حیكمەت فرەژنى پێغەمبەر لە چیدا بوو ؟!

Wednesday, 02/12/2020, 11:31

8775 بینراوە


1- پاساوی ئەوە دەهێننەوە کە خواى گەورە حەڵاڵى كردووە بۆ پیاوان، پاساوێکی دیکە کە گوایە لە شەریعەتەكانى پێش ئیسلامیشدا فرەژنی هەبووەو بۆیە لەشەریعەتى پێغەمبەری ئیسلامیشدا خودا حەڵاڵ کردووە، كە زیاتر لە چوار خێزانیان ببێت.
پاساوەکانی شەریعەتی ئیسلام بۆ فرە ژنی زۆرە، بەوەوە نەوەستاوە کە چکارەساتێکی خوڵقاندووە لە ماوەی (١٤٤٠) ساڵی رابردوو، بەڵکوو بۆ بەیەعەتدان بە پاساوەکانیان گەراوەتەوە بۆ پێغەمبەرانی پێش خۆی بۆ ئەوەی بڵین تەنها شەریعەی ئیسلام فرژنی حەڵاڵ نەکردووە، بەڵکوو پێغەمبەرانی پێش محەمەدی ئیسلامیش فرە ژنیان کردووە و لە شەریعەکانیاندا فرە ژنی حەڵاڵ بووە، بۆیە شەریعەتی ئیسلام دەڵێت پێغەمبەرانی پێش محەمەد هەموویان فرە ژن بوون، بۆ نوونە پێغەمبەر (یعقوب) دوو خێزانى هەبووە، پێغەمبەر (سلیمان) (٩٩) نەوەدونۆ خێزانى هەبووە و لە شەوێكدا سەرجێى لەگەڵ هەموویاندا ئەنجام داوە بە ئومێدى ئەوەى خواى گەورە لەهەر خێزانێكى كوڕێكى پێ ببەخشێ بۆ جیهادكردن لە ڕێگاى خودا کە ئەویش (فتح البارى) (7/87/2819) ...
بەردەوام درۆکان بۆ بە کۆیلەکردنی ژن، لە شەریعەتی ئیسلامدا لە پاساو دەرچووە، شەریعەتی ئیسلام یەکیکی دی لە پاساو درۆکانی دەڵێ فرە ژنی شتێكى داهێنراو نەبووە لە تەشریعى ئیسلامدا پێچەوانەى عەقڵ وفطرەتى پاكى ئیسلام نەبووە، بەڵكو داخوازى حیكمەتى شەرعى بووە لەبەرئەوەى:-
بەپێى سەرژمێرى بەردەوام ژمارەى ئافرەتان زیاد دەکا و زیاترەلە پیاوان ؟!
دەی هەر بەمەی کە زیاترە لە پیاوان، پیاوەکان دەبێ وەک ئاژەڵ چوار دانە بخەیتە ماڵێکەوە وەک گورگی برسی بکەونە سەریان و بەو چەشنەی زۆرینەن دەبێ لە ژێر ناوی حەڵاڵدا هەراچ بکرێن بۆ پیاوان ؟!
جوان لەم پاساوە زۆر پوچە بنواڕن شەریعەتی ئیسلام دەڵێ پیاوان تواناى جووت بوونیان زیاترە بۆیە ژنایان بۆ حەڵاڵكراوە زیاتر لەخێزانێكى ببێت، بۆ ئەوەى بە حەڵاڵى كارى شەرعى سەرجێی واتا (سێکس) ئەنجام بدات لەگەڵیان یان نەفسى خۆى خەفەتان بكات ..!
شەریعەی ئیسلام هێندە درۆی زەقی کردووە بە هیچ شتێک پەردە پۆش ناکرێت هێندە تاوانەکان گەورەن بۆ نمونە ئەڵێ كاتێك ئافرەت دەكەوێتە سوڕى مانگانە (حيض) یان زەیستانى (نفاس) ئەبێتە ڕێگر بۆ ئەوەى مێردەکەی سێکسی لەگەڵدا ئەنجام بدات، چونكە لەئەو حاڵەتەدا جووت بوون حەرام كراوە لە ئیسلامدا، بۆیە لەئەو كاتەدا ئیسلام بۆى حەڵاڵ كردووە خێزانى ترى ببێت بۆ ئەوەى دوور بێت لەكارى داوێن پیسى (زینا) یانی پیاوێک ساڵەهای ساڵ ئەم ژنە هاوسەری حەیاتی بووە، ئەوەندە وەفای نییە ئەو چەند رۆژەی کە هاوسەرەکەی یاخود خۆشەویستی ژیانی و دایکی منداڵەکانی خۆی ڕاگرێت تا هاوسەرەکەی لە سوڕی مانگانە تەواو دەبێ ؟!
شەریعەی ئیسلام وادەریدەخات کە پیاوەکان تەنها بۆ (سێکس) خێزانیان دروستکردووەو هیچ خۆشەیستی و محەبەتی تێدا نییە، تەنها وەک سۆزانییەک بۆ سێکس خستوویەتییە بندەستی خۆی، چونکە دەڵێ بۆیە ژنەکان حەڵاڵ کراون ئەگەر دانەیەک بچیتە سوری مانگانە پیاوەکە بۆ ئەوەی توشی زینا نەبێ چەند هاوسەرێکی تری هەبێت ئایا ئەمە پاساوە یا بە کویلە کردنی ژنە لە بازاڕی شەریعەتی ئیسلامدا بۆ سێکس ؟!!
گریمان فرە ژنى كردەوەى پێ كراوە لەشەریعەتى پێش ئیسلام، ئەدی نەدەکرا لەئیسلامدا رێگری بکرێ لە فرە ژنی بۆ ئەوەی تەنها دین بوایە کە ژنی لە بە کۆیلە کردن رزگار بکردایە ؟؟
شەرعی ئیسلام بەم شیوەیە مێشکی پیاوەکان پڕ دەکا دەڵێ هیچ جێی سەرسوڕمان نییە لاى كەسێك كە خۆى بە موسڵمان بزانێت كاتێك كە پێغەمبەر زیاتر لە خێزانێكى هەبووە، واتا پێغەمبەرەکەت زیاتر لە خێزانێکی هەبووبێت تۆش موسڵمانیت و تۆش بێبەش نیت لەو نیعمەتە خۆشە..!!
2- یەکێکی دی لە پاساوەکانی شەریعەتی ئیسلام بۆ فرە ژنی فرە ژنى دەڵێ پێغەمبەر بۆ پتەوكردنى پەیوەندى بووە لەگەڵ هەندێك لە هۆزەكاندا بۆزیاتربوونى هێزى بۆ خزمەتى ئیسلام تا بتوانێت باشتر ئیسلام بڵاوبكاتەوە، چونكە بوونى پەیوەندى خێزانى لەگەڵ هۆزەكاندا ئەبێتە هۆى زیادبوونى خۆشەویستى وبرایەتى لە ئیسلامدا.

یانی لە رێگەی بوونی چەند (ژن)ێکەوە پێغەمبەر توانی ئەم دینە بگەیەنێتە ئەمڕۆ ؟! 

یانی پاساوەکان هێندە زەقە یەکتری دەخەنەوە بەدرۆدا، چونکە ئەوانەی لە سەرەوە ئاماژەم پێداوە هیچی لەگەڵ خاڵی دووەم یەک ناگرێتەوە، چونکە (ژن) لە شەریعەی ئیسلامدا زۆر کەمە زۆر هیچە تەنها وەک ئالەتێکی سێکسی تەماشا دەکرێت و کراوە ...
3- بنواڕن ئایا پیاو بڕان بووە لەناو عەرەبدا کە پێغەمبەر سەرپەرشتى ئافرەتانێكى مێرد مردوو كە بێبەش بوو بوون لەسەرپەرشتیارى باش و دڵ شكاو لە ناو كۆمەڵگادا تەنها پێغەمبەر نەبێ ؟! وەڵامی پرسیارەکە جێ دەهێلم بۆتۆی خوێنەر خۆت وەڵامی ئەم مەهزەلەیە بدەیتەوە ...
4- ئایا پێغەمبەر چەند نەوەی هەبوو وا شەریعەی ئیسلام دەڵێ بۆیە پێغەمبەر فرەژنی کردووە تا بەئومێدى ئەوەى نەوەى زۆرى لێ بكەوێتەوە بۆ زیادبوونى ئومەتى پێغەمبەر تا بتوانن زیاتر خزمەتى ئیسلام بكەن و هۆكارێك بن بۆ سەرخستنى ئیسلام و بڵاوكردنەوەى. 
لە کۆی هەموو ژنەکانی پێغەمبەر کە ئەمانە بوون (خەدیجە کچی خووەیلید، سوودە کچی زمعە، عائیشەی کچی ئەبووبەکر، حەفسە کچی عومەر، زەینەب کچی خزیمە، ئوم سەلەمە، زەینەب کچی جەحش، جوبریە کچی حارس، ماریە قبتی، ئوم حەبیبە، سەفییە کچی حەیی، مەیموونە کچی حارس 
هەموو نەوەکانی پێغەمبەر کە لە خەدیجە بوون بەدەر لە (ئیبراهیم) ئەمانەن ( قاسم، عەبدوڵڵا، ئیبراھیم، زەینەب، ڕوقەیە، ئوم کەلسوم، فاتیمە) ئایا خێزانەکانی دیکەی زیادە نین ؟!
5- ئایا شەرعی ئیسلام دەڵێ زۆرى مامۆستایانى ژنان و ڕێنمووكەران لەناو ژناندا بۆ ئەوەى ئەو زانیاریانەى كە فێربوون لە پێغەمبەرەوە بگەیەنن بە ئومەت بە تایبەتى هەڵسوكەوتى پێغەمبەر لەناو ماڵى خۆیدا چ پەیوندی بە فرە ژنییەوە هەیە ئەگەر مەسەلەکە تەنها بەکەم بینی ژن و کۆیلەی سێکسی نەبێت ؟!
6- بوونى فرە ژنى پێغەمبەر تەنها مەبەستى ئارەزووى جنسى نەبووە. چونكە پێغەمبەر  تەنها یەك خێزانى كچ بووە كاتێك كە مارەى كردووە ئەویش عائیشەیە خێزانى ترى هەموویان بێوە ژن بوون، ئەگەر مەبەستى ئارەزوو بوایە و ئارەزووى پاڵنەر بووایە بۆ فرەژنى كچى مارە ئەكرد بۆ تێركردنى ئارەزووى نەك ئافرەتانێكى بەتەمەن وبێوەژن. 
7- ئایا کام پێغەمبەر بەدەر لە محەمەد ژنی تەمەن (٩) ساڵی هەبووە کە (٤٠) ساڵ جیاوازی تەمەنیان هەبووبێت ؟!
8 - تەنانەت ئیسلام بە فرە ژنیشەوە نەوەستاوە بەڵکوو هەڵگێڕانەوەی ژنیشیانکردووە کە یەکەم کەس پێغەمبەر محەمەد خۆی کردی، ئەم نەزمە لەلایەن شرۆڤەكارانی هەوەڵینی قورئانەوە رەوایەتی پێدراوە‌و نموونەی ئەم ئایەتەی قورئان بەروونی نومایان بووە كە دەڵێ‌:" (أو ما ملكت أیمانهم"). دیارە بەندایەتی بەندەو كۆیلەكان لەنێو فەرهەنگی عەرەبیدا تەنێ‌ لە تێكستە قورئانییەكاندا نییەو لەوێوە سەرچاوەی نەگرتووە، بەڵکوو کلتورە هەربۆیە پێغەمبەریش لە نێوو قورئانیشدا جێگەی کردۆتەوە، بۆ نمونە رۆژێک پێغەمبەر سەردانی ماڵی (زەید) کوڕە هەڵگیراوەکەی دەکات، کە (زینەبی کچی جحیش) هاوسەری دەبێت، کاتێك دەچێتە حەرەمی ماڵی کورەکەی خۆی و زەینەب دێت بە دەمیەوەو بەخێر هاتنی دەکات، پێغەمبەر چاوی دەکەوێت بە (زەینەب) هەر ئەوەندە دەڵێ (سبحان مغیر القلوب) و پێغەمبەر دەڕوات. 
پاشان (زەید) دەگەرێتەوە بۆ ماڵەوە زەینەب پاش بەخێرهاتنەوە دەڵێ ئەمڕۆ باوکت پێغەمبەر محەمەد هات بۆ ماڵمان، بەڵام نەهاتە ژورەوە، (زەید) وتی ئەی هیچی نەوت ؟
زەینەب وتی هەر ئەوەندەی وت (سبحان مغیر القلوب)
پاشان (زەید) دەچێتە لای پێغەمبەر و هاوسەرەکەی زەینەب  تەڵاق دەدات، بەڵام ئەوەی کارەساتە دوای چەند ڕۆژێك پێغەمبەر کوڕەکەی خۆی (زەید) دەنێرێتە لای ژنە تەلاقدارەوەکەی خۆی تا داخوازی بکات بۆ بکا
دوا پاساو قسەی شەرعی ئیسلام ئەوەیە بۆ موسڵمانان بوونى فرەژنى پێغەمبەر بەڕەزامەندى (ألله) بووە هەرکەس لەو فەرمانە بچێتە دەرەوە کافرە ...
ئێمەی بێچارە کەوتوینەتە دورگەیەکەوە سات بەسات دەگەرێینەوە بۆ چاغی بەردین و پەیڕەوکردنی شەریعەتێک بۆ ناوگەڵ تێرکردن لە کاتێکدا غەرب سەرقاڵی دروستکردنی جۆرەکانی خۆشگوزەرانییە بۆ مرۆڤایەتی ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە