مەسرور بارزانی کوڕی باوکی خۆیەتی لە دزین و پیلاندا

Friday, 11.27.2020, 0:59

2132 بینراوە


مەسروری کوڕی مەسعود بارزانی هەر وەک باوکی لە دەزگای پاراستنی کورد کوژەدا پەروەردە بووە فێری گەمەکانی سیاسەت و مانەوە و ململانی بووە لە پیناوەی مانەوەدا 'صراع من اجل بقاء'
سەرەتا کە دەسەڵاتی حوکمەتەکەی تەسلیم کرا، هەندێک فەقیرانە خۆی دەرخست، هەموو تاوان و دزیەکانی خستە ملی نێچیری ئامۆزای، وەک نێچیربارزانی، سەر بە حیزبیکی تری دەسەڵات بێت و دژ بە حزیبەکەی ئەمی ئامۆزا بێت...
نیچیر لە ماوەی درێژ خایەنی زیاتی لە (15 ) ساڵدا تاوانبار کرا بەوەی مووچەی (5 ) پێنج مانگی فەرمانبەران و خەڵکی خواردووە...
مەسروور و جێگرەکەی ( قوباد تاڵەبانی ) دەستیان کرد بە بانگەشە کە گوایە نەک مووچە لەکاتی خۆیدا دابەش دەکەن، بگرە ئەو( 5 ) مانگەی کە قەرزداری مووچەی فەرمانبەرانن لەماوەیەکی کورتدا ئەوەش دەدەنەوە.

خەیامی شاعیر ئەفەرموویت:
لەو کۆشک و سەرایەدا کە جەم جامی گرت
ڕێوی ترەکیوە، مامز ئارامی گرت
بارام کە هەموو ژیانی خۆی گۆڕی دەگرت
دیتت بە چ جۆرێ گۆڕێ بارامی گرت؟

بەڵام تەنها پاش ساڵ و نیویک لە حوکمڕانی نەک ئەوەیان نەدایەوە بگرە ( 3 ) سێ مانگ مووچەیان لەو ماوە کورتەدا خوارد کە ئێستە بوو بە (8 ) هەشت مانگ مووچە خوراوەکەی جووت ئامۆزا...
گەر وا بڕوات لە یەکەم چوار ساڵی حوکمڕانیەکەی مەسرور بارزانیدا، خواردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێتە نزیکەی ساڵێکی خوراو ....
تا دەگاتە ئاستیک چۆن سەدامی دیکتاتۆر و خوین مژ و پارە هەراجکەری دەوڵەتی عێراق کە لەدەسەڵات دوورخرایەوە، عێراق بە مەلایین دۆلار قەرزو قەرەبووی خەڵک و ووڵاتان و کۆمپانیاکانی دەدایەوە...
دەسەڵاتی حوکمەتە کوردیەکەی ماڵی بارزانیش تا ئەو کاتەی بەشەق لایان دەبەن دزی بە دوای دزیدا دەکەن، دواتر ئەو دەسەڵاتەی دوای ئەم بنەماڵەیە حوکمڕانی دەکات، دەبێت بۆچەندین دەیە بەس خەریکی قەرەبوو کردنەوە ئەو دزیانە بن ئەم بنەماڵەیە کردوویانە لە ماوەی حوکمڕانیاندا.
مەسرور بارزانی دوای دوو هەفتە لە سەفەر کردن وڕابواردن....،لەوانەیە هەندێ خەڵکی عەقڵ داماو پێیان وابووبێت مەسرور بارزانی لەوانەیە بۆ سواڵ و سەدەقە و داوای هاوکاری، وووڵاتەوە و ووڵاتی جیهان دەگەڕێت، تا کوردستان و میللەتەکەی لەژێر ئەم کێشەی بێ مووچەیی و، کێشە دارایانەدا ڕزگار بکات و خەڵک کەمێک هەناسەیەکی ئارام بدەن.
یا پێیان وابووبێت ئەوە کوڕە گەورەکەی مەسعود بارزانی لەم سەردانە دوور درێژە مێژوویەیدا مەسەلەی چارەنووسی کورد و پەیوەندیەکانی بەعێراقەوە، لەگەڵ زلهیزەکاندا تاوتوێ دەکات و داوای ئەوەیان لێ دەکا کە ئیتر قەبوڵ ناکات گەلی کورد بەم شێوازە مامەڵەو بازرگانی پێوە بکرێت، ببێت بە قوربانی لە پێناو ووڵاتە بەرژەوەندیخوازەکانی ناوچەکە و جیهاندا!
مەسرور کە گەڕایەوە جگە لە قومارچیەکی دۆڕاو کە هەندی جار پەنا بۆ هەموو ئاکارێکی نامۆ دەبات تا قەرەبووی ئەو پارانە بکات بە قومار دایناوە .....تەنیا تاکە یەک دەستکەوتی لەگەڵ خۆیدا هێناوەتەوە، کە ئەویش نەک دەستکەوت نییە، بگرە جۆرێکە لە بازرگانی کردن و ڕووتانەوەی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستان، کار و فرسەت پەیدا کردنی بۆ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لەم کاتەدا کە ئەوروپا بە کێشەی بێکاری و داراییەدا تێدەپەڕێت بە هۆیی پەتای کۆرۆناوە.
کوڕە گەورەکەی بارزانی لە بری داوای قەرەبوو لە ئەڵمانەکان بکات، کە کاتی خۆی هاوکاری سەرەکەی دەسەڵاتی بەعس بوون بۆ پێدانی چەکی کۆمەڵ کوژ و تاقیکردنەوەی لە هەڵەبجە و گوندەکانی کوردستاندا. ئەم گێلە سەرۆکە، دێت لەم ئەزمەی ئابووریەدا گرێبەستیکی خەیاڵی دەکات لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانیدا بۆ بە دیجیتاڵ کردنی ناسنامە و شوناسی دانیشتوانی کوردستان...
ئاخر سەرۆک خەڵکی هەموو خەریکە لە ترسی برسیەتی و پەتای کۆرۆنا تێکڕا گیانیان دەربچێت، تو شەرەف و کەرامەتتان کەنازانم ماوتانە یا نا، کاتی ئەم بە دیجیتاڵ کردنەیە لەم زروفەدا؟
ئەوروپیەکانی سیستەمی بە دیجیتاڵ کردنیان چەندین دەیە دواخست لەبەر تێچوونی زۆر لە کاتی خۆیدا، هەرچەندە زیاتر لە 200 دوو سەد ساڵ دەبوو خۆشگوزەرانی و کارگوزاری و بیمەی بێکاری و تەندروستی و ژیانیان بۆ خەڵکی ووڵاتەکانیان تەواو دابین کردبوو، جا دوا ئەمەو لەگەڵ ئەو هەموو ئابووریە بەهێزەی ووڵاتانی ئەوروپی تا ماوەیەکی زۆر خۆیان لەقەرەی ئەم جۆرە کارانە ئەدا، پێیان وابوو ئەو سەرمایەی لەوەدا سەرفی دەکەن لەم کاتەدا زۆر کاری پیرۆزتر و بایەخدارتر و پێویستیتر هەیە خۆیان پێوە سەرقاڵ بکەن و بوجەی بۆ تەرخان بکەن...
کەچی سەرۆکە گێلەکەی هەرێمە نابووتەکەی هەولێر لەم کاتی پەتا جیهانی و بێ مووچەیی و کەم داهاتەدا، بزانە خەڵک و ووڵات گیرۆدەی چی دەکات!!!
وەک باسی لێوە دەکەن حوکمەتەکەی مەسروور بۆ هەر تاکێک لە بە دیجیتاڵ کردنیدا نرخی 100,000 سەد هەزار دیناری عێراقی بلیمەری بۆ داناوە کە لە هاوڵاتی وەربگیرێت بۆ ئەم کۆمپانیا ئەڵمانیە...
با بەراوردێک بکەین لەگەڵ نرخی تێچووی ئەم جۆرە بە دیجیاتڵ و پێناسانە لە ووڵاتانی ئەوروپی.
بەریتانیا وەک نموونە ی بەرزترین نرخ و تێچووی هەر کارێک ، کە نرخی تێچووی هەموو کارێک بەها و نرخی زیاترە بەبەراورد کردنی لەگەڵ ووڵاتانی تری ئەوروپیدا، بەڵام نرخی هەر شوناس و پیناسەیەک کە بۆ کۆتا ساڵی 2020 کراوە، هەر وەک لە وینەکەشدا دیارە بەم شێوازەیە خوارەوەیە:
پێناسەی شۆفێری بۆ کەسێک یەکەم جاری بێت نرخەکەی تەنها 34£ سی و چوار پاوەندە ، لە کاتێکدا ئەو نرخەی لەکوردستان دانراوە کە دەکاتە نزیکەی 60£ شەست پاوەند.ماوەی کارپیکردنی زۆربەی ئەم جۆرە شوناسانە 10 دە ساڵە لە بەریتانیا.
بۆ کەسێک کە یەکەم جار ئەم شوناسەی پیدەدرێت و بە دیجیتاڵ دەکرێت، نرخەکەی تەنها 17£ پاوەندە.
بۆ کەسێک کە شوناسە دیجیتاڵیەکەی نۆژەند دەکاتەوە تەنها بڕی 14£ چواردە پاوەندی لێوەردەگیرێت، بۆ کەسانێک کە باری بژێویان خراپە یا خانەنشێنن ئەوە هیچ بڕە پارەیەکیان لێوەرناگیرێت و ئەم خزمەتە بە بێ بەرامبەرە بۆ ئەو کەسانە...
لەگەڵ ئەمەشدا هیشتا بەریتانیەکان داوای دابەزینی نرخەکەی دەکەن و بۆڵە بۆڵیانە و ئەڵێن زۆر زۆرە دەبێت کەمێک نرخەکەی دابشکێنن...!
لە کاتیکدا کرێی تاکو دەخلی کەسی بەریتانی دەیان جار لە دەخلی کەسێکی دانیشتووی هەریمی کوردستان زیاترە، تێچووی ئەم جۆرە کارانەش زۆرزیاتر دەکەوێت بەبەراورد بە کوردستان، هەر لە بارەی بە کرێ گرتنی فەرمانگەو فەرمانبەر و مەکائین و کرێکاری سەر ئەو ئامێرانەی ئەم کارەی پێ ئەنجام دەدەن و باج وەرگرتن لەم پرۆسەیەدا....
هەموو ئەمانە بەراورد بکرێت دەبێت تێچووی هەر بە دیجیتاڵ کردنێک لە نێوان 15.000 - 20,000 دیناری عێراقی بێت کە دەکاتە بڕی 15£ پاوەندی ئوستەرلینی نەک 60£ پاوەند بۆ بەراورد کردن بە ژیان و دەرامەت و دەخلی تاک لە کوردستاندا...
فەرموو سەیری ئەم خشتەیە بکە کە نرخی بە دیجیتاڵ کردن و پێدانی شوناسیکی دیجیتاڵیە بە شۆفێران تا بزانی چەندین جار نرخی کوردستان گرانترە لەچاو ووڵاتیکی خاوەن ئابووری بەهێزو خاوەن کرێی کار بەرز بەبەراورد لەگەڵ کوردستان و ووڵاتانی دیکەدا:

کەواتە دەستخۆش مەسرور بارزانی، بەڕاستی کوڕی باوکی خۆیەی! لەم بێ کاری و کوورتی مووچە و پەتا نەگریسەدا، تۆ دەزانی چۆن خۆت و بنەماڵيکەت دەرباز بکەیت و قەرەبوو یا تەخمین کردنی ئەو پارانەی دەستتان دەکەوت لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە کە ئەو ماوەیە نرخی دابەزی و کەمتر کەوتە گیرفانی بنەماڵەکەتانەوە و کوورتی هێنا، دەتوانی بەم گرێ بەستە، تۆڵە و قەرەبووی بۆ بکەیتەوە...
میللەت کە گێل وگەمژە بوو، دەتوانی چۆنت بوویت ئابەوجۆرە ئاوەڕووتی بکەیت!