چەند کورتە پەیامێک بۆ هەردوو سەرۆکی (هەرێم و حکومەت)

Sunday, 29/11/2020, 22:17

2552 بینراوە


- بێزەحمەت کەمێک عەزیەت بکێشن جەنابتان تەشریف ببەن بۆ ڕێکەوتنێکی کۆنکرێتی لەگەڵ بەغدا.
- چونکە ئەوانەی ئەوێش ئەگەر هاوشانی ئێوە زیاتر نەبن کەمترنین، ئیتر ئەو تەکەبورە بۆ؟
- تکایە وەفدێک مەنێرن کە توانای بڕیاردانی نەبێت.
- هەرچەند دەزانم ئێوە لەم پەیامە تێناگەن چونکە ئاگاتان لە گوزەرانی خەڵک و موچەخۆران نیە.
- بەلاتانەوە سەیر نەبێت کە خەڵکی بڕوای وایە ئێوە لێیان تێناگەن، چونکە ئێوە لە دۆڵێک و میللەتیش لە دۆڵێکیترن.
- گرنگترین کاری ئێوە لەمڕۆدا دابینکردنی موچەیە، ئیتر باس لەهەرشتێکیتربکەن لای خەڵکی تورێک ناهێنێت.
- لەم پەیامەدا بۆیە ناوی سەرۆکی پەڕلەمانم نەهێناوە، چونکە ئەو دەسەڵاتە هەرچەند دەسەڵاتی یەکەمە، لەم خولەدا ئەو ئامێرەیە کە کۆنترۆڵەکەی لای ئێوەبێت.
- دەست لەو مەبدەئە هەڵبگرن گەر میللەتی کورد یەکە یەکە بمرن نەوت ڕادەستی بەغدا ناکەین.
- هیچ نەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆتان بیرێک لە حاڵ و گوزەرانی خەڵکی بکەنەوە.
- کورسی و سەروەت و سامانێکتان بۆچیە گەر میللەت نەفرەتتان لێبکات.
- ڕاستە یەکێتی و گۆڕانیش هاوبەشی کابینەی (نۆ)ن، بەڵام لە بڕیارە چارەنوسسازەکاندا ئەوان لەدەرەوەی هاوکێشەکەن.
- ئایە دەزانن ئەگەر لەمڕۆدا جارێکیتر پرۆسەی ڕیفراندۆم دووبارە بکرێتەوە دەرەنجامەکەی هەر وەک ئەوەی پێشوو دەبێت، بەڵام دەرەنجامەکە پێچەوانە دەبێتەوە؟
- کەس باوەڕناکات کە دەڵێن بە داهاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت بڕی پێویستمان بۆ موچە دەستناکەوێت؟ 
- دیسان ئایا دەزانن کە کەس باوەڕ بە بەڵێن و لێدوان و هەوڵ و پڕۆژەکانتان ناکەن؟
لە کۆتایدا ئەو دوو دێڕە هۆنراوەتان بیردەخەمەوە (برا فکری چرا کبریتی فرسەت تا لەدەستدایە... شەوی یەڵدا لەپێشە ڕۆژی عومرت وەختە ئاوابێت).

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە