دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


کورتەی هەواڵەکان (1)

Sunday, 12.06.2020, 20:10

2543 بینراوە


- جوتیاره‌ نموونه‌یه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بواری كشتوكاڵداخزمه‌تی زۆری كردووه‌ سودی چاكی به‌ بواری كشتوكاڵ و باخداری گه‌یاندووه‌، چه‌ندین داهێنان و كاری به‌سوودی بۆ به‌ره‌وپێش بردنیبة بواری باخداری گه‌یاندووه‌، به‌ڵام له‌هه‌مووی سه‌یرتر له‌م رۆژانه‌دا بینیم ئه‌ویش وه‌ك كۆمه‌ڵێك له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ته‌سلیمی پارتی ئه‌بن، ئه‌ویش چۆته‌ سه‌ر قه‌بری مه‌لا مسته‌فا،و چه‌پكه‌ گوڵێكیشی بۆبردووه‌، تا ئێره‌كانێ شتێكی ئاساییه‌ و ئه‌ویش وه‌ك زۆرێك له‌ خه‌ڵك بۆخاتری پاره‌ مووچهو‌یه‌ك چۆته‌ ناو باوه‌شی پارتی ، به‌ڵام ترسه‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جووتیاره‌ نموونه‌یه‌، هه‌ستێت ره‌گی مه‌لا مسته‌فا ده‌ربێنێت و له‌شوێنێكی دیكه‌ بیڕوێنێت، یاخود موتوربه‌ی بكات و سه‌ره‌نجام شین بێت و بڕوێته‌وه‌ ، ئه‌و ده‌كه‌ قوری كوێ بكه‌ین به‌سه‌رماندا؟
- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بۆدابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌نیازه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌و سۆزانی خانه‌یه‌ك بفرۆشێت،تاكو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین بكات، خۆشیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌و پاره‌ پاك و جوان و حه‌ڵاڵه‌وه‌رئه‌گرین به‌شی ده‌رۆژمان ناكات،جا ئه‌گه‌ربێت و پاره‌ی مه‌لها له‌شفرۆش خانه‌ وه‌رگرین ئه‌بێت به‌شی چه‌ندمان بكات؟ چه‌نێك خێری لێ ببینین؟ ئه‌بێت تووشی چه‌ند ده‌ردو به‌ڵا بین؟ هه‌قه پێش وه‌رگرتنی ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌و نی یه‌ و به‌ئه‌نقه‌ست نایده‌ن، پرسێك له‌ لیژنه‌ی فه‌توا بكه‌ین كه‌ ئایا به‌و پاره‌یه‌ ئه‌توانین خێر و صه‌ده‌قه‌و مه‌ولوی پێ بكه‌ین بۆ قه‌بری مه‌لا مچه‌و تاڵه‌بانی؟یانه‌كو حه‌رامه‌ وه‌ك چڵكی سه‌گ؟

- جاران ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌رتیل و شیرینی وه‌رگرتایه‌، یاخودله‌شوێنێكا كاری بێ ره‌وشتی و له‌شفرۆشی بكرایه‌، پولیس ئه‌یگرت زیندانی ئه‌كرد و ئه‌یدایه‌ ده‌ست یاسا تا سزای خۆی وه‌رگرێت، كه‌چی ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی( عمید ئاسۆی شێخ ته‌ها) و دارو ده‌سته‌كانی به‌عاله‌می ئاشكرا به‌رتیل ئه‌خۆن،مانگانه‌ ته‌نها له‌ سنووری سه‌یرانگای سه‌رچنار بڕی (170) گه‌لا یه‌عنی(17000) حه‌ڤده‌ هه‌زاردۆلاری له‌ یانه‌ی شه‌وانه‌و باڕو مه‌لهاكان بۆ كۆ ئه‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ مه‌لهاكان بكات تا كاری له‌شفرۆشی بكه‌ن و رێگه‌یان پێبدات له‌ ئێران و وڵاتانی تره‌وه‌ كچانی به‌ره‌ڵاو سۆزانی بهێنن و ده‌ست نه‌هێنێته‌ رێیان، ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك له‌لاییه‌كی تریشه‌وه‌ هه‌ر ئێستاپێیان راگه‌یاندم كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌ڕه‌كی راپه‌رینیش له‌داخی ئه‌و كاره‌ی ئاسۆی شێخ ته‌ها،ئاگاداری هه‌موو عه‌ره‌بانه‌ی له‌فه‌ و میوه‌ فرۆش و ماسی فرۆشه‌كانی كردوه‌ ،كه‌ له‌مه‌ولا خواردن و میوه‌ وماسی بۆنه‌نێرن له‌بری ئه‌وه‌
(وشكه‌) یه‌عنی پاره‌ی مفتی بۆبنێرن

- له‌خۆپیشاندانه‌كانی شاری سلێمانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی به‌چه‌ك و تێڵا كه‌وتبوونه‌ ویزه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ هیچ كامێكان خه‌ڵكی سلێمانی نه‌بوون، له‌ده‌وروبه‌رو و قه‌زا و ناحیه‌كانه‌وه‌ هاتبوون كه‌ هه‌موویان لات و پووت و گیرفان به‌تاڵ بوون، سه‌یره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بوو چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌و خۆپیشاندانانه‌، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌یان درابوو بۆ خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری، دوور له‌خاو خێزانیان، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌وانیش خۆپیشاندانیان كرد و ئه‌كروزانه‌وه‌ شین و واوه‌یلایان ئه‌كرد، كه‌ گوایه‌ شوێنه‌كه‌یان دووره‌،به‌ بێ مووچه‌ و به‌گیرفانی به‌تاڵ چۆن بچن له‌وێ ده‌وام بكه‌ن، له‌ملاشه‌وه‌ وه‌ك سه‌گی هار په‌لاماری ژن و مناڵیان ئه‌یا،ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ست دێت بڵێم ره‌ببی قه‌ت گیرفانتان پڕ نه‌بێت و هه‌میشه‌ قه‌رزاری خاوه‌ن خانوودوكانداره‌كان ببن


پەیامنیری کوردستانپۆست