خۆزگە سەگ بایەم!

Thursday, 03/12/2020, 23:17

4934 بینراوە


خۆزگە قەرەج بایەم! خۆزگە سەگ بایەم! خۆزگە کورد نەبایەم! ئەوە هاواریی پەنگخواردووی کەسێکی کوردە لە سەر شەقامەکانی وڵاتێکی داگیرکراوی ژێر دەستیی دەسەڵاتدارانی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی. لەخەویشدا بیرم لەوە نەدەکردوە رۆژگارێک ببینم کە کورد دەسەڵاتدار بێ بەڵام بەو شێوەیە قڕێژ و بێ غیرەت بێ. لەعنەت لەو کەسانەی چەکیان بۆ ئیووە دەشآن کردوە و دەتانپارێزن.
باشوری کوردستان چی بە سەرهاتووە؟ ئەو بەشە لە وڵات بەرەو کوێ دەچێ؟ پرسیار زۆرن، پرسیارەکانی بێ جوابیش نەهامەتیی بە دووی خۆیدا دێنێ! ئەوەنییە خەڵک لە باشووری کوردستان بە چەنگ دووبنەماڵەی بێ ویژدان وناکورد چییان بە سەرهاتوە! لەودەوەرەدا، دوای ئێعدامی سەددامی کوردکوژ، دوعای بۆ دەکرێ ورەحمەتیی بۆ دەنێردڕێ! هۆیەکان چن؟ هۆکار زۆرن، ئامرازیی چارەسەریی لە دەستدا نین. بەهەردووک پیاوەکانی بنەماڵەی چەتە رەنگە ١٠٠کەس بن کە چی بەشێک لە نەتەوەی کوردیان سڕ کردوە. ئەوانەی کە لە دەورووبەریی ئەو ١٠٠ کەسەن و خۆیان وەک بەرپرس وشارەزای سیاسیی پێناسە دەکەن لە حیسابی ئەو ١٠٠ کەسە خەریکی تاڵانکردنی سەرخان وژێرخانی باشوری کوردستانن. ئەو ١٠٠کەسە دادگایی بکرێن ولە ناو پچن، ئەو دەسەڵاتە وێنەی مێزەڵدان دەپووچێتەوە ولە ناو دەچێ. گوێ لە هاواریی ئەو مامۆستایە بگرن چۆن لە ناو خەڵکدا لە باشووری کوردستان هاوار دەکاو دەڵێ: خۆزگە سەگ بایەم، خۆزگە قەرەج بایەم وکورد نەبایەم! تففف لە ویژدانی ئەو کەسانەی کە وادەزانن بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی شۆڕشگێڕن و بۆ کورد تێکۆشاون.

هێزی چەتەپارێز:

ئەوەی حیزب وبەرپرسانی حیزبیی دەپارێزێ پێی گووتراوە پێشمەرگە واتای ئەو دەستەواژەیەش یانی پێش. . . مەرگی نەتەوەونیشتمان. ئایا لە رۆژهەڵاتی کوردستان وباشووری کوردستان ئەو چەکدارانە پێشمەرگی نەتەوەونیشتمان بون؟ ئایا بۆ رزگاریی کورد تێکۆشاون؟ ئەگەر ئەو بۆچوونە راست بێ ئەدی بۆ دوای ٣٠ ساڵ لە دەسەڵاتی دووبنەماڵەی کوردکوژ، ئەوە حاڵورۆژیی خەڵكی داماوودیلکراوی باشووری کوردستان؟ ئەو چەکدارانە ئەگەر مقەبباش بن خۆ دەبێ جارێک پرسیارلە خۆیان بکەن بۆ لەوەها رۆژگارێکدابەسەردەبەین؟ مەگەر ئەو چەکدارانە خاوەنی دایک وباوک وبنەماڵە نین؟
ناوی چەتەپارێز بۆ چەکدارەکانی ئەو دووبنەماڵەیە زۆر جێگیرترە تا ناوی پێشمەرگەیان لێ بنرێ. کەسێک بۆ خۆی بڵێ پێشمەرگە سواڵ ناکا! یان لە سەرشاشەی مێدیاکاندا بۆ برێک پارە ناگری. نیوەی زیاتری خاکی باشووری کوردستان لە سەر دەستی ئەو چەتەپارێزانە رادەستی بەغداکرایەوە. نەخۆشێکی وەک کۆسرەت رەسوڵ بۆ دەبێ لیوای تایبەت بە خۆی هەبێ؟ !
لەماوەی ٣٠ ساڵی رابوردووداخەریکە سەرخان وژێرخانی باشووری کوردستان تاڵان دەکرێ. کێبڕکێیەکی قڕێژ لە نیوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا هەیە کە چۆن خاک قەڵاچۆ بکەن! ئەگەر ئەوجارە کورد لە باشووری کوردستان بە تەواوی بگەڕێتەوە باوەشی بەغدا، ئیدی قورسایی ومتمانەی جارانی پێناکرێ. هۆکاریش خەیانەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە. بێ گومان ئەو بارودۆخە کاریگەریەکی زۆر خراپی دەبێ لە سەردۆزیی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان.

نەتەوەیەک چۆن بە چۆک دادێ؟ 

هۆکار زۆرن. پرس تەنیا سیاسەت ودەستبەسەرداگرتنی ئابووریی نەتەوەیەک نییە. نەتەوەیەک بۆ ئەوەی کە دووژمن بەچۆکی دابێنێ، کار لە سەر شکاندنی کەرامەت وزمان وکولتوروئەدەبیات ومێژووی ئەو نەتەوەیە دەکا. لەماوەی ٤٠ ساڵی رابوردوودا کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا رادەیەکی زۆر لەو بوارەداسەرکەوتووبووە. ترساندن وبەکۆیلەکردنی هەرتاکێک لە هەر کۆمەڵگایەکدا دەستپێکی رێگوزەرێکی پڕ لە نەهامەتیە بۆ نەوەکانی داهاتوو.
ئەوەی لە ماوەی ئەو ٣٠ ساڵەدا دوای سەددام حوسێن لە باشوری کوردستان کراوە هیچ فڕێکی بە شۆڕش وسیاسەتەوە نەبووە. بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی بۆ مانەوەی خۆیان ودەوڵەمەندکردنی خۆیان جگە لە فرۆشتنی خاکی کوردستان، کۆمەڵگاشیان بەرەوداڕمان وبەرەو کۆیلایەتی هان داوە. ئەو دەسەڵاتە بۆ خۆی کۆیلەیە دەزانێ چی بەسەردێ. دەخوازێ پاش خۆی وێڕانە ماڵێک جێ هێڵێ!
داگیرکاریی کورد ئەو دەسەڵاتەی هەیی لە باشووری کوردستان باشترلە خەڵكی وەزاڵەهاتوودەناسێ. دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانیش زۆرزیرەکانە کۆمەڵگایان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردوە وبە زەبریی چەکی شانی ئەوسەرشۆڕانە کە ناوی خۆیان ناوە پێشمەرگ، خاک وسامانیی ئەو وڵاتەیان داگیرکردوە. لە سەردەمی سەددامی تون بە توندا بە دەگمەن تاکی کوردلە باشووری کوردستان حاشآی لە کوردبونی خۆی وحاشای لە خاکی کوردستان دەکرد! بەڵام ئێستێ تاکی کورد وای لێهاتوە کە بڵێ: خۆزگە سەگ بایەم، قەرەج بایەم، کورد نەبایەم!
ئەوەی دووژمن دەیهەوست، ئەوە بوو. لەسای سەریی سیاسەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە بە دەستیی کوردودەسەڵاتی کورد کەسایەتیوکەرامەت وهزریی کوردیان تێکشکاندوە. من لە خۆپیشآندانەکانی رۆژی چوارشەممە لەشآری سلێمانی هیچ شاعیرورووناکبیرونووسەروزانکۆکارم نەدیت! ئەوەش پیلانێکی ئەو دەسەڵاتەیە کە لەسەر خواستی دووژمنی کورد ئەو چین وتوێژانەی وەهاخەساندووە کە چاویان لە بڕیک پارەی بنەماڵەی بارزانی بێ نەکا لە برسان بمرن!
ئیدی کاتی ئەوەهاتوە خەڵک حیسابی خۆی لەو دەسەڵاتە وەرگرێتەوە. ڕۆژ، ڕۆژی بیانووهێنانەوە نییە. لە ماوەی ئەو ٣٠ ساڵەدا ئەوەی سەددام پێی نەکراوەئەو چەتانە کردیان. بۆئەوەی نەتەوەیەک بە چۆک دابێ، سەرەتازمان وبیروباوەڕوکولتوروکەسایەتی ئەو نەتەوەی دەبێ بشکێندرێ، پاشآن تاڵانکردنی سامانی ئەو نەتەوەیە زۆر هاسانە. دەسەڵات لە باشووری کوردستان هیچ نەماوە هەرزانفرۆشی نەکەن. ئەوەی ئەورۆژانە خەریکە روودەدا رقێکی پیرۆزیی پەنگاوخواردوویە کە دەگاتە ئامانج.
هەرکات بارودۆخیی باشووری کوردستان بەوئاقارەدابڕوا، دووبەرە دروست دەبێ. بەرەیەک دەسەڵاتە وچەکدارەکانی ئەودەسەڵاتەیە، بەرەیەکی دیکەش خەڵک وچەکی دەستیی خەڵک. باشووری کوردستان بەرەوتارماییەکی مەترسیدار هەنگاو دەنێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە