ماڵی خوا و کامێرای چاودێری

Sunday, 06/12/2020, 21:30

5853 بینراوە


له‌وکاته‌وه‌ مرۆڤ توانی ڕووداوه‌کان تۆماربکات
چیتر نه‌ گۆچان بوو به‌ ئه‌ژدیها
نه‌ ده‌ریاو ڕووبار شه‌قبوو
نه‌ مانگ بو به‌ دوو که‌رته‌وه‌
نه‌ منداڵێک به‌بێ باوک له‌ دایک بوو
نه‌ مردوویه‌ک زیندوو بوه‌وه‌
نه‌ مرۆڤێک چوه‌ دڵی ماسیه‌که‌وه‌
نه‌ حوشترێک له‌ دڵی کێوه‌که‌وه‌ هاته‌ ده‌رێ
نه‌ ئاگرێک بو به‌ گوڵستان
نه‌ مرۆڤێک له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵان دوا
نه‌ که‌سێک به‌ قاڵی وفەرش فڕی
نه‌ پێغه‌مبه‌رێکی تر هات
فریدریک نیچە
مزگەوتەکان ماڵە ڕازاوەکانی خوا ئەمڕۆ ماڵێک نییە بۆ کۆبونەوەی عیرفانێت و سۆفیگەری و گەشتی ڕۆحی و فەنابوون و گەیشتن بە لوتکەی پاکبوونەوە و ڕوناکی یان وەک بودایەکان دەڵێن "نێرڤانە " بەڵکو ماڵێکە لە دەزگایەکی سیخوڕی دەچێت . کەترس و تۆقین تێدا نمایش دەکرێت . سەردەمانێک کە ژیان سادەبوو نەنک و باپرەکانمان دەیاووت :" خوا ئاگای لەخشەی مارو مێرووە " پورە مەنیج دەیووت : مادام خوامان هەیە نەدەرگا کڵۆم دەدەم و نە لەنەخۆشی دەترسم ونەهەژاری و برسێتی ختورە بەلەشمادێنێت . مەلامەجی مەلای مزگەوتی گەڕەک دەیووت : خوا خۆی دەستمان دەگرێت بۆ ڕێگەی راست ڕێنمایمان دەکات ، ئەوەی لەڕێگەی ڕاست لایدا خوا خۆی دەهێنێتەوە سەر شارێگاکەی ڕاستی هیدایەتی دەدات و خوا پشت لە مرۆڤی خۆی ناکات ، مادام خوا هەیە ئیتر هیچمان ناوێت ، چۆن دێت باوابڕوات ، مەلا نورانێکە تا لەژیاندا بوو پەپولەیەکی ئازار نەدا، ئاین لای ئەو لوتکەی خۆشەویستی بوو بۆ هەمووان . 

نیچە ووتی: خودا مرد . ئەو کاتەی ئەم فەیلەسوفە ئەم قسەی کرد کە بینی کەنیسەکان چۆڵ بوون و کەشیشەکان خۆیان کردبۆ دەمڕاستی خواو لەو کاتەدا خەڵکی کەمتر ڕوویان لەماڵی خوا دەکرد . ئێستا نە نەکەکانمان نەباپرەکانمان نەگفتە خەیاڵێکانی پورەمەنیج و مەلا مەجیدی گەڕەکەکەمان ، لەگەڵ ئەم هەموو کامێرای چاودێریەدا یەکتر ناگرنەوە ، چونکە ئێستا خوا ئاگای لەخشەی مارومێروو نییە ، بەڵکو کامێرای چاو دێریە ئاگای لەهەموو شتێکە و تۆماری دەکات و سیخوڕی بەسەر ڕکاتی نوێژەکان و چونە سەرئاو دەستنوێژهەڵکردنیشا دەکات ، تەنانەت ژووی مردوو شۆرینەکەش تۆمار دەکات ، پێدەچێت ڕۆژێک بێت لەتاتەشۆرو دارەمەیتەکەش کامێرای چاودێری ببەستن ...! بۆئەوەی هەموو سەردانی کەرێکی ماڵی خوا وێنەی بگیرێت و بزانرێت چەند شڵپەئاو بەکار دێنێت . کامێراکان ئیتر کاری خوا دەکات و فریشتەخەیاڵێکان لەترسی کۆرۆنا و ڤایرۆسەکان ی ئەم سەرزەویە کەمتر دەردەکەون. ئەمە کفر نییە وەک نمایندەی ئاینەکان پڕوپاگەندەی بۆدەکەن ، بەڵکو ڕۆژانە ئێمە بەرخورد لەگەڵ ئەم دیاردانەدا دەکەین . من بۆخۆم ئێستا ڕوو لەدەستشۆری مزگەوتەکانیش ناکەم و گومانم لەوەیە لەکاتی دەستبەئاوگەیاندندا سیخوڕیم بەسەرەبکەن و دوایش وەک هەڕەشيیەک بەرامبەرم بەکاری بێنن . ئێوە ئاگادارن چۆن واعیزی دینێکانمان زۆریان بڕوایان بەوە نەماوە کەخوا دەیان پارێزێت و کەوتونەتە گومانەوە لەدەسەڵاتی خوا ؟ ئەی ئەگەر وانییە...!؟ چۆنە بە ئۆتۆمۆبێلی گولە نەبڕبەکار دێنن و دەچن و حیمایە و تفەنگ بەدەست دەوریان دەتەنێت تا پارێزراوبن ؟ واعیزانی دین ئێستا شوێن دڵ و هەستیان ناکەون ، بەڵکو شوێن ئارەزووەکاننیان دەکەون .
ئەمین مەعلوف دەڵێت :"لەبەر ئەوەی دیندارن ،ئیتر پێیان وایە بەخشراون لەوەی کە بەئەخلاق بن " .
واعیزە دینێکان ئەوانەی مەلایەتیان کردۆتە پیشەو بەتاڵ وحەتاڵ بێکارو بێبەرهەمن لەسەر مەلایەتی ژیان دەکەن کامێراو سێڵفیان بردۆتە هەموو جێگەیەک ، لەگەشتەکانیان بۆ حەج و عەمرەو تەنانەت مۆدێلی بەرد بارانکردنی شەیتانەکانیش فیلم بەرداری دەکەن لەکاتی نوێژوو ڕۆژوو تەنانەت نزاو پاڕانەوەکانیشیان فیلیمیان دەگیرێ و بڵاوی دەکەنەوەو شاگەشکەن بەوەی کە بەلێشاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتێکاندا خۆیان نمایش دەکەن . کە لای هەندێک مەلاو زانایانی دین وێنە گرتن حەرامەو نابێت بگیرێت و ئەوە کوفرو پەیداکردنی شەریکە بۆ خوا ، لەکاتێکدا ئەم قسانە لەبەردەم کامێرادا دەکەن و فتوای حەرەبوونی دەدەن.
بەڵام ئێستا نەک وێنە بەڵکو چرکە بەچرکە فیلمبەرداری دەکرێن و هەرچی ڕوو لە ماڵی خوا بکات ئەوە لەجێگەی فریشتەکان کامێرای چاودێری بەدواوەیەتی .
بۆچی ماڵی خوا بەکامێرای چاودێری داگیر کراوە ؟
مزگەوتی گەورە لە سلێمانی ساڵانی ١٩٤٠

کاتێک ئاین بەرگی سیاسەت لەبەر دەکات و دەسەڵات دیندارەکان بەترسێک دەبینێت لەبەردەم پڕۆژەکانیدا ، لەهەوڵی کۆکردنەوەی زانیاریدایە لەسەریان کامێرای چاودێری باشترین و حاشا لێنەکراوەترین میتودە بەدەست دەسەڵاتەوە کەئاگای لەهەموو هەڵسو کەوت و گفتوگۆی ڕێبەرانی ماڵی خوا دەبێت ، لەلایەکی ترەوە ڕێبەران بۆ خۆپاراستن و ترس لەوەی کە نەیارەکانیان ڕامکەن کامێرایان داناوە . تەنانەت مەلاکان لەماڵەکانی خۆشیان کامێرەی چاودێریان داناوە. لەکاتێکدا کە
" مەلاهوشیار" لەشاری هەولێر تیرۆرکرا ، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ووتی: کە کامێرای چاودێری ماڵەوەیان لابراوە .
کامێرای ناو ماڵەکانی خوا ، گومان لە بەردەم هێزی خوادا دادەنێت و پێمان دەڵێن ، ئیمان دارەکان ، ئەوە نین کە بڕوای تەواویان بەهێزی خوابێت ، گەر بڕوایان وابێت و بڕوایان بەوەبێت کە چارەنوسیان دیاری کراوە ، نەپێویستیان بەکامێرای چاودێریە نە ئۆتۆمێلی گولەنەبوو پاسەوانی چەکدارە . جگە لەوەش مرۆڤێک کاتێک دەچێتە مزگەوتێک یان کەنیسەیەک یان تێمپلێک بۆ نزاکردن بۆ نوێژوو جێبەجێکردنی فەریزەی ئاین ، ئیتر چ پێویستی بەوەیە کە کامێرایەک لەدەستشۆرەکەوە وێنەی بگرێت تا لەماڵی خوا دوردەکەویتەوە....!؟
کامێرەی چاودێری ماڵەکانی خوا بەلای منەوە دەرفەتێکی گەورە دەداتە دەست مرۆڤەکان ، کە باشتر بیرکەنەوەو بڵێن ئێستا کاتی ئەوەیە تێڕامانێک بکەین لەڕۆحماندا و بۆجێگەیەک نەچین کە گومانیان لە هێزی خواهەبێت و خوا بەلاواز سەیر بکرێت و لەڕێگەی کامێرای چاودێریەوە بتوانن کۆنتڕۆڵی ئاسایش ماڵەکەی بکەن . ڕەنگە ئەم نوسینە ڕێبەرانی دین دەهری بکات ؟ بەڵام ئەمە ڕاستی ئەمڕۆی ماڵەکانی خوایە ، کە کامێرای چاودێری بۆتە سیمایەک کە هۆشمەندی لە دیندارەکان سەندۆتەوە ، لەزۆر جێگەدا کە تیرۆری مەزهەبەکان بونی هەیەو لەم چەند ساڵەی کەڕابردوە بەئێستاشەوە دەیان مزگەوت تەقێنراوەتەوە لە فیلمەکانی یوتوبدا دەبینین چۆن چەکدارەکان سەردانیکەرانی ماڵی خوا دەپشکنن ، بەرلەچونیان بۆ ژوورەوە بۆناو ماڵەکانی خوا.
واعیزی دینێکانیش دەبینین کە چۆن بەخۆیان عەمامەو ڕیشی لەخەنەو وسمە گیراوەوە لە ئۆتۆمۆبێلی گولە نەبڕەکان دادەبەزن بۆ میعرامی مزگەوت و سەکۆ بەرزەکانی خوتبەدان و بەردەم بڵنگۆو مایکرۆفۆنەکان ، بەلوتبەرزی فەخامەتەوە دەبینین کە چۆن کامێراکان زومیان دەکات و ئەوانیش دەگەنە هەرەمی خۆبەگەورەبوونیان ،پاش ووتارەکانیان و نەسیحەت و چیرۆکە خەیاڵیە خۆش و ناخۆشەکانیان ئیتر میمۆری فیلمە تۆمارکراوەکان دەنێرن بۆ ئەرشیفی ڕۆژەکانی کۆتای و تۆڕەکانی سۆسیالمێدیا کافرەکان ، بەو نیازەی لەنامەی ئەعمالیاندا پارێزراو بێت . بەدرێژای مێژوو لەنیشتمانی ئێمەدا هێندە مزگەوت و مەلا نەبوە کەچی هەنوکە گەلی ئێمە هێندە ساختەچی، پیاوکوژ، دز، ترسنۆک، ژنکوژ خۆفرۆش نەبووە و نییە و نیشتامان لای زۆمان غایبە و مرۆڤ بوون مردار بۆتەوە لای زۆرینەمان . پرسیارەکە لێرەدایە ماڵەکانی خواو کامێرای چاودێری و ووتاری هەینی مەلاکان چیان بەرهەم هێناوە ؟
کامێرایی چاودێریەکان بپێچنەوە و لایبەن تا نەنکو باپیرانمان ئاسودەبن و دڵنیابن لەوەی" کە خوا ئاگای لەخشەی مارو مێرووە "

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە