موچەکەت جوانە.. ناپیاو...!

Saturday, 05/12/2020, 3:18

6117 بینراوە


کوردستانپۆست: دوای ئەو خۆپیشاندان و ناڕەوزاییدەربڕینەی کۆمەڵێک لە خەڵکی رەشورووتی سلێمانی کە بێ مووچەیی و نەخۆشیی و پێ پارەیی وای لێکردن بڕژێنە سەر شەقامەکان و دەنگی ناڕازیی خۆیان دژی دەسەڵاتی زاڵمی کوردیی و خائین بەرزبکەنەوە.
دوو بێچووەکەی تالەبانی و کوڕەکانی شێخ جەنگی کۆنەبەعسیی برای جەلال تالەبانی، کە لە دەرەوەی سلێمانی  چەکدار و پیاوکوژیان لە ناوچەکانی ترەوە بۆ هێنان و لەو خەڵکەیان بەردان..
بەو بۆنەیەوە ئیستا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕکراون لە ڤیدیۆ و دەنگی ناڕازیی و گاڵەپێکردن بەو دیاردە قێزەوەندەی دەسەڵاتی پارتەکان. یەکێک لەوانە ئەم پارچە نووسینەیە، کە کەسێک بە ناوی (حسێن على شريف) بە زمانی تەنز هێرش دەکاتە سەر ئەو هێزانە.
 ئێمە بە بێ سانسۆر و دەستکاریی ناوەرۆکەکەی وەکو خۆی بڵاوی دەکەینەوە، (جگە لەو ناونیشانەی سەرەوە، نەبێت)، ئەم نووسینە بۆ ئەو بەرپرس و دەسەڵاتدارانە ئەرکێکی مێژووییە کە پێویستە بوونی هەبێت، چونکە هەڵسوکەوتی دەسەڵات ئەوەی تێدا نەهێشتۆتەوە، چیدی بە زمانی جوان دیالۆگ و قسەیان لەگەڵدا بکرێت، بەڵکو شایستەی لەوە خراپتریشن، هەرچەندە کەسێک کە شەرەفی کەسێتیی و نەتەوەیی و نیشتیمان لێهەڵگیرا، ئیتر شەرم و شکۆی نامێنێت. هیچ کام لەو بەرپرسانەی نێو پارتەکان لەم قسانە بەدەر نییە، ئەم دەسەڵاتە نەوە و پاشماوەی جادە و کۆڵانەکانن، بۆیە شایستەی ئەوەن، کە بە زمانی رەوشتی خۆیان و کرداری پاسەوانەکانیان لەگەڵیاندا بدوێن.
-------------------------------------- 

معاشەکەو جوانە گەواد!

 

نووسینی: حسێن على شريف:

بۆ ئەوەی جەنگ لەگەڵ سەگێکی هاردا ببیەتەوە، سەرەتا ئەبێت بیر لە شکاندنی دانەکانی بکەیتەوە!
 کەڵبەی ئەم دەسەڵاتە نابوتە، ئەوانەن کە بە جلی سەربازی و لە ژێر ناوی ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگەدا لە خەڵکی ڕەش و ڕوت ئەدەن.
هەتا ئەو کاتەی ئەمانە نەگەنە ئەو قەناعەتەی کە ئەوان نابێت دژی مەزڵوم پشتی زاڵم بگرن، هەتا ئەو کاتەی ئەوان تێنەگەن کە ئەوان پارێزەری گورگن دژی مەڕ، ئیمکان نیە خەڵک بتوانێت زەفەر بەم دز و جەردانە ببات.
میللەت نەهاتۆتە سەر جادە بۆ فەوزا، نەهاتۆتە سەرجادە بۆ داگیرکردنی بارەگای حیزب، هەڵی نەکوتاوەتە سەر تیاترۆخانە و تاوەر و مۆڵ و کۆمپانیاکانی بەرپرسی خوێڕی.
میللەت پەلاماری باخ و ڤیلای سەرکردەی نەداوە و ڕابواردن و خواردنەوەی لێ تێک نەداون.
میللەت پەلاماری تەنکەری نەوتی ڕەش و دەروازەی سنوری پڕ لە قاچاخی نەداوە.
تەنها و تەنها هاتۆتە سەر شەقام و بە گریان و پاڕانەوەوە داوای مافی خۆی ئەکات.
لەبری  داوای یەکسانی و ئازادی و یاسا و شەفافیەت، تەنها و تەنها داوای لەتە موچەیەک ئەکات کە سکی منداڵەکانی پێ تێر بکات.
کەچی ئێوە وەگ سەگی هار بەربونەتە گیانی ئەو خەڵکە و بە دار و کێبڵ و غازی فرمێسکڕێژ تەعدایان لێئەکەن!

معاشەکەت جوانە گەواد!

تۆ کێ ئەپارێزیت؟ بۆ کێ لە خەڵکی ڕەش و ڕوت ئەدەیت؟
تۆ کە وەک سەگێکی گەڕ لەبەردەم باخ و ڤێلای بەرپرسەکەتا پاست پێ ئەکەن، تۆیەک کە منداڵی خۆت هیچی نیە و منداڵی بەرپرسەکەت وەک کوڕی فیرعەون ئەژی، پێم بڵێ بە چ ڕویەکەوە دار بۆ ئەم گەوادانە ئەوەشێنیت؟

معاشەکەت جوانە گەواد!

تۆیەک دایکت لەبەر نەبونی نەخۆشخانەی حکومی لە ماڵدا گیان لەدەست ئەدات، پێم بڵێ بە چ ئابڕویەکەوە ئەو نامەردانە ئەپارێزیت کە بۆ هەڵامەتێک بەفڕۆکەی تایبەت ئەڕۆنە هەندەران.
هۆکاری نەهامەتی ئەم میللەتە ئێوەن، ئەگەر ئێوە ئەم حیز و گەوادانە نەپارێزن ئەوانیش ناتوانن ئاوا سواری خەڵکی ببن.
ئەوە ئێوەن لەسەر یەک قسە بە بەرپرسێکی کەمتیار ڕەنگ ، ناودەمی گەنجی ئەم وڵاتە پر ئەکەن لە فیشەک، دواتریش وەک جرجێکی بۆگەن هەر خۆیان تەسفیەتان ئەکەن.

معاشەکەت جوانە گەواد!

ئەو خەڵکە داوای موچە بۆ تۆ ئەکات، دە تۆش یەک زەڕە کەرامەت بدە بە خۆت و چیدی مەبە قامچی دەستی ئەو نامەردانەی کە چاو لە ژنەکەشت ناپارێزن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە