ناڕه زایی خه ڵکی کوردستان و عه قڵێه تی فاشلی سیاسی حکومه تی کوردی!

Saturday, 12/12/2020, 12:45

1952 بینراوە


هه مووان ئاگادارن که ئه مه چه ند ڕۆژه که پرۆتست و ئێعتراز و ناڕه زایه تی به شێکی خه ڵکی کوردستان ، زۆربه ی شاره کانی کوردستانی باشوری ته نیوه ته وه. تا ئێستا ده یان گه نج و منداڵ به ده ستی هێزه میلیشاکانی حیزبه مافیاکانی حکومه تی کوردی کوژراو و بریندار بوون. ئه م ئێعتراز و ناڕه زایه تییانه پۆمخواردووی ده یان ساڵی گه نده ڵی سیاسی، ئابوری و ئێخلاقی و ئیداری" حکومه تی عه شیره تی مه زهه بی و مافیایی" حکومه تی کوردییه. حکومه تێک که به درێژای سی ساڵ نه خاوه نی ده ستور و یاسا و ڕێسایه که و نه خاوه ن سه ندوق و کۆنتۆیه کی بانکی دیاریکراوی داهاتی نه وت و غاز و گومرکات و ڕێگاو بان و مه تار و مه عمه له کان و شته کانی دیکه یه. حکومه تێک که به سه ر دوو زۆندا دابه شکراوه و دوو حیزبی بنه ماڵه یی و مافیایی ئه مه سی ساڵه به ئاره زو و که ێفی خۆیان ده ستیان به سه ر هه موو داهات و سکته رێکی ئابوری زۆنه که ی خۆیاندا گرتووه و خه ریکی تجاره ت و قاچاقچێتی خۆیانن. و هه ر کاتێک خه ڵکی ئه ڕژێنه سه ر شه قام و داوای مه عاش و مووچه و ئیش و هه قی خۆیان ئه که ن ئه وا به سه دان که سیان ڕووبه ڕووی گوله ی میلیشا چه کداره کانی ئه م بنه ماڵه مافیانه ئه بنه وه. 
ئه مه حکومه تی دکتاتۆری به عس نییه ، ئه مه حکومه تی په ت و سێداره ی ئاخوند و مه لاکانی ئێران نییه، ئه مه حکومه تی ڕه گه زپه ره ست و فاشیزمی تورکیا نییه که به شێوه یه کی سیستماتیک منداڵ و ڕۆڵه ی خه ڵکی کوردستان خه ڵتانی خوێن ئه که ن. به ڵکو ئه مه "حکومه تی کوردییه"، ئه و حکومه ته ی که بڕێک له ڕێبه رانی سیاسی ئه و بزوتنه وه ، خوازیاری ئێعدام و ئه شکه نجه ی کوردین و بڕێکیشیان خوازیار به رنگار بونه وه ی ڕاسته وخۆ و فیشه کن. ئایدۆلۆژی و فیکرێت و سایکۆلوژی ئه م "حکومه ته کوردییه" له حه قیقه دا پاشماوه ی هه ر هه مان سایکۆلوژی و ئایدیای ئه و حکومه تانه یه که به درێژای مێژوو جگه له په تی سێداره و فیشه ک و جنیۆساید و کۆمه ڵکوژی، هه رگیز زمانێکی دیکه یان به رانبه به داواکاری سروشتی و ڕه وای خه ڵکی به شمه ینه تی کوردستان به کار نه هێناوه. مه سه لێکی فارسی ئه ڵێت (سه ر ئه نجام بچکه ی گورگ هه ر ئه بێته گورگ ، ئه گه ر ته نانه ت له گه ل ئینسانه کانیش دا گه وره بوبێت). چه ڵکاوخۆران و سیخوران و عاملانی دوێنی به ر درگای به عسی دکتاتۆر و ئه مڕۆی کۆماری داڕزیوی ئیسلامی ئێران و " گورگه بۆر و فاشیزمه کانی" تورکیا ده بێت هه ر ئه و کرده وه زیده ئینسانی و فاشیزمانه ده رهه ق به خه ڵک و گه نجی کوردستان به کار بهێنن که مامۆستاکانی دوێنێ و ئه مڕۆیان به کاریان هێناوه و ئه یهێنن. 
سی ساڵی ته واوه که دوو حیزبی بنه ماڵه ی مافیایی (پارتی و یه کێتی) ده ستیان ناوه ته نێو جه رگ و دڵی خه ڵکی کوردستان و هه ر یه ک بۆ خۆی وه ک "که متیار" خه ریکن هه ر به زیندوویی گیانی پاکی ئه و خه ڵکه زه حمه تکێش و به شمه ینه ته ئیفتیراس و پارچه پارچه ئه که ن. سی ساڵه ئه م حکومه ته کوردییه هێشتا تێر نه بووه. کۆمپانیای نه وت و غاز و ده رمان و خانوبه ره و شه ریکه ی بینا و زه وی و ته له فون و شۆنی سیاحی و گومرکات نه ماوه که ئه مانه ساحێبی نه بن و یا تیدا به شدار نه بن و له م ڕێگاوه هه ر ساڵه بلیاردها دولار به ده ست نه هێنن. به ڵام هه موو مانگێک که دێته سه ر مه عاش و بوودجه و موچه ی خه ڵک ، هه زار بڕوبیانوی چه وت و بێ بنه ما له زاری چه په ڵیانه وه دێته ده ر. فه رموون سه یری ماڵ و حاڵ و ژیانی مه سئولانی ئه م حیزبه کوردیانه بکه ن ، بزانن هیچ جیاوازیه کی له گه ل مسئولانی باڵای ئه مریکادا هه یه که چوارصه د ساڵه حکومه ته و یه که مین زلهێزی و بورجوازی دنیایه؟ 
حکومه تی کوردی به مانای واقێعی ووشه یأنێ ئه مه. ئیتر هه ر ڕۆشنبیر و فه یله سۆف و پرۆفیسۆر و ورده بورژوایه کی کاڵ فام بیهه وێت ماناێکی بێ مانای دیکه ی بۆ بتاشێت ئه وه خۆڵ له چاوی خه ڵک ئه کات و بۆ خۆشی به شداری هه موو ئه و جنایه تانه یه که ئه مه سی ساڵه هه مووان به چاوی خۆیان ئه یبینن. خه ڵکی کورد هیچ پیویستێکی به م جۆره "حکومه ت " و ده سه ڵاتدارییه نییه. خه ڵکی کورد به درێژای مێژوو و صه دان ساڵه که به هۆی ئایدیا و بوچوون و فیکرێتی فاشلی ئه م جۆره حکومه ت و ڕێبه رانه به کوشت ئه درێت ، ماڵ وێران و ده ر به ده ر ئه کرێت، جنیۆساید و کۆمه ڵکوژ ئه کرێت. ئه م ئایدۆلوژی و بزوتنه وه یه به درێژای مێژوو هه ر شکه ستی هێناوه و خه ڵکی کردوه ته قوربانی مه رام و سیاسه تی چه په ڵ و بۆگه نی خۆی. ئه م حکومه ته تا سه ر ئێسقان گه نده ڵ و بێ شه رم و دز و تاراجگه ره. 
میلله تی کورد پێویستی به جه ماعه تێکی " بنه ماڵه و عه شیره و گه نده ڵ و دز و بێ باوه ڕ و ئینسانکوژ و تیرۆریزم" نییه. کورد شایانی باشترین حکومه ته. حکومه تێکی سیکۆلار و سیسته مێکی عقلانی و سۆشیال و پێشکه وتوو. حکومه تێک که خاوه نی ده ستورێکی مۆدێرن و پێشکه وتوو بێت. خاوه نی یاسا و رێساێکی نێوده وڵه تی و ماف و هه ق و حورمه تی هه موو که سێک به ژن و پیاو و منداڵ و گه نجه وه تیدا پارێزراو بێت. خه ڵک و قانوون سه روه ر بن. بزوتنه وه جه ماوه ری میلله تی کورد به درێژای مێژوو به خاتر ڕێبه رانی خیانه تکار و گه نده ڵی بنه ماڵه و شێخ و ده ره به گ و ئاغاوات و عه شیره و ورده بورژوا هه میشه شکه ستی هێناوه و له م ڕیگایه دا قوربانێکی بێ ژوماری داوه. ئه مه ته نیا شمولی کوردستانی باشور ناکات به ڵکو ئه م بزوتنه وه و ئایدۆلوژیایه له هه ر چوار پارچه که ی کوردستان و له نێو زۆربه ی هه ره زۆری حیزبه کوردیه کان و ڕێبه رانی سیاسی ئه م بزوتنه وه وجودی هه یه. ئه م حیزبانه خاوه نی مێژووێکی یه کجار ڕه ش و قیزه ونن و هه مو کات و ساتێک سیناریۆیه کی ڕه شیان خولقاندووه. تیرۆریستن، ئینسانکوژن، گه نده ل و دز و تاڵانکه رن، بێ غیره ت و خۆفرۆش و پیاوی ده وڵه تانی کورد کوژن. بۆیه به هیچ قانوون و یاسا و رێسایه ک شه رعێه تی حکومڕانی و ده سه ڵاتداریه تیان نییه و ئه بێت به شۆڕشێکی جه ماوه ری و چه کداری کۆتاییان پی بهێنرێت. 
عزت دارابی
٢٠٢٠/١٢/١١

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە