مۆڵەت وەرگرتن بۆ خۆپیشاندانەکانی لە کوردستان دژە یاسایە و پێوسیت نییە!

Sunday, 06/12/2020, 21:25

3959 بینراوە


زۆر بە سادەیی تۆ کاتیک کەسیک یا گرۆپیک یا دەسەڵآتێک سەروەت و سامانەکەت هەراج دەکات و جۆنی بویت بەو جۆرە مامەڵەی پێوە دەکات، بۆ گەڕانەوەی ئەم مافەت هیچ یاسایەکی گەردوونی نییە کە تۆی مافخوراو دەکرێ پێش ئەوەی داوای مافەکەت بکەیت، دەبێت ئەو کەسەی مافەکەی خواردوی داوای مۆڵەتی لی بکەیت تا ڕێگەت بدات بە دەنگی بەرز دونیا لەوە بگەیەنیت کە ئەو تاقمە گروپ و دەسەڵاتە مافەکەیان زەوت کردویت و پیتی نادەنەوە....
زۆر بە سانایی دەسەڵات و گروپێک کە مافیان خواردبیت، ئەوە بە دڵنیاییوە هیج خۆشحاڵ نین تۆ دونیا لە ئازارەت بگەینی. جا بۆیە ئەم جۆرە لە ڕێپێوان و نمایش و خۆپیشاندنانە بۆخۆی مافیکی یاسایی و سەرەتایی مرۆڤە کە بە بێ داوای مۆڵەت بڕژێنە سەر شەقام و دەنگیان بە هەموو جیگەیەک بگەیەنن...
ساڵانەی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەیان خۆپیشاندان لە شارەکانی کوردستاندا کرا، کە زۆرینەیان لە شاری سلیمانی بوون، خەڵک بۆ تەنها یەک خۆپیشاندان نە داوای لە دەسەڵاتی بەعس کردووە کە مۆڵەتی پی بدات،، نە بەعس ئەو کارەی پێ قەبوڵ دەکرا. ئەو کات خەڵک دەهاتە سەرشەقام و داوای کۆتایی هینانی زوڵم و ستەم و نادادی و نایەکسانی نێوان هاوڵاتیان دەکرد لە حزبی بەعس، هەر وەک ئێستە خەڵک بۆ هەمان داوا دەڕژینە سەر شەقامەکان. جا هەردوو حاڵەتەکە وەک یەکە، مەگەر جیاوازی تەنها ئەوە بێت، ئەوان بە زمانی عەرەبی مامەلە و غەدریان لەگەڵ دەکردی، ئەمان بە زمانی کوردی!

یاسای مۆڵەت وەرگرتن لە بەریتانیا:

بەریتانیا؛ 6 رۆژی دیاری کردووە پێش خۆپیشاندان داوای مۆڵەتی بکەی لە بنکەی پۆلیسی ئەو شارەی کە خۆپیشاندنەکەی تیادا ئەنجام دەدەیت، ئەو کات خۆپیشاندانەکە شێوەیەکی یاسایی و ڕەسمی خۆی وەردەگرێت.
پۆلیس ئامادە دەکرێ بۆ پارێزگاری و پاسەوانی کردنی ئەو کەسانەی کە بەم خۆپیشاندانە هەڵدەستن.
هەر توندو تیژیەک و کێشەیەک دروست بوو، یەکەم تاوانبار پۆلیس خۆیەتی، بەوە تاوانبار دەکرێن کە کەم تەرخەم بوون لە ئەرکەکەیاندا و دواتر هەر کەسێک لە خۆپیشاندەران توندوتیژی و سوکایەتی پێوەکرا، ئەوا ئەو کەسە کیشەکەی بە یاسایی دەکات و دەیدات بە مەحکەمە.
ئەو کەسەی کە ئازار دراوە ، داوا لە ڕێگەی پارێزەریکی تایبەتەوە دەدات بە مەحکمە ، دواتر قەرەبوو دەکرێتەوە بە گوێرەی ئەو زیانەی کردویەتی لە کاتی ئەنجامدانی ئەو چالاکیەدا ( دەکرێ ماوەیەک بەهۆی ئازارەوە توانای کارکردنی نەبێت، دەکرێ ناو یا وینەی لە سوشیال میدیادا زڕا بێت، دەکرێ بووبێەیە مایە دروست بوونی کێشەیەکی خیزانی و کۆمەڵایەتی بۆی، دەتوانی داوای هەموو ئەم قەرەبووانە بە گوێرەی یاسا بکات و دادگاش پشتیوانی لێ دەکات. قەزیەکەی بە هەند وەردەگیرێ ، نەک وەک دادگاکانی کوردستان دواجار کەسی زەرەرمه ند ومافخوراو غەرامەی مالی بکەن )!.
پۆلیس بۆی هەیە بەروار یا شوینی خۆپیشاندانەکە بگۆڕێت. ئەوانەش زۆر جار لەوانەیە ئەوان نەتوانن لەو رۆژەدا پاسەوانیان بکەن و پۆلیسی تەواو ئامادە نەبێت بۆ ئەو ئەرکە، یا گروۆپیکی تر خەریکی چالاکیەک یا کارێکی تر بن لەهەمان جێگە.
گەر لەبەر هەر هۆکاریک بوو پۆلیس مۆڵەتی نەدا خۆپیشاندان بکرێت کە ئەمە زۆر دەگمەنە، تەنها لە حاڵەتێکدایە کە ئەمنیەتی وڵات دەکەوێتە خەتەرە و ئەنجامی خۆپیشاندان لەوانەیە ببێتە مایەی زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی گشتی و دزی و تاڵآنی. لەم حاڵه تەدا لەوانەیە پۆلیس مۆڵەتەکە ڕابگرێت بۆ کاتێکی گونجاوتر مۆڵەتەکە بە یاسایی بکات، نەک ڕەفز کردنی تەواوەتی.
ئەو گروپەی هەڵدەست بە خۆپیشاندان و نوینەرایەتی دەکەن خۆیان بە پۆلیس دەناسێنن و باس لە هۆکاری خۆپیشاندانەکە دەکەن
لە کاتێکدایە کە گروپ و ڕکخراوێک بوون هەستان بەم کارە دەبێت داوای مۆڵەتی ڕەسمی بکەن.
بەڵام گەر ( گروپیکی دیاری کراو نەبوون و تەواوی چین وتوێژەکانی کۆمەڵگای بەریتانی بوو ئەو کاتە پیویست بەوە ناکات مۆڵه تی ڕەسمی بۆ وەربگرن، بۆ نموونە دەکرێ لە ڕێگەی سۆشیال میدیایەکی وەک فەیسبوک و ئنستگرامەوە، چەند کەسێک هەستن بە جووڵاندنی شەقام و هەموو بێ مۆڵه ت بڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافەکانیان بکەن).
گرۆپێکی دیاری کراو یان چەند گرۆپێک رۆژێک دیاری دەکەن و بانگەوازی بۆ دەکەن تا ناڕەزاییەکانی خۆیان بە هوتاف و لافیتە بە تەواوی خەڵک ئەو ووڵاتە و دەسەڵات بگەیەنن و ئەو ناحەقیەی بەرامبەریان کراوە، یا دژ بە یاساو ڕێسایەکن نوینەرەکانیان لە پەرلەمان و حوکمەتدا بریاری لەسەر دەدەن، پێیان وایە لە بەرژەوەندی گشتیدا نییە و دژی ئەوەن نوینەرەکانیان بڕیار لەسەر کارێکی وەها بدەن.
کۆی شەقامی لێ ئاگادار بکەن، دواتر گەر دەسەڵات وەڵامی داواکانی خۆپیشاندەرانی نەدایەوە، جاری دووهەم ئەو گرووپە ڕێگەی تری یاسایی دەگرێتە بەر هەر بە خۆپیشاندان و هوتاف کێشانەوە ناوەستێت، تا چۆک بەدەسەڵات و حوکمڕانانی ووڵات دادەدەن و مافەکانیان پارێزراو دەبێت و هەقیان نافەوتێت، ئەمە وەک خۆپیشاندان.

ئەمەی خوارەوە بەشیکی کورتی باس کردنە لە چۆنیەتی ئەرک و یاسای خۆپیشاندان لە بەریتانیا کە هەموو کەس دەتوانێ بە ئاسانی ئەم زانیاریانەی بەردەست بکەویت:

{ Protests and marches: letting the police know, By law you must tell the police in writing 6 days before a public march if you’re the organiser.
Tell the police the: date and time of the march,route,the names and addresses of the organisers
The police have the power to: limit or change the route of your march,
set any other condition of your march,If you arrange a march at short notice, you must still tell the police as soon as you can.
The police can also: change the location, limit how long a rally lasts,limit the amount of people who attend,stop a sit-down protest if it blocks road traffic or public walkways,If there’s no march involved
If there’s no march organised as part of your protest, you do not have to tell the police }
مۆڵەت بۆ چیە و پۆلیس کاری چییە؟
پۆلیس تەنها بۆ ئەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە ئەو رۆژەی ئەو گروپە دەچنە سەر شەقام بۆ ناڕەزایی دەربڕین، مەفرەزەیەکی پۆلیسی تایبەت ئەو شەقامەی خۆپیشاندانەکەی تیادا دەکرێت کۆنترۆڵی بکەن و هاتوچۆی ئوتۆمبیل و قەرەباڵغی لەسەر کەم بکەنەوە تا نەبێتە هۆکار بۆ ڕێگری کردن لە چالاکیەکانی کەسانای خۆپیشاندەر.
دووهەم؛ پۆلیس پاسەوانی ئەو گروپە دەکات، تا کەسانی دژ بەوان، یا گیرەشێوین و تێکدەر هێرش نەکەنە سەر ئەم گروپەو سوکایەتی و قسەی ناشیرینیان بەرامبەر بکەن...
ئەو پاسەوانانەی هەڵدەستن بەم کارە لەو رۆژەدا، بە هیچ جۆریک ڕێگەیان پێ نادرێت بە گویرەی یاسای بەریتانیا کە چەک لەگەڵ خۆیان لەم ئەرکەدا هەڵبگرن وبەکاربهینن، گەر بەهەر هۆکارێک بوو گەر لەلایەن یەکێک لە پاسەوانە پۆلیسەکانەوە کە تەنها ئەرکیان پاسەوانی و پارێزگاری کردنە، هێرش کرایە سەر کەسێک لەم گرپەی خۆپیشاندان دەکەن، ئەو کاتە پۆلیس تاوانبار دەکرێ، بۆیە پۆلیسەکان زۆر بە هوشیارانە مامەڵە دەکەن تا نەکەونە هەڵەیەکی وەهاوە، چونکە هەندی جار بۆی هەیە ئەم پۆلیسە بەهۆی خراپ مامەڵەکردن و ئەرک ڕاپەڕاندن تووشی زیندانی کردن بێت، دواتر کارەکەشی لە دەست بدات.
چەند وینەیەک دادەنیم کە لە شەقامێک قەرەباڵغی پایتەختی بەریتانیە، لە یەکێک لە شەقامە سەرەکیە گشتیەکان بە ناوی شەقامی ئۆکسفۆرد، کە هەمیشە قەرەباڵغە، بزانن خەڵکی خۆپیشاندەر ئەو شەقامە سەرەکیەی لەندەنی چۆن بۆ ئامادە کراوە، تا بەئازادی خۆپیشاندان بکەن، دوور لە سوکایەتی و هیرش کردن بۆسەریان، بزانن پۆلیس بە چ جۆریک دیوارێکیان بۆ خۆپیشاندەران دروست کردووە لە کاتیکدا خەریکە ئەو گروپە تووشی هیرش و سوکایەتی دەبنەوە، لەلایەن کەسان و گروپی ترەوە.
پۆلیس تەواو ڕوویان لە کەسانی گیرەشێوین کردووە و ئامادەباشیەکی تەواو دەبینی لە ئەرکی پاسەوانی کردن لە خۆپیشاندەران.
بۆیە مۆڵەت وەرگرتن و ئاگادار کردنەوەی دەوڵەت تەنها بە هۆکاری ئەوەیە پاسەوانی خەڵکی ناڕازی بکەن و تووشی قسەی ناڕەواو هیرشکردن لەیان کەسانی ترەوە نەبن.
بەڵام لە ووڵاتە دیکتاتۆر و نادیموکراسی و ئیستبدادیەکاندا، داوا کردن و مۆڵەت وەرگرتن کاریکی تەواو نادروست و گەمژانەیە، هیچ بەهانەیەک نییە کە گروپێک بچن داوای مۆڵەت بکەن یا نەیکەن، چونکە دواجار هەر لەلایەن ئەو دەسەڵاتە پۆپۆلیستیە بیرۆقراتیەوە، تەواوی پۆلیس و چەکدارەکانیان، تۆی مۆڵەت پیدراو بەشەق و زلە و جنێودان، ڕاپێچی زیندانەکانت دەکەن. لە بری پاسەوانی و پاراستنی کەرامەت و ژیانی خۆپیشاندەران ، خۆیان وەک دەسەڵات کەرامەتت لەبەرچاوی کامیرەکان دەشکێنن و دوای سوکایەتی پێ کردن ڕاپێچی یەکیک لە زیندانەکانی ئەو رژێمە فاشیە دەکرێت و، دواتر وەک خەڵات و مەکرمە داوای ئازاد بوونت دەکرێ...هەموو ئەم زیندانی کردن و لیدان و کەرامەت شکاندن و دواتر ئازاد کردنت هەموو بۆخۆی کاری نایاسایین دوو لە دادوەرو پارێزەر، بۆیە حەقیقەت کۆی دام ودەزگاکانی دەوڵەت بەرپرسیارن بە گویرەی یاسا و دەبێت لەسەر تەواوی ئەم پرۆسەی زیندانی کردن و ئەشکنجە و دواتر ئازاد کردنە بدرێن بە دادگا نەک دەستخۆشیان لێ بکرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە