بەڵگە مێژووییەکان مەلا مستەفامان باشتر پێدەناسێنێت

Monday, 07/12/2020, 16:48

10140 بینراوە


پێشەکی:

شۆرش و شۆڕشگێڕی کاری هەر کەس و رێکخراوەیەکی کوردیی نییە. کۆمەڵناسیی شۆڕش وانەیەکی یەکجار پڕناوەرۆک و واتادارە. ئەو کۆمەڵناسییە لە سەردەمی ئێستاماندا لە زۆربەی زانکۆکانی مەزنی دونیا وێنەی وانەیەکی پڕ واتا بە قوتابیان دەگووترێتەوە. شۆڕش بێ شارەزایی لە وڵات و لە کۆمەڵگا ناگاتە ئامانج. ئەوەی کە زۆرینەی حیزبە کوردیەکان تا ئەو سەردەمە کردوویانە فڕی بە سەر شۆڕش و شۆڕشگێری نەبووە. لەو وێگوزەرەتاڵەشدا بەداخەوە هەزاران مرۆڤی بێتاوانی کورد بوونە سووتمانی ئەو سەرهەڵدانانەی کە لە بەر نەزانیی بەرپرسیی حیزبی گیانی خۆیان فیدا کردوە! سەرکردەی شۆڕشگێر و رێکخراوەی شۆڕشگێردەست لە ژیانی شەخسیی خۆی هەڵدەگرێ و ژیانی خۆی و رێکخراوەکەی خۆی دەخاتە خزمەت بۆ رزگاریی نەتەوەکەی.
من زۆرم پێ سەیرە بنەماڵەی بارزانی بە مەلای باوکیانیشەوە باسی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان دەکەن! وشتروگێرە؟ لە کوێی دونیادا دیتراوە مرۆڤی شۆڕشگێڕ، تێکۆشەریی بەشیکی دیکەی کوردستان تیرۆر بکات و تەرمەکەی رادەستی دووژمنی گەلەکەی بکا؟ مێژووی نیگریسی بنەماڵەی بارزانی پڕە لەو کارە قێزەونانە. لە کوێی دونیدا دیتراوە مرۆڤی شۆڕشگێڕ تانک و تۆپ و لەشکری درندە و دژە کورد بۆ سەرکەوتنی خۆی راکێشی وڵاتی کورد بکا؟ بۆ لە سەردەمی سەددام ئەو دو وبنەماڵەیە نەیانکرد؟ باسی قیادە مووەقەتیش ناکەم کە چیان بەسەر رۆژهەڵاتی کوردستان هێنا!

مەلای خەتێ (مەلامستەفا ) لەکۆتایی تەمەنیدا گووتی: کاری من تەواوە! یەکسەر چوو بۆ دەست ماچکردنی شای ئێڕان وهاوکاریی دەگەڵ ساواکی شای ئێڕان! پاشان پارەیەکی زۆری خەڵكی دزی و بەرەو ئامریکا ڕۆیی تا سەری نایەوە و مرد. خوێنی هەزاران کوردی ساویلکەش بە فیڕۆ چوو! هەر نەتەوەیەک ناگاتە ئاستی هوشیاریی نەتەوەیی وەک کوردی لێ بەسەردێ. دوای ساڵانێکی پڕ لە بێ بەختیی ئەوە جارێکی دیکەش، بنەماڵەی بارزانی خەریکن ئاش بەتاڵێکی دیکە بۆ مانەوەی خۆیان بە سەر گەلی کورد دەسەپێنن! هیوادارم ئەو جار تووشی شکست بن و دەستمان لێبەردەن. مەلا مستەفا وایدەزانی هەڵگیرسانی شۆڕش هەروا هاسانە، کاتێک شای ئێڕانیان بۆ رووخاندین، هەر زوو رووی دە خومەینی کرد، وای زانی خومەینی و دەسەڵاتەکەی وەک خۆی ساویلکەن!


دەقی نامەیەکی مەلامستەفا بارزانی بۆ خومەینی:

رۆژنامەی ئیتلاعات.
رۆژی شەممە، ٢٨بەفرانباری ساڵی ١٣٥٧/ ١٩٧٨
ژمارە:١٥٧٨٦
بەناوی خوداوەندی بەخشەندەومێهرەبان.
ان ینصرکم اڵڵە فلاغالب لکم، صدق اللە العلی العضیم.
سەرکەوتنی برایانی مسڵمان بە سەر زوڵم و زۆرداریی بووت پەرەستەکان، لە رێبەریی جەنابتان کە هاوکاریی تەواوی مەزلومانی دونیا وبە تایبەت گەورەترین چاوەڕوانیی بۆ خەڵكی ستەم لێدراوی کورد بە ئەژمار دێ. شۆڕشی ئیسلامی ئێڕان بە رێبەرایەتی خومەینی مەزن کە ریشەی فێڵ و تەڵەکەبازیی هەڵكەند. ئەو هەڵچوون و خەیانەتەی کە نەتەوەی کوردی لە عێڕاق گەیاندە رۆژێکی رەش، لە رادە بەدەر وەک موعجیزەیەک دەچێ.
ئەو رووداوە مەزنەی مێژوو بە حوزووری مبارەکی تۆ و تەشکیلاتی حکومەتی ئیسلامی لە خەڵكی مسڵمانی ئێڕان پیرۆزبایی دەڵێم و لە خودای گەورە سەرکەوتن دەخوازم وهیوادارم کە لە بەرەکەتی وجودی ئەو حەزرەتە خەڵكی مسڵمانی ئێڕان بگەنە ژیانێکی ئازاد و خوداپەسەندانە و ئاسایی خودایی لە ئێڕان جێگرەوەی دیکتاتۆڕی بێ.
ئێمە لە ناخی دڵـمانەوە سەرهەڵدانی ئیسلامی قەبوڵ دەکەین وهیوامان ئەوەیە ئێمەش لە ریزیی (موجاهیدین ) وتێکۆشەرانی ئەو رێگا پیرۆزە بە ئەژمار بێنن!
والسلام و رەحمەتە اللە و برکاتە
برای دینی تۆ مەلا مستەفا
١١/٢/١٩٧٩

سەرنج:

تکایە بە وردیی ئەو نامەیە شیبکەنەوە. بە تایبەت رستە کۆتایی ئەو نامەیە زۆر سرنجڕاکێشە. مەلا بە راشكاوی دەڵێ: ئێمە تا دوێنێ پیاوی شای ئێڕان بوین، ئێستا دەبینە پیاوی تۆ! ئاخری کام گەوج ونەفام بەو شێوەیە نامە دەنووسێ. سەرم لە بەشێک لە جەماوەریی باشوور سووڕ ماوە، کە وا دەزانن ئەوە بنەماڵەی بارزانی کردوویانە شۆڕش بووە. بابەتێکی دیکەی، کە زۆرم پێ سەیرە ئەو کەسانەن کە چەکیان بۆ بنەماڵەی بارزانی دەشان کردوە و ژیانی کۆیلایەتیان هەڵبژاردوە، وا دەزانن پێشمەرگەن!

پەراوێزێکی پێویست:

هەروەها شای ئێڕان لە وتووێژێکدا دەگەڵ رۆژنامەی ئایەندەگان (ایندەگان...داهاتووان ) دەگەڵ هەواڵگەریی یونایتێت پرێس دا بەرآشکاوی بە مەلامستەفا ئاوا دەڵێ: بارزانی بۆ هەر کوێیەکی ئێران کە دەخوازێ دەتوانێ بڕوا!

تێبینی:

دەقی ئەو نامەیە بە زمانی فارسی نووسراوە، من لە فارسیەوە وەرمگێڕاوەتەوە هەنگوین زمانی کوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە