داوایەکی بە پەلە لە خۆپیشاندەرانی قارەمان

Saturday, 12/12/2020, 4:45

3626 بینراوە


بەرەی گەل
دوای ئەوەی چەند جارێك گەلی قارەمانی کورد بە شێوازی جیاجیا خۆپیشاندانیان کردو هەوڵەکان بێئاکام بوون، دەگەینە ئەو بەرەنجامەی کە بەرەی گەل بە تەواوی بێهیوا بووە لەو دەسەڵاتەی لە ماوەی ٣٠ ساڵی حوکمیدا هیچ بەرهەمێکیان نەبووە جگە لە نەگبەتی و قەیران و کێشەو زوڵم وستەم و خیانەت ، هەمووان لە %١٠٠ دڵنیان تا ئەو مافیاو تاوانبارانە لەسەر کورسی دەسەڵات بمێننەوە هیچ خۆشی و دادپەروەییەك بە نسیبمان نابێت و هیچ هیوایەك بۆ داهاتوو نابینینەوە، ئەو جەردەو پیاوکوژو تاوانکارانە رۆژ دوای رۆژ زیاتر بێباك دەبن لە دەنگی نارەزایی میللەت و زیاتر بە قولایی چەوساندنەوەو ستەمدا رۆدەچن، جێی خۆیەتی بپرسین بۆچی ئەو میللەتە قارەمانەی ئێمە کە نەفرەتی لە دەسەڵاتی ستەمکاری بەعس کردو رایماڵی توانای نییە ئەم قەزەمە دزانە رابماڵێت، بە دڵنییاییەوە دەگەینە ئەو بەرەنجامەی ئەم دوو خاڵەی خوارەوە هۆی سەرەکی سەرنەکەوتنی راپەڕینەکانی میللەتی بوێرو جوامێری کورد بووە بەرامبەر ئەو دوو دەسەڵاتەی مافیای بارزانی و تاڵەبانی:
١- ئەوانە بە پشت بەستن بە چڵکاوخۆرو مەسینە هەڵگرو بندیوارو پیاوکوژەکانیان دەست لە میللەت ناپارێزن و تاکی سڤیلی کورد خەڵتانی خوێن دەکەن و بە نایاسایی رەشبگیریی دەکەن و هیچ بەهایەکی مرۆڤانە پەیڕەو ناکەن، جا هەر بەو شێوازەش ئەوانە ملکەچی داواکانی گەل دەبن نەك بە شێوازی ئاشتییانە، بەڵکو دەبێت بە زەبری هێز وەلا بنرێن و دەست لە هیچ کام لەوانە نەپارێزرێ کە بەرگری لەو خائین و مافیایانە دەکەن، چونکە ئەوانە دەیانەوێت کوردستان هەر شەوەزەنگ بێت تا خۆیان لە ئاوی لێڵدا مەلە بکەن و دارو بەردی کوردستان بفرۆشن و خەڵکەکەی بکەنە کۆیلە، جا بە دڵنیاییەوە گەر خەڵکی قارەمانی خۆپیشاندەر ئەم کارە نەکەن ئەوا ئەو چڵکاوخۆرانە دەست لە خەڵك ناپاریزن و وەك چۆن لە هەموو خۆپیشاندانێکدا دەیانبینین کە چۆن قاچی گەل دەگرن و لاوان خەڵتانی خوێن دەکەن، میللەت هەقی خۆیەتی ئەو تاوانبارانە بە سزای گەل بگەیەنێت و بیانکاتە عیبرەت بۆ هەموو ستەمکارێك، موڵك و ڤێلاو کۆمپانیاو نەختینەو هاوینەهەوارو باخ و ماڵیان هەمووی بە پارەی دزراوی گەل بەدیهاتووەو خەڵك هەقی خۆیەتی لێیان بسەنێتەوەو بە دادپەروەری دابەشی هەژارانی بکرێت، بەڵام بە هیچ جۆرێك دەست نەبردرێت بۆ موڵکی گشتی و شوێنە خزمەتگوزارییەکان.
٢- هۆی سەرەکی لەسەرنەگرتنی ئەو هەوڵانەی پێشووی خۆپیشاندان بۆ راماڵینی ئەو دوو دەسەلاتە قێزەونە؛ نەبوونی دەستەی بەڕێوبەرایەتی خۆپیشاندانەکان بووە، کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لێرەو لەوێ و بێ بەرنامە خەڵك رقی خۆیان لە سوتاندنی بارەگایەکدا ڕشتووە یان گرد بوونەتەوەو ڕێگا سەرەکییەکانیان گرتووە، بەڵام دوایی هەر زوو دامرکاوەتەوە بێ هیچ ئەنجامێك و دواتر دوو دەسەڵاتی مافیا جوانتر بە پارەی دزراو و پارووی خەڵك بارەگایەکی گەورەتر دروست دەکەنەوە، کەواتە زۆر گرنگە بەرنامەداڕشتن پەیڕەو بکرێت و کەسانی پاکی شۆڕشگێڕ سەرپەرشتی بکات و ببنە ئایکۆنی گەلی خەباتکار، دوور لە ئینتمای حیزبی و نەهێڵرێت هیچ حیزبێك بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی رقی پیرۆزی خەڵك بەکاربهێنێت، هەموو ئەو خائینانەی لە ژێر ئالای دوو حیزبەدا گیرساونەتەوەو لەبەر بەرژەوەندی تاکەکەسی خۆیان قوڕیان کردووە بەسەر گەلێکی ٦ ملیۆن کەسیدا کردووە پێویستە وەدەربنرێن و هەرگیز ڕێیان پێ نەدرێت جوانی ئەو خۆپیشاندان و نارەزاییانە ناشرین بکەن و دزە بکەنە ناو ڕیزی خەڵکی توڕەو چەوساوەوە، پێویستە لۆژیکانە هەوڵبدرێت بۆ وشک کردنی ئەو سەرچاوانەی داهات کە ئەو دوو حیزبە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ماوەی ٣٠ ساڵە بەکاری دێنن و خەڵکی لێ مەحروم دەکەن، ئەگەر وانەکرێت ئەوا با دڵنیابین کە ئەو دەموچاوە قێزەون و دەعبا زیانبەخشانە خەڵکی هەژار دەکوژن و دەچەوسێننەوەو بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئامادەن خاك و ئاو و هەواو خەڵکی بەش مەینەت بفرۆشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە