خۆپیشاندان بەتامی ١٧ی شوبات

Sunday, 06/12/2020, 22:17

4122 بینراوە


"هەرچەندە وەکو کورد خۆی دەڵێت: " مانگەشەو سەر لەئێوارە دیارە، لەگەڵ ئەوەشدا هیوادارم کە ئەم قوربانییدانە وەکو 17ی شوبات نەبێت".

---------------------
پلانی خێڵی تاڵەبانی شکستیان هێنا، بەرلە ماوەیەک خێڵی تاڵەبانی لەڕێگەی ئەمەریکێکانەوە ئاگادارکران کە گازی ناوچەی چەمچەماڵ تەسلیمی حکومەتی عێراق بکەن و نەوتی ڕەش هاوردەی ئێران نەکەن.بەمە ئەمەریکێکان دەیانەوێت دەماری ئابوری ئێرانییەکان ببڕن و بتوانن سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لەعێراقدا چاک بکەن کە بەلێشاو ئێرانییەکان پارەیان دەست دەکەوێت و یەکێتی بەتەواویی بۆتە مورتەزیقەیەکی بەردەم ئێرانییەکان، هیچ شانسی پاشەکشێی نییە و لەناو دەزگای زانیاریی دژەتیرۆر و ماڵی تاڵەبانیدا دەزگا تیرۆریستەکەی ئێران کۆنتڕۆڵی هەموو سێکتەرەکانی کردوە.
ئەوان هیچ نین جگە کۆیلەیەک، بۆیە یەکێتی بەر لەهەفتەیەک بەکۆیلەکانی خۆی ووت: کە دیسان دەستکەنەوە بەخۆپیشاندان تا پڕۆژەی ئەمەریکییەکان سەرنەگرێت.بەڵام لە دووهەمین ڕۆژدا خەریک بوو کارەکەیان لێتێک بچێت، بۆیە ماڵی بارزانی هێزێکیان نارد بەدەمامکەوە تا ئازاری ئەو هەموو خەڵکە نارەزاییانە بدەن و درێژە بەسیاسەتی داگیرکاری و خۆفرۆشی بدەن، هەردوو خێڵی تاڵەبانی و بارزانی و پارتەکانی تر هەمویان دەزانن کە لەناو بەلەمێکدان لەکوێوە کون بێت هەموویان سەریان دەچێتە گۆڕی بابیان.
کاتێک ژیان قورس دەبێت و هیچ شتێک قەناعەتبەخش نییە و هیچ شتێک بەختەوەری ناهێنێت، چەند ڕێگەیەک لەبەردەم مرۆڤدا دەردەکەوێت، سەرەتا خۆکوژی، کە بینیمان لەم ماوەیەدا چەندین گەنج خۆکوژیان کرد، هیچیان نەگۆڕی و هیچیش ناگۆڕن، چونکە خۆکوژی وەڵام نییە، تەنها ڕاکردنە لە ژیان، گەرچی ئازایەتیەکی سەیرە بەڵام خۆپەرستییەکی داماویشە.دوایش خۆبەتاڵکردنەوە بە هات و هاوار و وتنەوەی کۆمەڵێک دروشم و شانامە کە لەسەر شەقامەکان دەیانبینین ڕۆژانەو لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەرچاومان دەکەون.پاشان لەڕێگەی هەستمانەوە، هیوا بەخۆمان دەدەین.هیوا خواستن زۆرجاران دەچێتە خانەی خۆ هەڵخڵەتاندن، دوایی لە ڕێگەی ئاینەوە نزا دەکەین و دەگەڕێنەوە ناو ژاوەژاوی پرسیارە بێوەڵامەکان و هەڵکۆڵینی مێژوو، کە بە بەراوردکردنی ئێستا و گوێگرتن لەهەندێک قسەی مەلا ساختەچییەکان دەبێت، کە خۆیان دەورە دراون بەگومان و راڕایی، لەدوایدا هەندێکی تر لەم مەلایانە ئەو کارە بە بەئاگایی و خۆفرۆشی بۆ دوژمنەکان دەکەن.دوای ئەوە دەسەڵات خۆی مێتۆدێک بەکار دەهێنێت بۆ کپکردنەوەی خەڵکەکە، و هیچی تێدا دەستکەوت نابێت، تەنیا کاتەکە لە بەرژەوەندی خۆیان و بۆ ڕیسوای کردنی تاک بەتاکمان بە سەرکەوتنی خۆیان دەشکێتەوە، ئەو مێتۆدەش هێزە و پەچەکردارە و وەڵامدانەوەی ئەو ڕەفتارانەیە کە دەسەڵاتداران کردویانە بەرامبەرمان.ئەوان پیاوی خوێنن، سەردەمانێک ئێمە پەیمانمان دا جیهان بگۆڕین، بەڵام خۆپەرستی ئەمانە وایکرد جەهەندەمێکمان خوڵقاند بۆ گەلێکی تاسەر ئێسقان ماندوو تێکشکاو.
بۆ ڕاستی قسەکانمان ئەوەتانێ خوێڕییەک و خۆفرۆش و دابەستەیەکی وەک: ڕێبازحەملان دەڵێت: " نابێ لە جنێوی فەیسبوک و سەرشەقام بترسین".
گەلی زیندوو وەک ئەم هاوڵاتییە لە ئەمەریکا بەرخورد دەکات، نەک بکڕوزێتەوە بۆ موچە و بەرات، سواڵی مافەکانی بکات.

بۆچی گرنگە بەهەمان مێتود مامەڵە لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە خائینەدا بکەین؟ 

ئێمە هەمیشە کە باس لەشۆڕش دەکەین سەری زمانمان و بنی زمانمان "ئەرنەستۆ و گیڤارایە " لەکاتێکدا گیڤارا لەتەمەنێکی گەنجیدا کە قوتابی بووە هاوڕێکانی دەیانەوێت خۆپیشاندان بکەن و بەگیڤارا دەڵێن وەرە لەگەڵمان بابچین بۆ خۆپیشاندان، لە وەڵامدا گیڤارا دەڵێت من ناچمە شەقامەکان پۆلیسێکی سوک و کۆیلە شەقم تێهەڵدات، وەرن چەکێکم بدەنەدەست تا پۆلیسێک نەتوانێ سوکایەتی بە کەرامەتم بکات.خۆپیشاندان سەدان جار لەماوەی ئەم ٣٠ساڵەدا بەهەموو جۆرەکانیەوە تاقی کراوەتەوە، جگە لە ماڵوێرانی و سوککردنی تاکەکانی کۆمەڵگا هیچی لێسەوز نەبووە، بۆیە گرنگە وەڵامی ئەم نەهامەتیە بە جۆرێکی تر بدرێتەوە کە کەرامەت بگەڕێتەوە بۆ تاک بەتاکمان.ئاخر ئەم دەسەڵاتە هیچی نەماوە بیدات.کڕوزانەوە و نزاکردن و پاڕاناوە جگە لە داماوی هیچی تر نییە.
دیوێکی تری ئەم نەهامەتییە لەوەدایە کە شارێک خۆپیشاندان دەکات شارەکانی تر دەبنە تەماشاکەر وەک ئەوەی سەیری ووڵاتێکی تر بکەن، ئەم دەسەڵاتە دەبێت ملی بشکێنێت ئەم گۆڕی گردانە دەبێت نەمێن، ئەم بازرگانی خوێنانە دەبێت باجی تاوانەکانیان بدەن ئەم قەشمەرە سیاسیانە دەبێت وەکو حوسنی موبارەک سەری سپیان دوای هەفتەیەک لە زیندان نمایش بکرێن ئەمە ئیرادەیەکە کە گەلێک زیندوو دەهێنێتەوە، بۆیە خۆپیشاندان جگە لەخۆبەتاڵکردنەوە هیچی تر نییە، گەڕان بەدوای مێتودی تردا دوا شانسی گۆڕانکاریە...
مەسعود بارزانیی گاڵتە بە خۆپیشاندەران دەکات و دەڵێت (با بچن بۆ خۆیان هەڵپەڕن)
بژی ئەو کەسەش کە گوێم لێ بوو لە خۆپیشاندانێکدا وەڵامی دایەوە پێی وت: 
هەڵپەڕکێکەمان هەڵدەگرین بۆ ئەو کاتەی کە لە سەر گۆڕی خۆت و باوک هەڵدەپەڕین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە