گورگە بۆرەکان کێن؟ لە هەولێر چی دەکەن؟!

Wednesday, 09/12/2020, 14:44

6619 بینراوە


دوو رۆژ پێش ئێستا گۆتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ئاشکرایکرد کە چەتەکانی لەشکری (رۆژ) وەک مورتزەقە لەتەک گروپە تیرۆریستەکانی دیکە شەڕی خەڵکی لیبیا دەکەن . ناوی چەتەیەکی هێنا کە خەڵکی رۆژئاڤایە و لە هەولێر راهێنانی پێکراوە ، لەوەش گرنگتر کاتێ ناوی ئەو گروپەی هێنا کە راهێنانی پێکردوون ،دەرکەوت 'گورگە بۆرەکان'ە، کە سەر بە دەزگای جاسوسی میتە.
بەواتایەکی دیکە ئەم گروپە'گورگە بۆرەکان' لە هەولێر بنکەو بارەگایان هەیە ، وەک خاوەن ماڵ لەوێدا راهێنان بە تیرۆریستان دەکەن.
گورگە بۆرەکان کێن؟
یەکێ لە گروپە توندڕۆ و شۆڤینیە راستڕەوەکانی تورکیایە لە ژێر سایەی دەزگای جاسوسی میت بۆ تیرۆر و کوشتن کاردەکەن، زۆرینەی ئەندامەکانیان لە ئەندامەکانی پێشووی میت و سوپای تورکیان ، دیارە خەڵکی دیکەشیان لەگەڵدایە.
ئەم گروپە ئەلپ ئەرسەلان تورکیش دورستیکرد و وەک باڵی نهێنی مەهەپە کاری دەکرد ، لەسەرەتادا بەناوی 'بزاڤی لاوانی نمونەیی ' و دواتر بوە'تیمەکانی مەرگ' و لەدواجاریشدا ناوەکەی بوو بە'گورگە بۆرەکان'.
ئەندامەکانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە رەگەزی تورک بەتەنها پێکدێت و زۆرینەیان خەڵکی لادێکانن و لە ئەستانبۆڵ وئەنقەرە دانیشتوون.
ئەم گروپە بە گروپێکی فاشستی هەرە لەپێش و بەباڵی سەربازی مەهەپە دەحەسبێنرێت .
ئەم گروپە لە ناو تورکیا ،قوبرس ، چین، سوریا ، ئەوروپای رۆژهەڵات ، یەکێتی ئەوروپا بەتابەتی لە هۆڵەندا و ئەڵمانیا و، باشوری کوردستان/هەولێر و کەرکوک، هەن.

ئەم گروپە راهێنراون لەسەر مرۆڤ کوشتن و تیرۆر بە رێگای زۆر هۆڤی و بێرەحمانە. دوژمنی هەرەسەرەکی ئەم گروپە تیرۆریستیە کوردانن و گەلانی عارەب. بۆچێ دژی عارەبن ؟!، چونکە لەوباوەڕەدان کە ئەوان بوون خیانەتیان لە ئیمپراتۆریەتی عوسمانی کرد.
ئەم گروپە ئاماژەی تایبەت بە پەنجەی دەستەکانیان بەکاردەهێنن.
لەسەر چ بنەمایەک دامەزراوە؟!:
- تاکوتەرایی خوێنی تورک و گێڕانەوەی دەسەلات وشکۆی جارانیان.
-دورستکردنی دەوڵەتێکە لە باڵکان بۆ ئاسیای ناوەراست ، واتە دامەزراندنی ئیپراتۆریەتی عوسمانی نوێ.
-راستە ئەم گروپە گروپێکی فاشی رەگەزی تورکی نەژادپەرستن ، لێ دوای هاتنی ئاکەپە ، ئەم گروپە بە ئیسلامیزە کرا ، چونکە نەژادپەرستی لەناو ئەم گروپە گەیشتبووە بنبەست بۆیە پێویستیان بەوە هەبوو ئیسلام بەکاربهێنن بۆ کۆکردنەوەی خەڵکی، تا تیرۆر و تۆقاندن و هۆڤێتی بەردەوام بێت.
هاوپەیمانێتی ئاکەپە ومەهەپە لەسەر ئەو بناغەیە.

- دژایەتیکردنی گەلانی ناوچەکە بەتایبەتی کورد ، یۆنان ، ئەرمەن و عارەب و دژایەتیکردنی ئاینی مەسیحی ویەهودی.
- دژایەتیکردنی چارەسەریی دۆزی کورد جا لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بێت.
ئەم گروپە تیرۆریستیە ونەژادپەرستیە ١٧٠٠ بنکەی راهێنانی سەربازی وفیکریی لە ناو تورکیا وهەندێ دەوڵەت هەیە ، بەتایبەتی لە باشوری کوردستان -هەولێر و کەرکوک.
گورگە بۆرەکان ٢٠٠ هەزار ئەندامی فەرمی هەیە و ملیۆنێک هەوادار ، ئەم گروپە پشتیوانی لە هەموو گروپە تیرۆریستەکانی وەک داعش ، ئەلنوسرە، ئەلقاعیدە و ئیگۆر و بۆگۆحەرام و حەرەکەی لاوانی سۆمالی و هیدیکە، دەکات.
راهێنانی فیکری ئەم گروپە لەسەر دوژمنایەتی گەلی کوردە ، کوردی باش لای ئەم گروپە کوردێکی سەریڕاوە یا لە ناو گۆڕە.
ئەم گروپە راهێنانی بە چەتەکانی بەناو لەشکری (رۆژ) کردووە ، فێریان کردوون چۆن کورد بکوژن و چۆن بۆ نەژادی تورکی ببنە خزمەتکار ، لە رووی سەربازیشەوە چۆن مرۆڤ بکوژن و سەر ببڕن و چۆن گەمە بە جەستەکەی بکەن .
دەبێت بوترێت ئەم گروپە تیرۆریستیە ئیدارەی بەرەی تورکمانی لە هەولێر وکەرکوک و تەلعەفەر دەدات. ژمارەیەکی زۆری شۆڤینی و تیرۆریستی بەرەی تورکمانی لە شاری کەرکوک لەلایەن خودی ئەو گروپە تیرۆریستیە راهێنانیان پێکراوە وتەمویل دەکرێن.رەنگ و شەکلی لۆگۆ و ئاڵای بەرەی تورکمانی زۆر نزیکە لە لۆگۆی ئەو گروپە تیرۆریستیە.

هەموو دیمان چەتەکانی پارتیش بەناوی زێرەڤانی ئەوانیش چتۆ نمایشیان کرد بۆ خواردنی مار و ئاژەڵی کێویی ، ئەوە رێبازی راهێنانی ئەو گروپە تیرۆریسەیە لە راهێنانی سەربازییدا.
ئەم گروپە تیرۆریستیە رۆڵی کاریگەری هەبووە لە کوشتوبڕی کوردان و عەلەوییەکان و دواتر لە خەڵکی سوریا ، بە سەدان کاری تیرۆریستی ئەنجامداوە کە لێرە جێگای نابێتەوە باسی یەک بەیەکیان بکەین.
لە. کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم: ئەو گروپە فاشستە شۆڤینیە تیرۆریستیە ، راهێنانی فیکری و سەربازیی بە چەتەکانی بەناو لەشکری(رۆژ) دەکات ، کە ئەرکی هەرە لە پێشیان لەناوبردنی دەستکەوتەکانی رۆژئاڤای کوردستانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە