دروستکەری سەرەکی کێیە و لە کوێیە؟

Saturday, 12/12/2020, 12:03

6517 بینراوە


لە بابەتی پێشومدا ئێمە خوداین یان خودا ئێمە؟ ئەوەم ڕوون کردەوە کە ئەم گەردونە چۆنە و وزەکان چۆن پێکەوە کاردەکەن .
هەر لە درێژەی ئەو باسەدا دەمەوێت ئەگەرکان باس بکەم کە دروستکەری دەرەکی کێ یە و لە کوێ یە و چۆن چاودێری یان تحکم بەم ژیانەوە دەکات؟
لێرەدا سێ ئەگەر دەخەمە ڕوو.

ئەگەری یەکەم:
ئەگەر ئێمە وەک باسم کرد لە ناو یاریەکی کۆمپیوتەریدا بین ئەوا زۆر ئاسانەو کەسێک یان بونەوەرێک لە شێوەی ئێمە یان لە شێوەیەکی تردا توانیویەتی سۆفتوەیرێک بەرهەم بهێنێت و ژیانێکی فیرتیوێڵ دروست بکات، وەک یاری sims 4 کە بۆ تۆی بەکارهێنەر تەنها یاریەکە بۆ کات بەسەر بردن بەڵام بۆ ئەوانەی ناو یاریەکە ژیانێکی راستیە هیچ هەست بەوە ناکەن کە لە ناو یاریەکی کۆمپیوتەریدان.
وێنەی یاری سیم


ئەگەری دووەم:
کۆمەڵێک زاناو توێژەرەوە بەرنامەیەکی کۆمپیوتەریان دروست کردوە بۆ فێر بوون و تاقی کردنەوەی هەموو ئەگەرەکان، هەمان بیرۆکە ئێستا لە ئەمریکا هەیە و چەندەها ساڵە ئەکتیفە.
نمونە دەتوانیت ئەگەرەکانی جەنگ و تاقی کردنەوەی چەک ، تاقی کردنەوە کۆمەڵایەتی ، تاقی کردنەوە لەسەر دین لەم بەرنامەیەدا ئەنجام بدرێت.


ئەگەر سێ یەم:
ئێمە هەموو لە ناو پۆتی خەوداین و وزەی ڕۆحەکەمان لە پۆتەکەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەم ژیانە ماتماتیکیەو بەم جۆرە تۆ دەتوانیت کۆمەڵێک هەست و خۆشیو ناخۆشی تاقی بکەیتەوە بێ ئەوەی خۆت یان جەستەت هیچ زیانێکی بەربکەوێت.
بۆ نمونە دەتوانیت مردن تاقی بکەیتەوە بە هەموو جۆرەکانی، یان خۆشەویستی، ڕق، توڕەیی، ساردی گەرمی هتد...بێ کۆتایی..

 
بە دڵنیایەوە ئەو کاتەی ئێمە لەم هەسارەیە بەسەری دەبەین جودایە لەو کاتەی کە لە دەرەوەی ئەم یاریەیە، واتە بۆی هەیە ١٠ هەزار ساڵی ناو ئەم یاریە لای دروستکەر تەنها ڕۆژێک بێت..
پێشتر لە بابەتێکد ابسی سوڕی ژیانم کرد و باسی ئەەم کرد د سوڕ هەیە لەسەر زەوی سوڕێکیان نزیکەی ١٢٥٠٠ ساڵەو سوڕی دووەم ٢٤٩٩٤ ساڵە..واتە بۆی هەیە هەر سوڕێک لەسەر ئەم زەویە کۆتای یاریەکە بێت بۆ ئەو کەسەی تاقیکردنەوەمان لەسەر دەکات..هەر بۆیە ئێمە هی زانیاریەکمان نیە لەسەر ڕابرودوی خۆمان لەبەر ئەوەی وەک ئەوە وایە فۆرمات بکرێتەوە.
نمونە وەک ئەوەی من بە یاریەکی کۆمیوتەری بە فڕۆکە لەئەمریکاوە دەربچم بەرەو ئەڵمانیا و قەسف دەکەم و دەگەڕێمەوە، لە جیهانی یاریەکەدا هەزارەها کیلۆمەترم بڕیوەو چەندەها کاتژمێر بەئاسمانەوە بووم، بەڵام لە جیهانی ڕاستەقینەی خۆمدا تەنها ١٥ خولەک یاریم کردوە.. کەواتە کات و دوری پەیوەیستە بە جۆری یاریەکەی کە تۆی تێدا بەشداریت..
لە بابەتی ئایا دروستکەر پارێزگاریمان لێ دەکات؟ بەشێکم لەسەر ئەوە نوسیوە کە زۆرێک لە ڕۆحەکانی ئەم گەردونە ئلەکترۆنیە واتە ڕۆحەکەیان جودایە لەو کەسانەی کە هێنراونەتە او یاریەکە بۆ تاقی کردنەوە ئەمەش ب ئەوەیە یارکە خۆش ترو دەوڵەمەند تر بێت یان زیاتر هەستی ڕاستی و دروتی یاریەکەت بداتێ.. بۆ ئەم نمونەیەش سەیری یاری کاونتەر ستریک بکە کاتێک لەگەڵ کۆمپیوتەر یاری دەکەیت ٤٠ کەس بەشدارن ٣٩ یان کۆمپیوتەر تحکم پێوە دەکات تەنها تۆ بە ڕاستی تحکم بە یارکەرەکەی خۆتەوە دەکەیت.

یاری کاونتەر سترایک

هیچ هێزێک نیە لە گەردوندا بتوانێت ژیان بەم کۆمپلێکسیەوە دروست بکات ئەگەر بەرنامەی کۆمپیوتەری نەبێت..هێچ هێزێک نیە بتوانێت ئەم هەموو کاری ژمێریاری و هێزی ڕاکێشان و جۆری غاز و ژیانی هەسارانە دروست بکات جگە لە کۆمپیوتەر، هیچ هێزێک نیە ئەم هەموو جۆری مارو مێرو درەختە دروست بکات جگە لە کۆمپیوتەر، تەنها کۆمپیوتەر دەتوانێت دی ئێن ئەی بەو هەموو وردەکاریەوە دروست بکات..
یەک ئەگەری تریش هەیە کە هێشتا باسم نەکردوە بۆی هەیە دروستکەری دەرەوەی یاریەکەی ئێمە ئەویش خۆی وەک ئێمە دروستکەرێکی تری هەبێت ئەویش لە ناو یاریەکدا بێت....
زۆرجار ئێمە گوێ بیستی ئەوە دەبین کە کەسێک دەڵێت ئایندە دەبینێت یان گەڕاوەتەوە بۆ رابردو، ئەگەر جوان لەم دوو کردارە بڕوانیت تەنها یەک شتت بۆ دەسەلمێت ئەویش ئەوەیە کە ئێمە لە ناو کۆمپیوتەرێکداین و ئەو کەسانە فێری ئەوە بوون لۆگ فایلی کۆمپیوتەرەکە بخوێننەوە..وەک هەموو دەزانین کات ناوەستێت و هیچ لە دوای خۆیەوە بە جێ ناهێڵێت..کەواتە ئەگەر گەڕانەوە بە کاتددا ڕاست بێت دەبێت زەویەک هەبێت بۆی بگەڕێیتەوە لە هەمان کاتیشدا ژیان لەسەر ئەم زەویەش بەردەوام بێت، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئێمە لە ناو کۆمپیوتەرێکداین و کەسانێک هەن دەتوانن بچن بەرەو ڕابردو یان داهاتوو.. ئەگەر بەرەو داهاتو بچن ئەوەش ئەگەری ئەوەمان دەداتی کە دیارە لەم ژیانەدا هەموو ئەگەرەکانمان تاقی کردۆتەوە بۆ چەند جارێک.. لە کوانتوم فیزیک دەڵێت دەتوانیت ئەگەرەکانی داهاتو بزانیت ئەمەش وا دەکات ئەگەر بزانیت چی دەبێت دەتوانیت ڕێچکەی داهاتوی خۆت بگۆڕیت و دوبارە کۆمپیوتەرەکە دەوڵەمەدن بکەیت بە زانیاری تازە لەسەر ڕێچکە تازەکەی ژیانت...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە