جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


شەعبان بێ مێشکی کورد!

Thursday, 12.10.2020, 11:35

3296 بینراوە


پێشەکی:

مێشکی مرۆڤ یانژی گیانلەبەرەکانی دیکەی سەرزەوی و ژێر زەوی خاوەنیی دامودەزگایەکی ئاڵۆز و کاریگەرە، لەدونیای سەردەمدا سەرەرآی پێشکەوتنی رۆژانەی زانستیی پزیشکی هێشتا زۆر پرسیاریی بێجواب هەن کە جوابی پێویستیان پێ نەدراوەتەوە. بەڵام ناکرێ ئینکاریی ئەوە بکەین کە کار لەسەر ناسینیی ئەو بەشە گرینگە لە لەشی زیندەوەرەکان نەکراوە. مێشک ناوەندی بیرکردنەوەیە ولە دووبەشی چەپ وراست سەری مرۆڤ پێکهاتوە کە هەردووک بەش پێکەوەهاوسەنگ هەرکامیان کوری خۆیان ئەنجام دەدەن. هەرکات یەک لەو بەشانە تووشی گرفتێکی ناسازیی بێتەوە کاریگەریەکی نەرێنی دەخاتە سەر بەشەکەی دیکە. زانایانی پسپۆڕی مێشک قورسایی مێشکیان بە ١٥٠٠ گڕام داناوە. هەرهەڵسووکەوتێکی کە مرۆڤ رۆژانە ی ئەنجامی دەدا بە فەرمانی مێشکە. فەرمانی مێشکیش رۆلی هەیە لە جمووجۆڵ و کردەوەکانی تەواوی گیانلەبەرەکانی سەرزەوی و بن زەوی. شڕۆڤە کردنی ئەرکی مێشک لە وتارێکی پزیشکی و زانستی و لە لایان شارەزای خۆی لە شەن دەدرێ، ئەو کاری من نییە قسەی لەسەر بکەم بەڵام مەبەست لە نووسینی ئەو وتارە چییە؟

شەعبان بێ مێشکی فارس:

بۆ تێگەیشتن لەو بابەتە من دەگەڕێمەوە بۆ ساڵی١٩٥٣ سەرەتای هاتنە سەرکاریی محەممەد رەزاشای ئێڕان لە سەردەمی موسەددیق. کاتیک رەزاشای قولدوربابی محەممەد رەزا شا لە ئێڕان سەرگون کرا و بەرەوە هەندەران ڕەوا نەکرا، ئینگلیزیەکان کوڕەکەیان کردە شای ئیڕان. ئەوکات گەنجێکی ٢١ ساڵە بوو پێیان دەگووت: شای جەوان!
بار و دۆخی ئیڕان بە گشتی و بە تایبەت تارانی پایتەخت ئاڵۆز و ناڕون بوو. کەس خەتی کەسی نەدەخوێندەوە. نە سەرۆک وەزیر موسەددیق، نە هێزی نیزامی و نە پارڵمان دەستڕۆیشتوویەکی ئەوتۆی نەبوو. شای تازە پێگەیشتووش بەو شیوەیە نەیدەتوانی فەرمان بە سەر دامودەزگاکانی حکومیدا بسەپێنێ. 
لەوەها بار و دۆخێکدا لە شاری تاران کەسانێکی لات و چەقۆکێش و قەممەبەدەست و بکوژ زۆر بەهاسانی دەیانتوانی سەرپێچیی لە ئاسا بکەن و لەڕێگای وەرگرتنی پارە بە هەڕەشە و زۆرەملێ لە خەڵک ژیانی خۆیان دابین بکەن. یەکێک لەو کەسانە کە زۆردار بووە ناوی شەعبان جەعفەرییە. ئەو شەعبانە شای تازە پێگەیشتووی ئیرانی زۆر خۆشدەویست. چون خاوەنی لات و چەقۆکێش بوو. رەزاشاش دەیزانی چۆن ئەوانە دژی پارڵمان و دژی محەممەد موسەددیقی سەرۆکوەزیر بەکار بێنێ. بۆیە شەعبان و دار و دەسەتەکەی بە دژی کەسانی ئازادیخواز و موسەددیق بەکاری هێنا. 
ئەو لات و لوتانە بە دار و چەقۆ و قەممە و زنجیرهێرشیان دەکردە سەر ماڵی کەسانێک کە دژی شآی ئێڕان بون. چون نیمچە دەسەڵاتی شای ئێڕان پشتیوانیی لێ دەکردن کەس فززەی لێوە نەدەهات. شەعبانی بێ مێشک و دار و دەستەکەی رۆڵی مەزنیان لە رووخانی دەسەڵاتی موسەددیق هەبووە. بۆیە شای ئێڕان شەعبان بێ مێشکی زۆر خۆشدەویست. دوای شۆڕشی گەلانی ئێڕان (ئەگەر ناوی بنێن شۆڕش) شەعبان بێ مێشک رایکردە ئامریکا و لەوێ لە ساڵی ٢٠٠٦ لەشاری سێنتا مونیکا، کالیفۆرنیا کۆچی دوایی کرد. شەعبان بێ مێشکی فارس کاتیك کە زیندوو بوو بە پاڵەوانی ئێڕان وشا ئەو ناوەی بۆ دیاری کرد. پاشان باشگایەکی وەرزیشیی بە پارەی شا بۆ دروستکرا، تا لات و چەقۆکێشەکانی تاران لەو باشگایەدا کۆبکاتەوە و بەکاریان بێنێ.

شەعبان بێ مێشکی کورد:

لە رێزمانی کوردەواریدا زۆر بابەت دەکرێتە (شەشدانگ) بۆ نموونە: شەشدانگ باغ، شەشدانگ خانوو، شەشدانگ زەوی و. . . ئەوەش بە واتای تەواویی بابەتێک دێ. ئەگەر مێشکی مرۆڤیش بکەینە شەشدانگ، مێشکی باڤل تاڵەبانی کوڕی جەلال کوردکوژیش شەشدانگە. بەڵام گرفتەکە لەوەدایە لە شەش دانگی مێشکی ئەو نەفامە رێک پێنج دانگی تەختەپەینە. ئەگەر بە وردیی سەرنج بدەیە سەرئاکار و هەڵسوکەوتی ئەو لۆمپەنە من وێنەی شەعبان بێ مێشکم دێتە بەرچاو! جیاوازییەکانیان دەگەڵ شەعبان بێمێشکی فارس ئەوەیە کە شەعبانی فارسەکان لە تەمەنیی منداڵی ومیرمنداڵیەوە لە هەژاریی و نەداریدا لە بنەماڵەیەکی بێ پەروەردە لە دایک بووە. تەنیا هێزیی جەستەیی و نەترسیی وای لێکرد کاتێک مەزن بوو گیرفانی بەتاڵ و بێ پارە بووە. بۆیە وەی بتوانێ بژی رووی دەشای ئێران کرد و بوو بە چەقۆکێشی بنەماڵەی پەهلەوی. 
جارێکی خێزانی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەی خۆی وەک ژنە شۆرشگێڕێک نیشآن بدا، لە وتووێژێکدا گوتی: من پێشمەرگەی شاخ بوم بۆیە هەردووک کوڕم لە شاخ هاتوونە سەر دونیا، وا وێدەچی جەلالی هاوسەریی لە جیاتی سەرکردایەتی شۆڕش بکا، هەر خەریکی . . . کردن و منداڵ دروستکردن بووە! کۆمەڵگایەک کە ئاستیی هوشیاریی نزم بێ فریوی ئەو جۆرە قسانە دەخوا. بەرهەمەکەشی ئەوەمان بۆ دەچێنێ کە دوای ٣٠ ساڵ ئەوە حاڵ و رۆژی تاریکیی باشووری کوردستانە بە چەنگ ئەو دوو بنەماڵەیە. 
شەعبانیی فارسەکان دار و چەقۆ و قەممەیان پێ بووە تا خەڵکی برسی و داماوی پێ بترسێنن. کوڕەکانی تاڵەبانی جگە لە چەکی ئامریکایی و ئاڵمانی و. . . لە لایان ئێڕان و تورکیا شەوە چەکدارکراون! زۆر بەهاسانی خەڵکی بێدەسەڵاتی باشووری کوردستان دەکوژن. بافڵ شەعبان لە ژیانیدا یەک فیشەکی بۆ دۆزیی کورد نەهاویشتووە. کەچی ئەوڕۆ بۆتە بڕیار بەدەست و میلیونێر لە باشووری کوردستان. من هەرکاتێک وێنە و شێوەی ئاخاوتنی باڤل شەعبان دەبینم شەرمێکی دیرۆکی دامدەگرێ.

وێچوون و جیاوازیەکانی هەردووک شەعبانەکان:

شەعبان بێ مێشکی فارسەکان لە کۆمەڵگایەک پەروەردەی دیتبوو، کە ئاستیی هوشیاریی ئەو کۆمەڵگایە زۆر نزم و دواکەوتوانە بووە. شای ئێڕان بە بێدەنگدانی خەڵک وهەڵبژاردنێکی دێمۆکڕاتیک جێگای باوکی گرتەوە! بە بێ ئەوەی پرس بە هیچ کەسێک بکا! زۆری نەخایاند خۆی کرد سێبەریی خودا و گووتی: شا سێبەریی خودایە لە سەرعەرز. لەوەها دامودەزگایەکدا لات و قەممەکێشێکی وەک شەعبان بێمێشکی لێ بەرهەم دێ. 
خۆ جەلال تاڵەبانی و هاوسەرەکەی خۆیان بە شۆڕشگێڕ و خەباتکار دەزانی دروشیمی یان کوردستان یان نەمانیان بەرز کردبۆوە! ئەو کاتیش لە شاخ بون ئازارێکی ئەوتۆیان نەبینیوە، خاوەن باشترین گوزەران و ژیان بون. بەڵام کۆیلەیان زۆر هەبووە کە خزمەتیان بکا، ئەدی منداڵەکانی تاڵەبانی بۆ گێژ و حۆل دەرچوون؟
جیاوازیی شەعبانی فارس و شەعبانی کورد لەوەدایە کە لە دوو کۆمەڵگای جیاوازدا پەروەردە بون. بەڵام هەر دووک شەعبان لە یەک بابەتدا هاوبەشن. ئەویش ئەوەیە لە شەشدانگی مێشکی هەردووکیان رێک پێنج دانگی تەختەپەینە.