سلێمانی پاریسی ڕۆژهەڵات

Sunday, 13/12/2020, 1:29

3742 بینراوە


بەرپرسی سەندیکای کرێکاران لە پاریس وتی: ئێمە چەندەها ساڵ هاتینە سەرجادە خۆپیشاندانمان کرد، کۆبونەوەمان کرد لەگەڵ حکومەتا بۆ چەند مافێکی کرێکار، حکومەت گوێی لێ نەدەگرتین، هێلەکە زەردەکان بە ڕۆژێك توانیان دە هێندەی ئەوەی ئێمە داوامان کردبو وەدەستی بهێنن.
هاتنە سەرجادە و خۆ نمایشکردن، تەنانەت لە سیستەمی دیموکراسیشدا کەڵکی نیە، هەتا ژیانی بەرپرسان نەخەیتە مەترسیەوە ئەوان تێ ناگەن. پۆلیسەکانی پاریس دەیان وت بۆ یەکەم جار کەسانێکمان بینی دەیانویست بمان کوژن. وەزیرو بەرپرسو پیاوانی سیاسی تەنانەت سەرۆک کۆمار بەو هەمو جەیشو پۆلیسەوە لە ژیانی خۆیان ئەترسان، شەوان لەماڵ نەدەخەوتن، لەبەر ئەوەی خۆپیشاندەرەکان هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکردن.
جادەکانی پاریس وەک ئەوە وابو بە فڕۆکە بۆمباران کرابێت، سەدەها بانقو هەزارەها سەیارە و بینای پۆلیسو بەرپرسانیان سوتاند، تەنها بە کۆکتێلی مۆلۆتۆف، بۆ ئەمەش تەنها پێوستیان بە بوتڵێک بەنزینو تۆزێک پەڕۆ هەبو، ئەوەش چەکی ئەنارشیستەکانە. کاتێک دەزانیت حکومەتەکان گوێ بە داخوازیەکانتان نادەن، ژیان بۆتە کولەمەرگی، دەبێت بتوانیت بەگری لەخۆت بکەیت، دەنا کەس بەرگری لەمافی تۆی هەژار ناکات.
پاریس هەر لە مێژەوە بەوە ناسراوە وەک سلێمانی پێشڕەوە و زوڵم قبوڵ ناکات، وەک چۆن وڵاتانی ئەوروپا چاویان لە پاریسە بەهەمان شێوە هەمو کوردوستان چاویان لە هێزی سلێمانیە. چاویان لەهەڵمەتی ئەوانە، خۆ ئەگەر ئاواتێک مابێت لە باشور، ئەو ئاواتە سلێمـانیە. بۆیە کوڕێکی بادینانی لە کۆبونەوەیەکی حەڤدەی شوبات لە لەندەن هەستاو وتی : من هەست بە شەرمەزاری دەکەم لەبەردەم خەلکی سلێمانیدا، هەمیشە خەڵکی سلێمانی بەرگریمان لێ دەکەن، توانیا لوتی بارزانی و دەسەڵاتی مافیانی کوردی بشکێنن، بۆیە ئێستاکە ئەتوانم بە ئازادی بدوێم.
ڕاپەڕین لەهەمو مەزارگەو پیاوە پیرۆزەکانی جیهان پیرۆزترە، بۆیە لەهەر شوێنێک بڵێی تۆ خەڵکی سلێمانیت، خەڵکی ڕێزت لێ دەگرن، لەبەر ئەوەی شاری ڕاپەڕینە،ڕۆحی ڕاپەڕینی تێدایە و زولم قبوڵ ناکات. ڕاپەڕین پیرۆزترین ڕۆحە کە مرۆڤ هەیەتی، هەرکاتێک مرۆڤ ئەو هەسەتەی تێدا کشومات دەبێت، دەبێتە کۆیلەیەکو مندالانی بەرپرسان بەسەر لاشەیدا دەپڕنەوە، هەرکاتێک ئەو ڕۆحەت تێدا زیندوودەبێتەوە، تەنانەت دوژمنەکەشت ڕێزت دەگرێت. جا بۆیە دەلێم خۆپیشاندانی ئاشتیانە جۆرێکە لە خۆ نمایشکردن لەسەر 

جادە و هیچ کەڵکی نییە.
بژی رۆحی راپەرین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە