ئێمە خوداین یان خودا ئێمەیە؟

Tuesday, 08/12/2020, 10:43

5745 بینراوە


پێشتر لە بابەتێکدا بە ناوی ئایا دروستکەر پارێزگاریمان لێ دەکات باسی دروستکەرم کردوە.
ئەم گەردونەی ئێمەی دەیبینین هەمووی لە وزە و ماتماتیک دروست بوەو هەموی پەیوەندی بەیەکەوە هەیە، واتە ژیان هەموی لەیەک بەستراوە وەک سیستمی نێتۆرک.
کەواتە گەردون بێ یاریکەرەکانی ناو یاری گەردون بونی نابێت، ئەگەر گەردون بچوێنیت بە خانویەکی گەورە هەر یەکێک لە ئێمە خشتێک بێت لە دروست کردنی ئەم خانوە کەواتە بە هەمومان خانوەکەمان دروست کرد، بە بێ بونی ئێمە واتە هەموو خشتەکان دەربهێنە بیناکە بونی نامێنێت..
کەواتە دروستکەر وزەیە و ئێمەش بە هەمومان وزەی کۆلێکتیفین کە پێکەوە دروستکەر دروست دەکەین، بێ بونی دروستکەر بونی ئێمە نابێت و بێ بونی ئێمەش دروستکەر مانایەکی نابێت..
وەک چۆن جوانی مانگ تەنها ئەوکاتە دیارە کە مرۆڤ لێی دەڕوانیت، ئەگەر مرۆڤ نەبێت کەس نیە تا وەسفی جوانی مانگ بکات.

کاتێک وزیەک یان ڕۆحێک دێتە ناو جەستەیەکەی تازە چی ڕوو دەدات؟
یەکەم ڕۆحەکە خۆی دایک و باوک و جێگای ژیان بژاردە دەکات.
دووەم ڕۆحەکە کۆمەڵێک ئەرکی بۆ دیاری دەکرێت.
سێ یەم پێش وەختە کۆمەڵێک ئەرکی بۆ دیاری دەکرێت و کەمێک ئازادی بیرکردنەوەو کرداری پێ دراوە.
چوارەم کۆمەڵێک کەم و کوڕی کە لە ژیانی پێشودا هەتبوە دەبێت لەم ژیانەدا چاکی بکەیت.
پێنجەم کۆمەڵێک هەست وەک هەستی فەقیری دەوڵەمەندی دڵخۆشی بێزای ساردی گەمی خۆشەویستی ڕق ، هاوڕێ دۆست دوژمن ئەمانە تاقی دەکەیتەوە لە سەرەتای ژیان تا کۆتایی ژیان..
ئێستا پرسیاری ئەوەت بۆ دروست دەبێت ئایا سودی ژیان چیە بۆ مرۆڤ؟
وەک گوتم ئێمە هەموو لە گەردوندا یەک وزەین واتە هەمو پێکەوە گرێ دراوین و هەریەک مومارەسەی ژیانی خۆی دەنێرێتەوە بۆ دروستکەر، واتە ئەمەش وا دەکات کە ئێمە بڵیین دروستکەر هەمیشە لە فێربوندایەو لە خۆشی و ناخۆشی ژیانی ئێمە ئەو سودمەندەو هەمیشە خەریکی فێربونە و داتا کۆدەکاتەوە...
من خۆم کاتێک کە شتێکی ناخۆشم بەسەر دێت هەمیشە سوپاسی دروستکەر دەکەم بۆ ئەم هەستە ناخۆشەی پێی بەخشێم، ئەگەر دروستکەر ئەو هەستە ناخۆشەی پێ نەبەخشیمایە ئەوا من نەمدەزانی هەستی ناخۆشی چیە!

نمونە:
ئەگەر ئێمە هەمومان لە شوێنێکدا بژین وەک ئەو بەهەشتەی وەسف دەکرێت، ئایا دەزانیت بە ماوەی دوو مانگ هەمومان بێزار دەبین، چونکە ئەوەی دڵت بیخوازێت هەتە ئەوکات تامی خۆشیەکان دەبێتە سفر..وەک ئەوە وایە کابرایەک ملیۆنەرە دەتواێت هەموو شتێک بەدەست بهێنێت لەم ژیانە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کات دڵخۆش و ئارام نیە، هەمیشە لە خەیاڵی زیادکردنی پارەکانیدایە، لە خەیاڵی زەرەرو قازانج ئەمەش وا دەکات خۆشی نە لە ژیان ببینێت نە لە دەوڵەمەندیەکەی..

نمونەیەکی تر بۆ ئەوەی باش تێ بگەیت دروستکەر خۆی ئەم هەموو خۆشی ناخۆشیە دەخولقێنێت تا مرۆڤ هەستی پێ بکات هەست کردن بە خۆشیو ناخۆشی هەر مرۆڤێک بۆ مرۆڤێکی تر جودایە ، لێرەدا دروستکەر هەمیشە لە کۆکردنەوەی داتای تازەدایە..
ئایا هیچ کات دوو ژن و مێردت دیوە ١٠٠٪ یەکتریا خۆش بوێت و بێ کێشە بن؟ بێگومان نەخێر، دایم ژنی باش توشی پیاوی خراپ دەبێت و ژنی خراپ توشی پیاوی باش دەبێت..
هەمیشە ژنی تەمەڵ توشی پیاوی ئەکتیف دەبێت و پیاوی تەمەڵ توشی ژنی ئەکتیف دەبێت..
ژنی جوان شو بە پیاوی ناشرین دەکات و پیاو جوان ژنی ناشرین دەهێنێت..کەس ڕازی نیە بە بەشی خۆی و هەمیشە لە هەوڵی بەرەوپێشچونداین. هتد..
بەم جۆرە یاری ژیان خۆشتر وپڕ چێژ تر دەبێت، وا دەکات مرۆڤ هەمیشە لە هەوڵو ببیرکردنەوەدا بێت وا دەکات تا مردن ئێمە خەریکی سامان پێکەوە نان بین.. ئەمانە هەموی وا دەکەن کە دروست کەر زیاتر داتا کۆبکاتەوە لە هەمو هەڵە و خۆشی و ناخۆشیەکی ئێمە دروستکەر فێر دەبێت...وەک گوتم ئەگەر ژیان وەک بەهەشت بایە دروستکەر فێری هیج نەدەبو، چونکە مرۆڤەکان بەم ڕۆژگارە خەریکی خواردنو خواردنەوەو سێکس دەبون.
کەواتە کە زۆر جار بودیەکان یان یۆگیەکان دەڵێن خودا لەناوماندایە مەبەست لەوەیە کە ئێمە هەمومان سەرچاوەی یەک وزەین و پێکەوە خودا دروست دەکەین بێ ئێمە خودا بونی نیەو بێ خودا ئێمە بونمان نیە..مەبەستی من لەم دێڕە دروستکەرە بە گشتی نەک ئەو خودایەی دینەکان تیجارەتی پێوە دەکەن بۆ خۆدەوڵەمەند کردن و دەسەڵات.
تا ئێرە ئەمە باسی ئەو دروستکەرەیە کە لە ناو یاری ژیان لگەڵماندایە.
لە بابەتێکی تردا دێمە سەر دروستکەری دەرەوەی یاریەکە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە