کورد لە نێوان کۆماریەکان و دیموکراتەکانی ئەمەریکادا

Tuesday, 08/12/2020, 18:15

4676 بینراوە


دیموکراتەکانی ئەمەریکا لە ساڵی١٨٢٨ دامەزرا، دوای ٢٨ ساڵیش کۆماریەکان دامەزرێدران وەک دوو ڕێخراوی سیاسی، هەر یەکەشیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی دەستە و تاقمەکەی خۆیان هاتنە گۆراپانەوە، هەردووکیشیان بەناوی پاراستنی ئەمەریکاو ئازادی بۆ ئەمەریکیەکانیان چپاندە گوێێ خەڵکەکەی خۆیان، بەڵام لە راستیدا هەتا ئێستاش ئەو بانگەوازانە تەنها بڵقی سەرئاوون، دوورن لە ڕاستیەوە، ئەگەرچی چاکسازی بەرچاویش بەدیدەکرێت، چوونکە ئامانجی سەرەکیان بۆ بەرژەوەندی چەند کەسێکی خاوەن کۆمپانیانە.
دەبینین کە سەرو زمان و بنی زمانی ئیسلامی سیاسی، باس هەر باسی ئەوەیە کە دینی ئیسلام دینی ئاشتی و پێکەوە ژیانە، کەچی لە بیریان چووە کە ٣ لە جێگرەکەی محمەد بە چەقۆ کوژران، تەنها لەشەڕی "ووشتر" هاوسەری محەمەد ئایشە و عەلی کوڕی ئەبوو تالیب ١٧ هەزار کەس بە چەقۆ کوژران، دەنگی دەهۆڵ لە دوور خۆشە، بۆیە ئەوەی مێژوو باسی دەکات، وەک ئەڵێن سەرکەووتووەکان نووسیاویانەتەوە.
ئەوا نزیکەی ٧٤ ساڵ تێپەڕی بەسەر دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بەڵام بۆیەک چرکەش دیموکراتیان بۆ قووت نەدراوە، یەکێتی نیشتیمانیش، هەرچەند هەرلە تێکەڵەی و پاشماوەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، لەگەڵ ئەوەشدا یەکێتی ٤٥ ساڵە بانگەوازی یەکێتی دەکات، کەچی پەلاماری هەر هەموو هێزەکانی دیکەیدا،تەنانەت پەلاماری ئاسمانیشیاندا، ئاخر چەکدارێکی سەربە "ی، ن ،ک" دەستڕێژێک دەکات بەئاسماندا، کە لێی دەپرسن ئەوە بۆ؟ چەکدارەکە ئەڵی بەس خوا مابوو کە شەڕی لەگەڵ نەکەین، ئەوا ئەوەشام ئەنجامدا.
کۆماریەکانی ئەمەریکا بەهیچ شیوەیەک باوەڕیان مافی مرۆڤ نیە، ئەوان مرۆڤ وەک وزەی وبەرهەم هێنەر دەبینن، ئەوان باوەڕیان هەرگیز بە چینی کرێکار نیە، ئەوان بەڕەوای دەبینن کە وەک زالوو لەسەر خوێنی و ڕەنجی گەلانی خۆیان و جیهان ئاسوودە بژین، هەمان بیرکردنەوە لەناو بنەماڵەی بارزانیدا هەیە، دەبینن کە گەلێکیان برسی کردووە، کەچی بە پارەی قووتی گەل گەورەترین کەشتیان کڕیووە، بچوکترین ئەندامی خێزانەکەیان کە "لینا سیروان بارزانیە" بەدەیان ملیارد دۆلار سامانی هەیە و شانازی دەکات کە خاوەن دەیان زنجیرە هوتێلە لە بە بەهاترین ناوچەی سەر ڕووی زەوی، پێشتر لێنا سیروان بارزانی لە فەیسبوکەکەی خۆی ناوی کۆماپانیاکانی خۆی بڵاو کردەوە و شانازیشی پێوە دەکرد، بەڵام دیارە کە ئاگاداریان کردۆتەوە ئێستا ماڵپەرەکە کۆنەکەی داخستووە.

دیموکراتەکان باشتر نین، بەڵام هەر وەکوو چۆن کە هەندێک ڕۆشنبیری و نیشتیمان پەروەرلە نێو یەکێتی ناتوانن بێشەرمانە وەک پارتی بە ئاشکرا بڵێن دزی دەکەین و دەشتان کوژین، جاویشتان دەرێ، یەکێتیەکان دزی دەکەن خیانەت دەکەن خیانەتی گەورەش، بەڵام لەبەر هەبوونی چینێکی نیشتیمان پەروەر و چەپ ئاستی خیانەتیان کەمترە و هەروەها دەتوانن تاوانەکان بشارنە بە پێچەوانەی پارتیەکان.
کۆماریەکان دڵشاد دەبن کە ماچ بکڕن، دیموکراتەکانیش پێیانخۆشە و شەرم دەکەن، کە بەئاشکرا ماچ بکڕن.
سەرکردەی کۆماریەکان زۆربە گەلحۆ وگەمژەن، بێوژدان و بێئەخلاق و چەقۆکێشن، دەبینن ترامپ هەر بەکەڵەگایی نایەوێت دان بە دۆراندنەکەی بنێت، خۆ جۆرج بۆشی کوڕ ئاستی ووشیاری ڕێک لەئاستی مەسعود فەقی مستەفانزمترە،یەکەم جارە لە مێژووی سەرکردەکانی جیهاندا کە وەک ترام سووکایەتی بە کەم ئەندام بکرێت، سەرجەم مرۆڤەکان ئەگەر بە ڕووکەشیش بێت ڕێز لە کەم ئەندامەکان دەگرن، بەڵام چونکە خۆیان کەم ئەندامی ڕێز و ووشیارین ترامپ لەبەر چاوی کامێرا سووکایەتی بە کەم ئەندام دەکات. 
دیموکراتەکان ئەگەر شەلاتیش بن هێشتا دەتوانن کە خۆیان لە مەدیا بشارنەوە و نەهێڵین کە عەیب و عارەکانیان ئاشکراببێت، ئەگەر سەرپێچی لە خێزانی ڕۆتشێڵد نەکەن، وەک بیل کلینتۆن"خێزانی ڕۆتشێڵد، خێزانێکن کەلە ٣٠٠ ساڵی رابردوەوە دەستیان گرتووە بەسەر ئابووری و ڕێبەرایەتی جیهان.
وەک ووتمان ئەم دوو ڕێخراوە کار بۆ خاوەن کۆمپانیاکان دەکەن نەک خەڵک و خاک، هیچ کام لەم دوو ڕێخراوە دەستیان نەپاراستووە لە چەوساندنەوەی گەلانی خۆیان و جیهانیش، هەر بەو ڕیچکەش لەدوای جەنگی ناوخۆوە سالەکانی "١٨٦١ بۆ١٨٦٥" ١٣٣ جەنگیان بەرپاکردوو و لەدڕنندەیدا هیچ جیاوازیەکیان نیە، تەنانەت دڕندانەترین پەلامار، پەلاماری "ناکازاکی و هێرۆشیما، بەفەرمانی هاری ئێس ترومان" بوو کەسەر بە دیموکراتەکان بوو، ٦ و٩ ئۆگۆستی ساڵی ١٩٤٥.
هەروەها لەو ١٣٣ جەنەگەشدا هیچکام لەو جەنگانە بۆ بەرژەوەندی گەلانی ئەمەریکا نەبووە، هەروەها هیچ کام لەو جەنگانە هەڕەشە نەبوون بۆ سەر گەلانی ئەمەریکا، یەک دو نموونە لەو دوو جەنەگە،
بۆ ئەمەبەستەش بە پێویستی دەزانم کە پشت ببەستین بە کۆمەلێک لەو کەسایەتیانەی بەشداری بوونەو ئێستا دان بەتاوانەکانایاندا دەنێنن هەندێک لەوانە زیندانی کراوون هەندێکیان هەوڵی کوشتینادراوە، بەشێکیشیان هەڵاتوون، بۆ نموونە "جۆن پیرکەنس، سۆزان لیندارۆ" ئێدوارد سنۆدن" جەنەڕاڵی خانە نشین ویسلی کلارک، دانپیانانی هیلاری کلینتۆن،جۆلیان ئاسانج ئێستا زیندانە لە بەرتانیا".

هیلاری کلینتۆن ئەڵێ ئیسلامی سیاسی خۆمان دروستمان کردوون

چۆن پیرکەنس"بکوژی ئابوور" گەواهی دەدات کە شەڕەکان سەراپیان بەبەهانە دروستکراو بەرپا کران.
سۆزان لیندارۆ سیخوڕی سی ئا یەی ئەڵێ لێدانی لیبیا بە بەهانەی دروستکراووبوو،

زۆر بەکورتی"هانس بلیکس" سەرپەرشتی چەکە کۆوژەکانی عێراق لە ناوەندی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەنگی بەرز هاواری کرد کە عێراق جەکی کوژی نەماوە، هەرچەند پەلامارەکەی سەر عێراق بە بەهانەی هەبوونی چەکی کۆکوژیەوە بوو، هانس بلیکس بەهانەکەی بڕین کەچی هەر پەلامارەکەیان بەئەنجام گەیاند، ڕووخاندنی سەدام دەرەفەتێکی زێڕین بوو بۆ گەلانی عێراق، بەلام ئەوە خواستی ئیمریالیزم نەبوو، کە گەلانی عێراق ئاسوودە بژین مام هۆچیمنە واتەنی " ئیمپریالیزم دەستی بگاتە هەر شوێنێک پێش هەموو شتێک ئەخلاق ووردوو خاش دەکات، لە ڕوانگەشەوە لە کوردستان پۆستدا نووسیم کە سەدامێکیان لێستاندن سەدان سەدامایان بۆ دروست کردین. ئەمەریکا لە عێراق نزیکەی ٤٠٠٠ سەربازی ئەمەریکی کردە قوربانی چەک جبەخانە فرۆشتن، بۆ ئەم کارە قێزەونەش هەردوو پارتە گەورەکەی ئەمەریکا بەشداریان تێدا کرد، یەکەم جۆرج بۆشی باوک و کوڕ دوایش بیل کلینتۆن و ئۆباما، هەتا هاتنی تارمپیش، کەواتە کە خەمی سەرباز و نەوەکانی خۆیاناین نەبێت، هیچ گوومانی تێدا نیە، کە خەمی نەوەی گەلانی دیکەیان نیە.
خانمی "سۆسەن لیندارۆ" یەکێک لەباوەڕ پێپێکراوەکانی دەزگای سیخوڕی "سی، ئای،ئەی" کە بۆ چاودێری قەزافی و سەدام نێرایە خۆرهەڵاتی ناوەراست، بەئاشکرا ئەڵی کە قەزافی هیچ پەیوەندیەکی نەبوو بە خستەنخوارەوە فرۆکەی" پان ئەمەریکان" لە "لۆکەربی" خرایە خوارەوە، بەڵکوو ئەوەی کە فڕۆکەی پان ئەمریکانی خستەخوارەوە کەسێکی فەلستینیەو لەنزیک کۆشکی سپی دەژی، کاتێک خاتوو سوسەن دەیەوێت ئەو نهێنیانە ئاشکرا بکات سی ئای ئەی هەوڵدەدەن کە شیرینی بدەنێ و واز لەکارەکەی بهێنیت، کاتێکیش کە سی ئای ئەی زانی مل نادات، هەوڵیاندا بیکوژن، کەلەوەشدا سەرکەووتوو نەبوو بوهتانیان بۆ دروست کرد و ٢٥ ساڵ زیندانیان بۆ بڕیەوە، بەلام لە کۆتیادا بەهۆی فشاری ئازادی خواهان ئازادکراو ناویانا کە نەخۆشی دەروونی هەیە.
"جەنەڕاڵی خانە نشین کراو "ویسلی کلارک" بە بەرچاوی سەدان ڕۆۆژنامەنووس و کەنالێ تێڤیەوە ئەڵی ڕۆژێک ڕێکەووتی "ڕامسفێڵت، وەزیری بەرگری ئەمەریکا "م کردو پێی ووتم خۆت ئامادە بکە کە ٥ ووڵات دەڕووخێنن، بۆ، لەبەرچی، کلارک ئەڵی ڕامسفێڵت ووتی نازانم، هەروەها دوای ماوەیەکی دیکە کلارک ئەڵێ دووبارە رامسفێڵتم بینی، ووتم ئەرێ بڕیارەکەی جاران ماوە؟ کلارک ئەڵێ ڕامسفێڵد ووتی خراپتر بوو بە ٧ ووڵات کەدەبێت بیان ڕووخێنن.
هەوەروەها "جۆن پیرکەنس" سیخوڕی باوەڕ پێکراوی سی ئەی ئەیش ئەڵێ ٣ "سەرۆکی پەنەما" لەناوبرد، تەنها لەبەر ئەوەی کە پەنەماییەکان ویستیان کەناڵێکی ئاوی هاوشیوەی کەناڵی "سویس" میسری دروست بکەن، "جۆرج شۆڵتز١٩٨٢بۆ ١٩٨٩ کە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکای سەربە کۆماریەکان بوو"، ویستی ئەو پڕۆژە وەربگرێت بۆ کۆمپانیاکەی خۆی، نەک بۆ بەرژەوەندی گەلانی ئەمەریکا، پیرکەسن ئەڵێ سەرۆکایەتی پەنەما ووتیان نایدەین بە ئێوە، بەڵکو دەیدەین بە جاپانیەکان، چوونکە ئەوان باشتر و هەرزانتر دروستی دەکەن، ئەوەبوو دوو سەرۆکی پەنەمایان تیرۆر کرد و سەێهەمیشیان زیندانی کرد، داواجاریش لە زیندان کۆچی دوایی کرد. تکا دەکەم کە بە ووردی گوێ لەو چەند کەسایەتیە بگرن کە خۆیان بەشداربون لە کارە قێزەونەکانی جووت حزبی ئەمەریکی چ کۆماری و چ دیموکراتەکان.
ئەوەی شایەنی باسە، باسەکان ئەوە دەسەلمێنن کە جووت حزب چ دیموکراتەکان و چ کۆماریەکان هەرگیز لە خەمی گەلانی ئەمەریکدا نەبوون، ئیتر چۆن دەتوانن کەلە خەمی چەوساوەکانی جیهاندابن، نەک هەر ئەوەش بەڵکوو سەراپای نەهامەتی کارەساتەکان لە خوودی پەنتاگۆنەوە پلانی بۆداندراوە، ئەمەش هەرلەو ڕۆژاگارەوە کە "چ گیڤارا" یان شەهید کرد، ئیتر بەنۆرە هەرچی سەرۆکێک کەمێک نیشتیمان پەروەربوایە ئەوا لە داوی ئیمپریالیزم دەرنەچووە بە شەهیدکردنی"عەبدولکەریم قاسم"یشەوە، کە هەر پلانی خۆیان بوو، بەلابردنی سەدام و هێنانی سەدان سەدامیشەوە.
لەگەڵ ئەوانەشدا هەرهەمووی، جیاوازی هەیە لە نێوان کۆماریەکان و دیموکراتەکاندا، ئەوەش لە ڕووی ئازادی و مافی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە، بۆ نموونە کۆماریەکان باوەەڕیان بەوە نیە کە خەڵکانی کەم دەرمات یان بێکار مافی ژیانیان هەیە، واتا ئەگەر کەسێک نەخۆش بکەوێت، لە دیدی کۆماریەکانەوە نابێت چارەسەر بە خۆرایی وەربگرێت، بەڵکوو یان خۆی چارەسەری خۆی بکات یان بمرێت، لەدوا ئاماردازیاتر لە ٤٥ ملێۆن کەس مافی چارەسەرکردنی نەخۆشی نیە، لەدوای هاتنی "ڤیرۆسی کرۆنا" شەوە ٥٠ ملێۆن ئەمەریکی بەبێکار کەووتوون، ئامانەش لە کۆتایدا دەچنە ڕیزی ئەوانەی مافی چارەسەر کردنیان نەبێت. بە پێی باوەڕی کۆماریەکان، بەڵام دیموکراتەکان لەسەرووی هەموویانە "ئۆباما کێر" ئەو پڕۆژەیە کە سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا "باراک ئۆباما" دایڕێژا کە چاسەرەی نەخۆشی بۆ هەموو کەس بە بەبێ بەرانبەر،"جۆ بایدن" سەرۆکی ئایندەی ئەمەریکا بەڵینی زیاتر بەرەو پێشبردنی پرۆژەکەی ئۆبامای داوە، بەلام ئەگەر " دۆناڵد تورمپ" هەڵبژرادنی ببردایەوە، ئەوا ترامپ هەڵیدەوەشاندەوە.
ژینگە و ژینگە پارێزی، ئەگەر چی زۆربەی هەرە زۆر ژینگە و پارێزی لەلا گرنگ نیە، هەرچەند مەترسی بەهەند وەرنەگرتنی ژینگە پارێزی ترسانکترینە تەنانەت لە بەرپاکردنی جەنگ و خوێنڕێژی، چوونکە هەڕەشە لە تەواوی گەلانی جیهان و سەرزەمینەکەمان دەکات، هەر بەهاتنە سەرکاری "دۆناڵد ترومپ" پڕۆژەی ژینگە پارێزی واتا بەرزبوونەوەی "کۆلۆکسید" پەکخست، بەڵام "جوانە بایداوەیی، جۆ بایدن" بەڵێنی گەڕانەوەی داوەو هەوڵی بەرەو پێشبردنی دەدات، چوونکە ئەمەش کارەساتێکی ترسناکە کە هەڕەشە لەهەموو گۆی زەوی و مرۆڤایەتی دەکات هەربۆ نموونە شاخە بەفرێکی گەورە کە قەبارەکەی ٥٨٠٠ کیلۆمەترە لە جێگای خۆی کشاوە لەبەستەڵەکی باشور و بەرەو جۆرجیا بەڕێکەووتووە بەهۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما، ئەگەر زۆرە کە خۆی بکێشێت بە دورگەیەکی دیکەدا، زاناکان ناویان ناوە " ئەی٦٨ ئا" ئەمەش تەنها ڕوداوێک نیە، بەڵکوو ژینگە پارێزان باوەڕیان وایە کە زۆربەی زەویە نزمەکان کەبە" نۆرماند"ی ناسراوە، هەروەها لە زۆر جێگای دیکە زەوی ژێر دەریا دەکەوێت و گۆڕانکاری گەورەتر دروست دەکات.

A68 iceberg on collision path with South Georgia

لە پەیوەندیەکانی ناوەوەو دەرەوەشدا، کۆماریەکان زیاتر ڕەگەز پەرست لوتبەرزەکانی لێکۆدەبێتەوە، ئەمەش زیاتر و زیاتر کۆمەڵگای ئەمەریکی بەش بەش کردووە، ئەم ترسەش بە ئاشکرا بەدیدەکرێت، هەر بۆیەش بادین هەمیشە دووبارەی دەکاتەوە کە یەکگرتنەوە پێوسیتە و ئێمە واتا دیموکراتەکان بۆ هەموو ئەمەریکەیکان هەوڵدەدەن، هەروەها کۆماریەکان لە پەیەندەیکانی دەرەوەشدا ترامپ نیوانی ئەمەریکاو دۆستە هەرە نزیکەکانی خۆی ئەوروپیەکانیشی تێکداوە، لەبەرانبەریشدا لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی کەسایەتی خۆی لەکەسێکی قێزەونی وەک "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" نزیک دەبێتەوە، هەروەها پەیوەندیەکانی ئەمەریکاو چین و ڕوسیاشی بەئاستێکی ترسانک گەیاندووە، سەرەڕای تێکچوونی پەوەیندەیەکانیان لەگەڵ ئێران کە هەمیشە لە مشت مڕدایە، بەڵام دیموکراتەکان ئەو ڕەوشە بەهەڵە دەزانن، نەک لەگەڵ ئەوروپیەکان و ئێران و چین و ڕوسیاش، بە پێچەوانەی ترامپەوە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی ڕەوشەکە دەدەن.
جگە لە خواستی خۆڕسکی چاکسازی دیموکراتەکان باوەڕ بەچاکسازی بوونیان، ژمارەیەکی زۆر و گاریگەری کەسانی نیشتیمان پەروەر و مرۆڤ دۆست و چەپ و مارکسی کە کاریگەریان لەسەر دیموکراتەکان هەیە، وەک نوعام چۆمسکی، هەروەها دەیانی وەکوو "ئەرێنا ئێس، پێر وێرتێن، بیڕنی ساندرس" لەگەڵ سەدان و هەزاران لە مرۆڤە جوانەکان و مرۆڤ دۆستەکانی ئەمەریکا، هەر بۆ نموونە نزیکە ٢٠٠ ژەنەڕاڵی خانە نشین کراو پشگیری خۆیان بۆ جۆن بایدن دەربڕی، شانسی کوردیش لەم جۆرە مرۆڤانەیە، هەرچەند خوودی جۆ بایدن لە تورکیا و کارە دڕنندەیی و سەرکێشیە فاشیانەکەی بێزارە و تەنانەت پێش نزیکەی ٥ مانگ لەمەبەر داوای لە ترامپ کرد کە هێز بەکار بهێنێت دژ بەتورکیا.
کەواتە جیاوازیەکە بە ئاشکرا و بێ پەردە بەدیدەکرێت، "پێش بڕیاڕی کۆتایی کە ئەمەریکەیان بڕیاڕ بدەن کە کاتی کارکردن بۆ کرێکار دیاری بکرێت، پێش یەکی مای ١٨٨٦، کە کاتی کار کردن لە ١٨ کاتژمێر تێدەپەڕی، "ڕۆجەر کاوکسی" یەکێک لە گاوانەکانی شیکاگۆ" تێنگات و بۆی هەرس ناکرێت کە ماوەی کارکردن بکرێت بە ٨ کاتژمێر، بۆیە لەداخا جەڵتە لێی دەدات دەمرێت، بەڵام دیموکراتەکان کەم کردنەوەی ماوەی کار کردن لە ١٨ کاتژمێرەوە بۆ ٨ کاتژمێر بە ڕەوا بینی، پاساویشیان دەهێناوە کە ئەگەر ماوەی کارکردن بکرێت بە ٨ کاتژمێر، کەوا ئیتر کرێکار کەمتر نەخۆش دەکەوێت، هەروەها چالاکتریش دەتوانێت کە کارەکانی ئەنجام بدات.
دیموکراتەکانی ئەمەریکا هاوشانی سۆشیال دیموکراتەکانی ئەوروپا کە باوەڕیان بە سنووری نێوانیان نەماوە، کە ژمارەیان ٢٨ ووڵاتە، هاوولاتی ناو یەکێتی ئەوروپی دەتوانێت بەبێ کێشە لەهەر کام ووڵاتێک بیەوێت بژی، هەروەها هەر ووڵاتێک کێشەی هەبێت ئەوە بەپێی یاسا هەر هاولاتیەکی یەکێتی ئەوروپی دەبێت بە کێشەی خۆی بزانێت. واتا ئەو دڕنندەیی تورکییان لەلا پەسەند نیە، هەرچەند تورکیا جیوپۆڵەتیەکەی زۆر گرنگە بۆ ئەوروپاو ئەمەریکاش، لەگەڵ ئەوەشدا لێی قوبوڵ ناکەن، ئەوە تورکیایە هێشتا بە بیرکردنەوەیەکی بۆگەن و کەڵەگایانە دەیەوێت لە سەر ئازاری گەلانی دیکە بژی، هەر بۆ نموونە هەموو دەزانین کە ئێمە هێشتا نەگەیشتوینەتە ئەو ئاستە کە سنووری دێگەلە بسڕینەوە، بەلام ئەوان سنووری٢٨ وولاتیان سڕیوەتەوە.
ئێستا کورد جارێکی دیکە وەک ئەوەی کە فەڕەنساو ئیتالیا و بەریتانیا و ئەڵمانیا داوایان لە سەرانی کورد کرد کە دەوڵەتی کوردی ڕابگەینن ئەوان دانی پیادا دەنینن، بەڵام ووشیار زێباری لەگەڕاندەوەدا نەخشە ڕیگاکەی ڕادەستی تورکیا کرد و دەیان جاریدیکەش کورد لە لوتکە نزیک بۆتەوە، بەڵام سەرانی کورد وەک گەمەی مارو پەیژە لە ٩٩ وە کوردیان گەیاندۆتەوە خانەی دووەم، هەروەک " عەبدوڵا ئۆجەلان" ئەڵێ تاوانی گەورە لە ئەستۆ خۆمانە، نەک دوژمن، جائایا سەرانی چەتە و مافیاکانی کوردی باشوور ڕێگە دەدەن کە کورد دەستی بگات بە ئاسوودەی خۆی؟!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە