆسی وەرگرتووە،

https://foulabook.com/ar/book/

 بەڵام کە دەگاتە ئەو باوەڕی کە ئاینی ئیسلام جگە لە خورافە شتێکی دیکە نیە، ئیتر دەکەونە وێزی ٣ جار هەوڵی کوشتنی دەدەن، قەسیمی لە یەکێک لە ووتەکانیدا ئەڵێ: هەمیشە ناوی خودایان لەسەر زمانە، بەڵام شەیاتنیش لەناخیاندا دەژی، هیچ گوومانی تێدا نیە کە قەسەیمی یەکێکە لەو کەساتیانەی کە جیهانی ئیسلامی بەخۆیەوە سەرگەرم کردووە، چوونکە لەکۆتایدا دژ بەهەموو بیر بۆچوونەکانی خۆشی هاتە مەیدان بووە لاینگیری بێخوادیی.

https://www.facebook.com/TahaHalladny/posts/2828685743901632

شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەو قۆناغە نەگەشت، بەڵام ڕاستگۆیانە و بێسڵەمینەوە پەلاماری مەلا ساختەچیەکانی داوە، ئەگەر تەماشایەکی ئەم هۆنراوەی شێخ ڕەزای تاڵەبانی بکەین، دەبینن کە شێخ ئێجگار توڕەیە، ئەمەش لەخۆڕا نیە، چوونکە مەلا لەو قۆناغەدا پلەو پایەیەکی دایاریکراوی هەبووە لەناو کۆڕو کۆمەڵی کوردەواریدا،

مەلای نامەلا، سمێڵ کلکە گا
بە مەندیل مەلا، بە هەیکەل مانگا
لەترسی خوانەبا یەک دەستم دەگا
شێخ ڕەزای تاڵەبانی،

هەروەها عەلی شەریعەتی ئەڵی لەژێر هەر تاڵەموویەکی ڕیشیاندا شەیتانێک خۆی مەڵاسداوە.

نیتشە ئەڵێ دوای هەر تەوقەکردنێک لەگەڵ پیاوە ئاینەکاندا دەستشۆردن بە سابوون پێویستە.

ئەمە و سەدەها و هەزاران لە داناکان کە لەپیاوەکان لە پیاوە ئاینەیەکان توڕەن و هێرشیان کردۆتە سەریان. بەڵام "مەولانە ڕۆمی" نەرمتر ووشیارانەتر وپێچەوانەی نووسەران پەلاماری مەلاکان دەدات بە بیرێکی قوڵتر بەڵام ئاشکراش ئەڵێ شەڕم لەگەڵ هیچ کەسێکدا نیە، کەسیش شەڕی لەگەڵمدا نیە، ئێستا بڵێ ئەی خوا پەرست من پەرێشانم یان تۆ، نەلە ئەفسانە دەترسم نە لە شەیتان، خودا هەرگیز نایەوێت کە خوا بێت، خودا نایەوێت کە ببێتە گاڵتەجاڕی دەستان، نە لە کفر دەترسم نە تابووکراوەکان، خوداش لەهەمووتان باشتر دەناسم، خوادا نایەوێت کە بە وەحشیەت بناسرێت.

مێژووی سەرجەم ئاینەکان هەمیشە وەک مێژووی ڕەشی کڵێسا بووە، هەر وەکوو چۆن ئیسلامەکان پەپوولە ڕوحێکی وەک "حەلاجیان" پارچە پارجەکرد، بەهەمان شێوە کڵێساش قارەمانێک فریشتەیەکی وەک "ژان دێ ئارکیان" لەناو ئاگردا سوتاند، تاوانەکەشی هەر هێندەبوو کە توانی کۆتایی بە جەنگێکی خوێناوی ١١٦ ساڵەی نیوان فەڕەنسا بهێنێت.

لە ٤ جێگری محەمەد ٣نیان بە چەقۆ کوژرا، بۆیە دەبینیت کە ١٩ برای خۆی دەکوژێت و تانەنەت دەست لە شیرەخۆرەش ناپارێزن.

قتل الإخوة الذكور.. الجريمة التي قننها محمد الفاتح (skynewsarabia.com)

العثماني محمد الثالث إبن مراد الثالث لم يكن أقل إجراماً من والده بحيث قتل أشقاءه التسعة عشر فور تسلمه للسلطة

بێگوومان ئەم دەریای خوێنە هەزرانی وەک مەلائەحمەد پێنجوێنی، مەلا عەلی قەرەداخی، عبدولەتیف، مەلا عەلەی کەڵکیان لە پشتەوەیە، هەر ئێستا دەبینن کە "ڤیرۆسی کرۆنا" هەڕەشە لە تەواوی جیهان دەکات، بۆ جارەسەری ئەو ئافاتەش سەرجەم تاقیگەکانی جیهان لە سەنگەردا، کەچی دەبینن مەلا عەلەی کەڵەک بە بەرچاوی دەسەلاتە مافایەکەی کوردەوە، چاسەرەی کرۆنا دەکات، کلیکی ڕاست وجەپ بکە، ئەوسا دەزانیت کە بۆ مەلاعەلی کەلەک میزی ووشتر دەرخواردی خەڵکی کورد دەدات.

https://www.facebook.com/photo.php?

لە ڕاستیدا هەرکاتێک کە باسی مێژووی خوێناوی و ساختەچێتی ئیسلام دەکرێت، مرۆڤ ڕاستەوخۆ بیر لە قووتووەکەی "پەنەدۆرا" دەکاتەوە، قووتووی پەنەدۆرا یەکێکە لە ئەفاسانەکانی گرێکی کە ئەو قووتووە پڕ لە نەخۆشی و ناهەمواری، هەر کاتیک سەری ئەو قووتووە بکرێتەوە، ئیتر جیهان  کارەساتی بەسەردا دێت، چوونکە قووتووەکە سەراپای سەرجەم نەخۆشیەکانی تێدایە، ئەمەش بابەتێکە دەربارەی بەشێکی زۆر لە ئەفسانەی گرێکی لەگەڵیاندا قووتوەکەی پەنەدۆرا.

Microsoft Word - Nawerok.doc (kurdipedia.org)

حاجی کاروان لە یەکێک لە بڵاوکراوەکانیدا ئەڵێ: هەرکەلۆس گوتوویە: ئەگەر لەخزمەت پێغمبەردا دەبووم پێیەکانم لە بری خۆی دەشوشت، ئایا ئەم دروستە یان دروست کراو؟

بێگوومان نموونەی ساختەچی وەک حاجی کاروان لە مێژوودا نموونەیان زۆرە هەر بۆ نموونە نەک حاجی کاروان بەڵکوو دەزگا دەولەتیەکان ساڵەهای ساڵ لە قوتابخانەکاندا قووتابیان فێر دەکرد کە گوایا عەرەبێکبووە کەبۆ یەکەمجار بیری لە فڕین کردۆتەوە بەناوی "عەباسی کوڕی فڕناس" ئەم دەستەواژەشیان بەناو وولاتانی جیهانی ئیسلامیدا بڵاوکردۆتەوە، کەچی دەبینن لە ئەفسانەی گرێکیدا "دایدەلۆس" هەزاران ساڵ پێش عەباسی کوڕی فڕناس باڵی بۆ فڕین بۆ خۆی و کورەکەی دروست دەکات، تاکوو لە زیندان هەڵبێن، هەروەها لەو هەموو زاناو دانایانە هیچکامیان نە عەرەب نە تورک نین، ئیتر حەلاج، تەبەری فارابی، ئیبن خەلدوون، ....هتد.

لە ڕاستیدا ئەوەی کە حاجی کاروان باسی دەکات زۆر دوورە لە ڕاستیەوە و راستیەکەش ئەوەیە کە پێغمبەر نامەی ناردوە بۆ هەرقل ‌یکۆلۆش قەیسەری ڕۆم.

https://s3.picofile.com/

بەڵام کاتێک محه‌مد کوڕی عه‌بدوڵا پێغەمبەری ئیسلام، دوو نێردراوی خۆی ده‌نێرێت بۆ گرێکلاند، که‌ داوا له‌ ئیمپراتۆری یۆنان بکات، که‌ ببێت به‌ ئیسلام و واز له‌ دینی خۆیان بهێنن. ئیمپراتۆری یۆنانی فه‌رمان ده‌دا که‌ هه‌ردوو نێردراوه‌که‌ی محمه‌د بۆ ماوه‌ی ٣ تا ٤ مانگ زیندانیبکرێن، له‌ زیندانی ده‌روون نه‌خۆشان، واتا شێتخانە، مێنتاڵ.

چونکه‌ دادگا باوه‌ڕی وا ده‌بێت که‌ هه‌ردوو نێردراوه‌که‌ی محه‌مه‌د شێتن، ئه‌گینا چۆن ده‌وێڕن ئه‌و داوابکه‌ن. به‌کورتی له‌کاتی ته‌واو بوونی زیندانیه‌که‌یاندا،یه‌کێک له‌ قه‌شه‌کان لێیان ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌ و به‌عه‌ره‌بی پێێان ئه‌ڵێ من ناوم قه‌شه‌ ئێباسه‌، من ته‌واوی عه‌ره‌بستان گه‌ڕاوم و بیستوشمه‌ که‌ که‌سێک په‌یدا بوه‌ به‌ناوی محه‌مه‌د کوڕی عه‌بدوڵاوه‌. ئه‌و که‌سێکی باشه، ها ئه‌وه‌ توورکه‌یه‌ک زێڕ به‌کاری بهێنن له‌ خه‌رجی ڕێگاکه‌تان، به‌ڵام داواکاریه‌که‌م هه‌یه و هیوادارم بۆ ئه‌وه‌ی له‌بیرتان نه‌چێت بۆتانیشی ده‌نووسم، داواکاریه‌که‌شم ئه‌وه‌یه که‌ به‌ محه‌مه‌د بڵێن که‌ من ئێباس داواکارم که‌ حه‌مه‌د ته‌نها ١٠ هه‌زار شه‌ڕکه‌ر بنێڕێت بۆ گرێکلاند، من به‌ڵێنی پێده‌ده‌م که‌ ته‌نها ١٠ هه‌زار شه‌ڕکه‌ر به‌سه‌ بۆ له‌ناو بردنی هه‌موو یۆنان چونکه‌ ئیمپراتۆری دڕندیه‌کی بێوێنه‌یه‌، کارێکی وای کردوه‌ که‌ته‌نها یۆنانیه‌ک نه‌ماوه‌ دڵی به‌م ووڵاته‌ خۆش بێت. ئیمپراتۆر پرۆتستانتێکی له‌ ووڵااتدا نه‌هێڵاو هه‌مویانی که‌وڵکردوه‌ (پێستکردنه‌وه‌ له‌ مرۆڤ) بۆیه‌ من گره‌نتی ده‌ده‌م به‌ محه‌مه‌د که‌ ته‌نها ١٠هه‌زار شه‌ڕکه‌ر به‌سه.‌

https://www.kurdipedia.org/files/books/2010/19276.PDF?ver=129816665740438737


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە