پێشمەرگایەتی یا چەتەگەری

Saturday, 12/12/2020, 22:55

3177 بینراوە


هیچ هێزیکی خەباتگێڕ و شۆڕشگێر هەموو قورسایی خۆی و ژیان و حەوانەوە و نووستن و خواردن و خواردنەوە، ناخاتە ئەستۆی خەڵکی تر بە ئیجباری و بەبێ ڕەزامەندی... شۆڕشگێرەکان پیش ئەوەی دەست بەو جۆرە خەباتە پارتیزانیە بکەن، سەرچاوەیەک بۆ بژێوی ژیان و گوزەرانیان دابین و مسۆگەر دەکەن، گەر سەرچاوەیەک مسۆگەر نەکەن دەست بەو جۆرە خەباتە ناکەن... بەهیچ جۆرێک ناجن هەموو قورسایی و زەختی خۆیان بخەنە سەر دانیشتوانی ناوچەکە.. بەڵام چەتە و ڕێگر کاتێک دەست بەم جۆرە خەباتە دەکەن بیر لەهیچ سەرچاوەیەک و دەرامەتێک ناکەوە، تا ژیانیان پێی مسۆگەر بکەن، جگە لە ڕووتانەو و بەزۆر پارەو خواردن سەندن لە خەڵکانی تر و، ناچارکردنی کەسانی تر لە ژێر ترس و هەڕەشەدا، کە خزمەتیان بکەن و خواردن خەویان لەگەڵدا دابەش بکەن.. بەپێی زۆربەی ئەو پەرتووکانەی کە باس لە ژیانو گوزەرانی چەکداری حزبە کوردیەکان لە شاخ دەکات و لەدەمی خۆیانەوە باسی دەکەن، کۆی تەواوی ژیان و گوزەرانیان لەسەر خەڵکی گوندنشین بوو.ە. پشکۆ نەجمەدین؛ کە کادرێکی باڵآی حزبی بووە لە شاخ لە پەرتووکەکەیدا بە انوی ( ئەزموون و یاد) باس لە زۆربەی ژیانی ئەو سەردەمە دەکات کە خۆت تیایدا شایەتحاڵێک و قوربانیەک بوو.ە ئەو لە چیرۆکیکدا ئاوەها باسی خۆیان دەکات: "لەدەروبەری کاتژمێر 2 دووی شەودا گەیشتینە گوندیک، لە دەرگای چەند ماڵێكمان دا، خاوەن ماڵەکان بەئاشکرا دەتتوانی بێزاری لە ڕووخساریاندا بەدی بکەی،حەقی خۆسیان بوو، چونکە بەو نیوە شەوە ، ئێمە خۆیان منداڵەکانیانمان لەخەو هەستان و زۆر ماندوو هەم برسی بووین هەم لە سەرماشدا کە ماوەیەکی زۆر ئەو شەورۆژە بەناو بەفردا لەسەر سنوور رۆشتبووین، بۆیە هەم برسی هەم سەرما تەواو تەنگی پێهەڵچنیبووین...بۆ ئێمەش چارەیەکی تر نەبوو، گوندنشینەکانیا هەقی خۆیان بوو ، چونکە تۆ ئەو منداڵە بچوکانە لەناوجێگەی گەرم و نەرم هەڵدەستێنی و، دەبێت کەیبانوو خێرا یەکسەر دەست بکات بە خۆواردن دروست کردن بۆ ئیمە، لەولاوەش بەپەلە منداڵەکان لەخەو هەڵسینێت و جێگەی نوستنەکەی ئەوان بدا بە ئێمە ، ئەوان هەموویان بچنە سوچیکی تری ژوورەکە"!

خەڵکی گوندەکان، زۆریان ئێستە باسی ئەو دەردەسەریە دەکەن بەدەست ئەمانەوە کاتی خۆی کێشاویانە سەردەمی ژیان گوندنشینیان... ئەم حزبانە بۆ بژێوی و ڕابواردنی سەرکردەکانیان بۆ سەفەر کردن بۆ ووڵاتانی ئەوروپا، سەرانە و مەڕانە و هێلکانە و قازانەیان لە خەڵگ وەرگرتووه. کاتێک کە خەڵکی گوندەکان تەواو بێزاربوون و دەردە دڵی خۆیان لای ئەو گەنجانە کردووە، کە بەهۆی جەنگی ( ئێران - عێراق ) دەچوونە چیاکان، سەرەتا دەچوونە لای گوندنشینێکی ناسیا و یا خزم و دۆستیان، ئیتر کە ئەم وەزعەیان لەدەم ئەمانەوە دەبیست، هەندیکیان گەر کەسوکاری ئیمکانیەتی هەبوایە هەر ئەو کاتە یەکسەر لە ڕێگەی ئێرانەوە پاسپۆرت و پارەی بۆ دابین دەکرا و، خۆی دەگەیاندە ووڵاتانی ئەوروپی.

ئەوانەی ئەم ئیمکانیەتەیان نەبوو،بەهاوکاری کەسوکاری ژوورێک و بەرهەیوانێکیان بۆ دروست دەکرد و چەند مریشک و قاز و حەیوانێکیان دەکڕی، هەم خۆی پێوە سەرقاڵ دەکرد هەم دەبووە مایەی بژێووی ژیانیان... وای لێهات خەڵک وورە ووردە لەم جۆرە چەکداریە چەتەیە دووردە کەوتنەوە، حزبەکان بەزۆرە ملی و بە داواکاری، گوندنشین و ئەو سەربازە هەڵهاتووانەیان ناچارد دەکرد کە دەبێت چەک هەڵگرن و ناکرێ ئێمە شەربکەین و ئێوەش خەریکی خەو و خواردن وژیانی خۆتان بن!

وەک ئەوەی ئەمان لەبەرخاتری گوندنشینەکانی چەکیان کردبێتە شان نەک بۆ مافە ڕەواکانی نەتەوەیەکی زوڵم لێکراو! ناویان لێ دەنان هێزی پشتیوانی یا بەرگری...جا ئەمانەیان کە بەزۆر دەکرد بە هێزی بەرگری بە چاویکی کەمتر هەوڵیان دەدا خەڵک بیاناسن!! هەرکەسیک نەچوایەتە ژێر ئەم داوایەوە، هەوڵیان دەدا لەناوچەکەدا و لەناو خەڵکیدا سووک و ڕسوای بکەن، بە ترسنۆک و بودەڵ ناوو ناو و ناوبانگی بزڕێنن...

بۆ ڕاستی و دروستی ئەم قسانە، دەتوانن ئەو پەرتووکانە بخویننەوە کە لەلایەن ئەو کەسانە نووسراوە. کە بۆخۆیان چەندین ساڵ هاوشانی ئەم چوولانەوەیە بوون لەشاخ، هەر لەسەردەمی مەلا مستەفای بارزانەوە تا سەردەمی تاڵەبانی... جگە لەمانە زۆر جار بە حوکمی دەسەڵات و بەرپرسیاریەتێکەیان لە شاخ، هەر کچێکی ئەو گوندانە ناسک و جوان بوایە بۆ خۆیان و کەسە نزیکەکانیان داواین کردووە، گەر داواکە لەلایەن کەسوکاری کچەکەوە ، یا کچەکە خۆی ئارەزووی هاوسەرگیری نەبوایە لەو کەسە و رەد بکرایەتەوە، ئەوە دەیان کێشەیان بۆ باوک و کەسوکاری ئەو کچە دروست دەکرد . بۆیە زۆربەی هاوسەرگیری ناچاری و بەزۆر و لە ترسا بووە، ئەو سەردەمە لەگەڵ کچانی گوندەکان و ناوچەکانی ژێردەسەڵاتەکانیان.. بڕۆن ئەو سەرچاوانە بخویننەوە، کە هەندێی لە کور و کەسەکانی مەلا مستەفا چۆن هاوسەرگیان لەگەڵ کچە سۆرانیە ناودارەکاندا کردووە.. چیرۆکی کچێک لە بنەماڵە ناودارەکانی باباب بخویننەوە کە چۆن مەلا مستەفا بۆ یەکیک لە وکوڕەکانی تەرتیبی کردووە ، یا ئەو کچە نازدارە ئاغاوەتەی سنووری پینجوێن کە چۆن مستەفا بارزانی بۆ یەکیکی تر لە کورەکانی ، ناجاری ئەو خانەوادەیە دەکات کە ڕازی بن بە هاوسەرگیری کچەکەیان بۆ کوڕی مستەفا بارزانی.

بەڵام دوای ڕاپەڕین کە توانای ئەوەیان نەبوو بە هەڕەشە و زۆر کچی خەڵکی بۆ مناڵەکانیان داوا بکەن ناچار لەناو خۆیاندا ژن و ژنخوازیان دەست پێکرد.

کاتێک ڕاپەڕین کرا، نیچیرەوان بارزانی یەکیک لە نەوەکانی مەلا مستەفا کاتیک دەنێرێتە داوای کچێکی ناسک و شۆخ و شەنگی خانەوادەیەکی کۆیی، بی یەک و دوو ڕەفزی دەکەن کە کچیان بدەن بەو بنەماڵەیە، هەر بۆیە دوای ئەوە نێچیر هەوڵی دا لە سلیمانی کچیک بکا بە هاوسەری، بەهەمان شێوە رەفز کرا....بۆیە دواجار گەڕایەوە بۆناوخانەوادەت بارزان و کچی مەسحود بارزانی مامی کردە هاوسەر!

برۆن لەو پاسەوان و حەسحەسانە ببپرسن، لەدەمی خۆیانەوە چیرۆکی خۆیان باس دەکەن چۆن لەگەڵ کچیکی جوانی گوندیدا هاوسەرگیری کردووە، کاتێک سەرەتا ڕازی نەبوون، دواتر بەرپرسەکەی تەداخولی تیادا کردووە، باوکی کچەو ماڵەکەی ڕازی کردووە... من بۆخۆم چەند نموونەیەکی زیندووم لایە لەو پیشمەرگانە ، کە وەک بەڵگەی حاشا هەڵنەگر ناویان بەرم بەڵام هیچ پێوسی ناکات، دڵنیام هەر یەک لە ئێوە گەر کەسیکتان پێشمەرگە بووبێت یا خۆتان ، ئەوە دەیان نموونەی وەهات لە هزردایە.. بۆ زانیاری لەسەر ژیان و گوزەرانی گوندنسینەکان دەتوانن ببپرسن هەرکەس لە ئێمە لە کوردستان درواسی یا دۆست یا ناسیاو خزمی هەیە خەڵکی گوندەکان بێت و نەهامەتی ئەو سەردەمەی خۆیان بەدەست حزبەکانەوە لە شاخ باس بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە