دەزگای پاراستن بە نیازی تیرۆرکردن و کوشتنی کۆمەڵێک لە نەیارانی پارتییە


کورتەی هەواڵەکان (3)

Saturday, 12.12.2020, 13:15

2274 بینراوە


- له‌ئه‌نجامى خۆپیشاندان و راپه‌ڕینى خه‌ڵكى قین له‌دڵى ناوچه‌ جیاجیاكانى كوردستان، به‌شى زۆرى باره‌گا و بنكه‌ى حیزبه‌كان بوون به‌ساقه‌ سه‌رى عازیزانتان، بۆ ئه‌وه‌ش دوێنێ هه‌ریه‌ك له‌ مولا عه‌لى باپیر و سه‌لاحه‌دین به‌هادین كۆبونه‌ته‌وه‌ و بیریان له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ چۆن باره‌گاكانیان چاك بكه‌نه‌وه‌،عه‌لى باپیر پێشنیازى كردووه‌ كه‌ مقه‌ڕكانیان ببه‌ن بۆ داره‌سووتاوه‌كه‌ تا له‌فى بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌لاحه‌دین به‌هادین وه‌هاى به‌باشى زانیوه‌ كه‌ به‌قسه‌ى باو باپیرانى بكات و له‌ شوێنى سووتاوییه‌كان  ماست یان مه‌عجونى دانى لێ بدرێت.
 
- هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كرى پارێزگاى سلێمانى گوتویه‌تى كه‌ له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى رێگه‌ به‌هیچ خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌ك نادرێت.جا بۆ ئه‌وه‌ى رێپێوان و خۆپیشاندانه‌كان ببن به‌شه‌رعى و رێگه‌ پێدراو بن، ئامۆژنى خه‌سووم ئه‌ڵێت من وه‌هاى به‌باش ئه‌زانم كه‌ له‌ به‌رده‌مى سه‌را یان سه‌ره‌تاى شه‌قامى مه‌وله‌وى قردێله‌ رێژبكه‌ن و ده‌عوه‌تى هه‌ڤاڵ بكه‌ن بێت به‌خۆى ومقه‌سته‌كه‌یه‌وه‌ ئیفتیتاحى ئه‌و موزاهه‌ره‌یه‌ بكاته‌وه‌، ئیتر شته‌كه‌ خۆرسكى ئه‌بێت و هیچ كێشه‌مان نامێنێت.
 

- ئه‌م خۆپیشاندانه‌ شوێنى نمایشكردن و عه‌رزى عه‌زه‌ڵاته‌، كۆمه‌ڵێك بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى رۆژ خۆیان گیڤ بكه‌نه‌ و لاف و گه‌ڤاف به‌سه‌ر خه‌ڵكا لێ به‌ن وجێگه‌ى خۆیان خۆش بكه‌ن بۆ په‌رله‌مانى داهاتوو، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان دێنه‌ ناو خۆپیشاندانه‌وه‌ و له‌وێ به‌ پاسه‌وان یان براده‌ره‌كانیان ئه‌ڵێن ره‌سمێكمان بگره‌ با ئاگامان له‌خۆمان نه‌بێت ، یان لایفێكمان بۆبكه‌ره‌وه‌، هه‌شیانه‌ ده‌ كیلۆ مه‌تر له‌ خۆپیشانده‌ران و  خه‌ڵكه‌وه‌ دووره‌ كه‌چى ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ى دێت ڤیدیۆیه‌كى بڵاو ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌شدارى خۆپیشاندانى كردوه‌ به‌وێنه‌ى شاسوار عبدالواحد. كار وابڕوات هه‌موومان خوو ئه‌ده‌ینه‌ ئه‌و فێڵه‌و  ئه‌یكه‌ین به‌نه‌ریت، چونكه‌ موسته‌قبه‌ل ئیشمان پێى ئه‌بێت