هەردوو بکوژەکەی خۆپیشاندەرانی کفری پیاوی مەحمود سەنگاوی بوون

Thursday, 10/12/2020, 17:59

8888 بینراوە


پاش ئەوەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەند شوێنی دیکە ئەو هەواڵە بڵاوکرایەوە، کە مەحمود سەنگاوی پشتگیری لە داخوازییەکانی خۆپیشاندەران دەکات، بۆیە لەو بارەیەوە مەحمود سەنگاوی بەیاننامەیەکی دەرکرد و ئەوەی رەتکردنەوە کەنکوڵی لەوە کرد، کە ئەو هەڵویستێکی وای پیشان دابێت.(لێرەوە کلیکی پەیجەکەی بکە).
شایانی باسە کە لە یەکەم رۆژی خۆپیشاندانی گەنجە توڕەبووەکان گەنجێک لەو شوێنەی کە فەوجەکەی مەحمود سەنگاوی دەستی تێدا دەڕوات، لەبەردەم کۆمیتەی یەکێتیی تەقە لە خۆپیشاندەران دەکرێت، گەنجێک بە ناوی ئاکۆ سەلمان شەهید دەکرێت، یەکسەر دەستی تاوان بۆ هێزەکانی یەکێتیی درێژ دەکرێت. بە پێی ئەو هەواڵەی کە لە تەڤدا پرێس بڵاوی کردۆتەوە، بکوژەکەش ناوی شاخەوانە.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست کە لەو بارەیەوە زانیاریی تەواوی پێداین، پێراگەیانیین، ئەو کەسە پیاوی مەحمود سەنگاوییە و لەلایەن مەحمود سەنگاوییەوە فەرمانی تەقەکردنی پێدراوە و ئەویش بێترس تەقەی کردووە.
هەروەک سەرجاوەکە باسی کرد. کاتێک ئەو رووداوە بە مەحمود سەنگاوی رادەگەیەنن، ئەویش بڕیاری ئەوە دەدات کە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانە، تاوانێکی دیکە ئەنجام بدرێت و پارتیی پێ تاوانبار بکەن. 
ئەمڕۆش دیسان خۆپیشاندانێک دەستی پێکردەوە، هێزێکی چەکداری یەکێتیی، بەسەرپەرشتی حاجی عوسمان ئامر لیوای 136ی گەرمیان، ئەمیش دەستی راستی مەحمود سەنگاوییە، لەلایەن مەحمود سەنگاوییەوە فەرمانی تەقەکردنی پێدەدرێت، بەو مەرجەی لە نزیک بارەگای پارتییەوە تەقە بکات، تا گومانەکان بچێتە سەر پارتیی، بۆیە کاتێک خۆپیشاندەران بە لای بارەگای پارتییدا تێدەپەڕن، بە پێی پلانی مەحمود سەنگاوی کە پێیان دەڵێت لە لای بارەگای پارتییەوە تەقە بکەن، حاجی مەحمود لە کات و شوێنی دیارییکراودا دەست دەکەن بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەران، بۆیە لە کاتی تەقەکردندا گەنجێک بە ناوی میرانی کوڕی مامۆستا محمەد بریندار دەبێت، هەروەها براکەی بە ناوی شڤان شەهید دەبێت، کە بۆ یەکەمجار کاتی شەهیدکردنەی لە پێش ئاگرکوژێنەوەی کفری بە ڤیدیۆ بڵاودەکەینەوە..(بڕوانە ڤیدیۆکەی سەرەوە)
شەهید شڤان مامۆستا محەمەد
ئیستا لە ترساندا ئەو هێزە و تاوانبارەکان رایان کردووە چونکە کوشتارەکە بۆتە تۆڵەی عەشایری و کەسەکان ناسراون کە ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە