لە خەباتی مەدەنی و سووتاندنی بارەگاوە بەرەو گروپی چەکداری پارتیزانی خاوەن دیسپلین

Thursday, 10/12/2020, 12:48

3117 بینراوە


خۆپیشاندان چۆن دەکرێ و بۆ تا ئێستە هیچ ئەنجامێکی نییە لە کوردستان...
گەر خۆپیشاندانی مەدەنی وئاشتیانە و دواتر جۆرێک لە توندوتیژی و ڕێگەوبان و بارەگا سووتاندن، هیچ بەرهەمێک نەبوو، ڕێگە چارەسەری سیهەم چییە کە بگیرێتە بەر تاکو عەرشی دەسەڵات بینێتە لەرزە...؟!
نزیکەی چارەکە سەدەیەک هەر جارەی بەهۆی کیشەیەکەوە خەڵک دەڕژێتە سەرشەقامەکان...
سەردەمێک بەهۆی ناعەدالەتی لە دابەشکردنی کارەباو ئاودا، دواتر کیشەی قوتابی و بەشە ناوخۆییەکان، کێشەی نادادی لە دابەش کردنی نەوت و غازدا،کێشەی زەوی و زار و داگیرکاری و کێسەی جووتیار و گوندەکان، کێشەی خەستەخان و دەرمانی ئیکسپایەردا... دەیان کیشەی تری خزمەتگوزرای رۆژانەی خەڵک، تا دواجار ئەوە نزیکەی 7 ساڵێک دەبێت کێشەی مووچە، قووتی تەواوی کۆمەڵگای گردۆتەوە.
مووچە نەک لە کاتی خۆیدا دابەش ناکری بگرە بە چەند مانگ جارێک دابەش دەکرێ، ئەویش بە چارەکە مووچە!
خۆپیشاندانەکان هەرجارەی بە شیوازێک کرا، ڕێگەی مەدەنی و ئاشتیانە تاقیکرایەوە سەرەتا، لە مانگرتن لە نەچوون بۆ دەوام، هاتنە سەرشەقام، چوونە بەردەم بارەگا حزبیەکان، بۆ بەردەم پەرلەمانی کوردستان، شیعار و هاتوهاوار و لافیتە هەڵواسین. دەسەڵات تاڕادەیەک بێ باکانە مامەڵەی دەکرد و وەڵامی خەڵکی دەدایەوە.
مەسعود بارزانی کە سەرۆکی هەرێم بوو ئەو کاتە نەیشاردەوە ووتی: خۆپیشاندان دەکەن هەڵدەپەڕن دادەپەڕن چی دەکەن بیکەن، هیچ لە حاڵ و وەزعتان ناگۆڕێت!
ئێستە وا ماوەی هەفتەیەک دەبەێت، خەڵک کە تەواو لە دەسەڵات و چاکسازی نائومێد بووە،دێنە سەرشەقام هەرچیان دەستبکەوێت بەرشەقی دەدەن و دەیسووتێنن، پێیان وایە لەم ووڵاتەدا شتێک نەماوە پیرزۆ بێت و دەستی بۆ نەبرێت. بۆیە دەتوانین بۆ ئەمە بڵێن کە دەسەڵات تاوانباری سەرەکیە کە هەرچی دەکرێ و دەسووتێ، چونکە کاتێ خەڵک دەبیستێ سەرۆکی ووڵات ئەمە قسەی بێت، ئیتر خەڵک بە گشتی تەواو مەئویس دەبن ، ئەڵێن گەر وایە بوونی ووڵات بۆچییە؟ گەر نەتوانێت خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی تاک مسۆگەر بکات و هیچ وەڵامێکی پێ نەبێت بۆ خەڵکی. ئیتر خەڵک هیچ بایەخێکیان لانامێنێت بۆ دەزگا شەرعیەکانی ووڵات، لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە بیگرە بۆ هەموو دامو دەزگا حوکمی و وەزاریەکان.
دیارە دەسەڵات زیرەکانە و هوشیارانە یاری بە عەقڵی خەڵکی دەکات، دەیەویت بەم جۆرە وەڵامە دوور لە بەرپرسیاریەتەی سەرۆکی هەریمەوە، خەڵک ناچار بکات دەست بەکاری توندوتیژی و سووتاندن و کاولکردن بکەن، تادواجار دەسەڵات بەرژەوەندی خۆی تیادا بدۆزێتەوە، خۆپیشاندەران بە گێرەشێوین و دەستی دەرەکی و هەندێ توهمەی تری نادروست لەقەڵەم بدات و تاوانباریان بکات لەبەردەم ڕای میللەتدا.
لەم کاتەدا کە خۆپیشاندەران دەستیان داوەتە سووتاندنی بارەگا حزبیەکان و هەندێ دام ودەزگای تری ووڵات، کەدەکرێ سووتاندنی هەندی دام ودەزگا بە قازانجی دەسەڵاتی ستەمکار کۆتایی بێت و، دەستکراوە بن بۆ کوشتن و تەقە کردن لەخەڵکی بێ چەک و بێ دیفاع.
بۆیە باشترە لەم کاتەدا، کۆمەڵێک خەڵک سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکان بکەن و خەڵکی ناڕازی لەژێر دروشم و بانگەشەی ئەواندا کارو چالاکیەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن...
دەکرێ ئەو گروپەی سەرپەرشتی و رێکخەری خۆپیشاندانەکان دەکەن، دەتوانن تەنها لە سۆشیال میدیاکانەوە پەیام و بەرنامەکەیان بە خەڵکی ناڕازی بگەیەنن، تا خەڵکی بزانێت چی دەکات و چی ناکات...دەنا گەنجێکی خوێن گەرمی گیرفان بەتاڵی مافخوراو کەبەیان هەستا لەخەو و هاتە سەرشەقام، سەرگەردانە بە میزاج و عەقڵی خۆی تێکەڵ بە خۆپیشاندەران دەبێت و بێ دیسپلینانە دەکەوێتە کاولکاری و سووتاندن و جنێودان و قسەی بێ مانا.
خۆپیشاندەران دەکرێ سەرەتا لەوە بگەن دژ بە کێن و کام جێگە و کام بنەکەیە کاری لە پێشینەیە کە دەبێت هەمووان بەرەو ڕووی بچن و بیکەنە ئامانج، کە دەکرێ دەسەڵات بەمە چۆک بۆ خەڵک دابدات و ترسی لەدەستدانی دەسەڵاتی لێ بنیشێت....
بۆ نموونە سووتان و کاولکردنی بارەگا و مۆڵەگەی بەرپرسی حزبی و حکومی و کۆمپانیای بەرپرس و حزبی، ئەمانە کە دەسووتێ واتە تۆ لەناو دڵی دەسەڵاتت داوە، دەسەڵات بەچۆکدا دەدەیت بەم کارە، بەڵا سووتاندنی فەرمانگەی گشتی و قوتابخانە و جێگەیەکی پەروەردەو خویندن و دەزاگیەکی خێر خوازی ئەمانە بۆ دەسەڵات هیچ نییەو هەمان قسەکەی مەسعود بارزانی ئەم جارە لە دەمی برازاکەیەوە دەبیستی و ئەڵێ چی دەکەن با بکەن! ئەو کاتەی ئەم جۆرە کارانەس دەکەی دەنگی گشتی و شەقام لەدەست دەدەیت و زۆر جار خەڵک لەبری ئەوەی هاوکارت بێ دژت دەوەستێتەوە ، بەمەس هەموو دەکەوێتە ناو سەبەتە و بەرژەوەندیەکانی دەسەڵاتی ستەمکار و دزو خاکفرۆشەوە.
با بزانین موڵکی گشتی کوێیەو موڵکی تایبەت کۆێیە: 
موڵکی گشتی واتە هەموومان بێ جیاوازی کەم تا زۆر سوودمەندین و کارمان پێی دەبێت.
موڵکی تایبەت؛ هەر بە ناوەکەیدا دیارە تایبەتەو تەنها حزب یا گروپێک یا بنەماڵەیەک یا تاکیکی نزیک لەدەسەڵات و شەریک بەدەسەڵات لە سوود و قازانجی دەچێتە گریفانەوە، هیچ لەم موڵکە تایبەتیانە کۆی کۆمەڵگا نە سوومەند دەبێت تیایدا، نە کار پێی دەبێت رۆژانە..

موڵکی گشتی: هەموو ئەو فەرمانگە خزمەتگووزاری و تەندروستی و پەروەردەیانەیە و ئەو کارگە گشتیانە دەگرێتەوە کە تاکی کورد بە تێکڕا سودمەندن لێنان و رۆژانە پێوستمان پییان دەبێت و سەردانیان دەکەین یا سوودی بۆ کۆمەڵ و گروپێک هەیە کە بژێوی ژیانی چەند خێزانێک لە سەریەتی، دوورە لە دەستی حزب و حوکمەت. وەک خەستەخانە کە نەخۆش دەبیت پێوستت بە خەستەخانەیەتا چارەسەر وەربگریت کاتێک نەخۆش دەکەویت. پەروەردە و قوتابخانە کە قوتابی پێوستی پێیەتی بۆ پەروەدەوخوێندن و ڕۆشنبیری، فەرمانگه کانی تریش هەر وەها هەر یەکەو بەهۆکارێک کارتی تێیان دەکەوێت، کارگەیەکی خواردن و خواردنەوە یا جل وبەرگ، کە کۆمەڵێک خیزان ژیان و بژیویان لەسەره و هیچ پەیوەندیەکی بە حزب و بەرپرسی حزبی و حکومیەوە نییە، هەموو ئەمانە گرنگن کە خۆپیشاندەران بۆخۆیان پاسەوانی لێ بکەن نەک ببنە هۆکاری گردبوونەوە لێی و دواتر سووتاندنی و کاولکردنی. 
موڵکی تایبەت: هەموو بارەگا حزبیەکان و کۆمپانیا حزبیەکان و مۆڵگە چەکداریە حزبیەکان و شوێنە تایبەتیەکانی حەسانەوەی بەرپرسە حزبیەکان و ئەو خانووە گرانبەهانەی کە بە خوینی خەڵک و دزیکردن لە سەر سامانی گشتی ووڵات کەڵەکەیان کردووە. 
سووتانی بارەگایەکی حزبی کە جگە لە بەرهەم هێنانی کادری دڵڕەق و دز و چەتە و بیر تەسک هیچ بەرهەمیکی تری نییە، بە جۆرێکی تر نەبوونی بارەگای حزبی سوودی زیاترە وەک لە قازانج و کەستان پێویستان پێی نابێت.
بالەخانەی گران بەهای چەند نهۆم، کە بەرپرسێکی دز لەسەر خوێنی ئێوە بنیاتی ناوە، جگە لە خۆشگوزرانی بۆخۆی و مناڵەکانی کەسی دی لێی سوودمەند نابیت، بە نەبوونی ئەم خانووە گران بەهایە کەستان زەرەرمەند نابن، بگرە گەر هەموو خانووەکان هاویەکسان بن کۆی کۆمەڵگا هەست بە ئارامی ویەکسانی و ئاسوودەیی دەروونی دەکات، واتە ئەم باڵەخانانە کە بەدزی و خوێنی خەڵک کراوە نەمان و کاولکردنی قازانجە نەک سوودی هەبێت بۆ کۆی کۆمەڵگا. 
کۆمپانیایەکی حزبی کە ئامانج لێی دزینی سامانی گشتیە بۆ گیرفانی کۆمەڵێک کەسانای تایبەت و باڵآی حزبی و بنەماڵەیی، سووتانی ئەم جۆرە کۆمپانیایانە کە دزی بنەبڕ دەکات و ئیتر ناتوانن بەردەوام بن لە دزینی سامانی گشتی ووڵات بۆ بەرژوەندی گروپێک و حزبێک، واتە سووتاندنیان سوودی گشتی کۆمەڵگایە و دەبێتە مایەی زەرەرو زیانی بۆ گروپ و بنەماڵەیەک و چەند بەرپرسیکی باڵا بۆیە دەکرێ دواجار بە سوودی هەمو تاکێکی کۆمەڵگا بگەڕێتەوە... 
گرنگە خۆپیشاندەران هوشیارانە چالاکیەکانیان بکەن، نەک هەڕەمەکی و نادیسپلینانە، کە دواجار دەسەڵات دەتوانێت بۆ سوودی خۆیان بەکاری بهینن و خۆپیشاندەرانی پێ تاوانبار بکرێت وزیندانیش بکرێن لەسەری و سزای یاسایس بدرێن. 
تۆ بە سووتانی قوتابخانەکەت، دواجار بۆئەوەی لە سەرماو سۆڵەی زستان خۆت بپاریزیت دەبێت لە گریفانی خۆت پەنجەرە شکاوەکان کە بەدەستی خۆت شکاندوتە چاک بکەیتەوە دەنا دواجار کۆمەڵگایەکی نەخویندەوار بەرهەم دێنیت.
سەردەمی بەعس کە خۆپیشاندان دەکرا قوتابی هوشیارانە مامەڵەی دەکرد ، کارێکی نەدەکرد کە بەعسیەکان توانای ئەوەیان هەبێت تاوانبارت بکەن بە سووتان و تێکدانی موڵکی گشتی...
قوتابی دەچووە سەر فەرمانگە ئەمنی وحکومیەکان، کە تەنها لە خزمەتی دەسەڵاتدا بوو، نەک بچن دەزگای پەروەردە و خویندن و قوتابخانەکان بسووتێنن، کە خزمەتی تەواوی کۆمەڵگای دەکرد... 
گرنگە کەسانێک هەبن ئیعازی خۆپیشاندەاران بکەن و هوشیاریان بکەنەوە لەم کارانە کە بە قازانجی دەسەڵاتە، چونکە خەڵکی دژ بەدەسەڵاتیش ئەم جۆرە کارانەی پێ باش نییەو و پشتیوانی لێ ناکات... 
کاتێک تۆی خۆپیشاندەر ئەم هەموو بارەگا و مۆڵگە چەکداریە حزبیە هەیە لە هەموو شار و قەزاو ناحیەیەکدا ، کەی کاری تۆ و ئەوەلیاتی تۆ، سووتانی قوتابخانەو خەسەتەخانە و دایەنگە و کارگە و بنکەی تایبەتی خێرخوازی و پەروەردەییە کە ئەو کاتە تۆ لە زوڵم لێکراوەوە و ستەم لێکراوە وە، دەبیتە شەریکی ستەمکاران و ئاژاوەگێران!
دوا خەبات دژی بەدەسەڵات چییە؟
ئەمەیان کە دوا ڕێگەیەو گەر لەژێر دیسپلین و میتۆدێکی ڕێکخراوەییدا بەڕێوە بچیت دەرئەنجامێکی باشی دەبێت، ئەو دەسەڵاتەی کە هەموومان بە دز و خائین و نیشتمان فرۆشیان دەزانین دەکرێ لە م ڕێگەیەوە یا بخرێنە سەر ڕێگەی ڕاست و دەستبەرداری دزی و تاڵانی و خیانەت و نۆکەرایەتی بۆ تورک و ئێران بهینن و سامانی گشتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان و بنەماڵەکانیان بەکار نەهێنن.
لەم خەباتەدا کۆمەڵانی خەڵک گرنگ نییە هەموو بەشدار بن، بەس گرنگە هەموو پشتیوانی بن، جا بە دارایی یا بە مەعنەوی هاوکاریان بکەن.
چۆن؟
چەند گروپیکی چەکداری لە شیوەی مەفرزەی تایبەت تایبەتدا دروست بکرێن، هیچ گروپێک ژمارەیان لە 30 کەس تێپەرنەکات، هەر گروپیکیش دابەش بکرێت بەسەر چەند دەستەیەکدا، دواتر هەر دەستەیەک بۆ چەند مەفرەزەیەکی 3 سێ کەسی، ئەمانە تەواو گۆشکراو بن بە دیسپلینی شۆڕشگێرانە و کارامە لە میتۆدەکانی جەنگی پارتیزانیدا. هەر هەفتەو لە جێگەیەک چالاکیەک ئەنجام بدەن، جا بۆسەر مۆڵگەی حزبی دەسەڵاتدار، یا شوێنی حەوانەوەی بەپرسی دەسەڵاتدار، وا بکەن ئەمن و ئاسایشی بەرپرسە دزەکان بخەنە مەترسیەوە و ژیان و گوزەرانی خۆیان ماڵ و منداڵیان بخەنە نائارامیەوە و نەتوانن بە ئارامی مناڵەکانیان بجنە خوێندنگە و دایەنگە و بازاڕ و مۆڵەکان.
ئەم جۆرە لە خەبات، پێویست بەوە ناکات خەڵکی بداتە شاخ و ببێت بە ئەرک بەسەر گوند نشینەکانەوە. دەکرێ وەک جۆریک لە خەباتی ژیر زەمینی هەر لەناو شارەکاندا بە ووریاییەوە کارو ئەرکەکانیان بە ئەنجام بگەیەنن.
لە هەر شارێکی کوردستان تەنها پێویستت بە 20 – 30 کەس دەبێت، دڵنیام کوردەکانی ئەوروپا هەڵدەستن بە ئەرکی دارایی ئەم گروپانە و هاوکاری تەواوەتیان دەخەنە ئەستۆی خۆیان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە