راگەیاندنی شەڕ لە زمانی عەتا سەراوییەوە

Sunday, 13/12/2020, 20:51

4325 بینراوە


لەم ڕۆژانەدا عەتا سەراوی وتی: ئەوانەی هێرشدەکەنە سەر بارەگاکانمان پەکەکە و ئیتڵاعاتن !
بەڕوخساری توڕەبونێکی درۆزنانە ئەوقسانەیکردن. هەر چەندە ئەو قسانە زۆرکۆمیدین ؛ چونکە هەمومان دەزانین یەکێتی ئێران و ناوکی بڕیوە ، لەبەر یەکێتی کەس ئیتلاعاتی دەستناکەوێت هیچ کەسیش لەیەکێتی و یەکێتیەکان باشترنیە بۆ ئێران ، پاشان کەسانێک لەسەرکردایەتی یەکێتی دا بە ویستی ئێران دانراون کە هەم شیعەبوون هەم شیعایەتیان ردووە . هەموشمان دەزانین حاجی قاسم چ ڕۆڵێکی هەبوو لەڕاستکردنەوەی باری لاری یەکێتی و چۆن ڕاوێژیان پێدەکرد ،هەروەک چۆن بارزانیەکان ڕاوێژکاری میتیان هەیە. خودی سکرتێر ی یەکێتی دەروێشێکی ئێران بوو. وەبینیشمان چ ڕۆڵێکی گێڕا لەعیڕاقی شیعەدا وچەند خۆشیان دەویست.
ڕاستتان دەوێت یەکێتی وپارتی لەعیڕاقدا یەکێکیان نوێنەرایەتی سوننە و ئەویتریان نوێنەرایەتی شیعەی کردووە ،ئەوان هیچ کات وەک کورد لەبەغدا نەبوون و بەناوی کوردایەتیەوە شەڕی بەرژەوەندی ئێران و تورکیایان دەکرد.شەڕو ئاشتیان لەپێناو بەرژەوەندی ئێرانو تورکیابووە . ئیتر وادیارە عەتاسەراوی بەشێکی یەکێتی دەیانەوێت خۆیان لە تورکیا نزیک بکەنەوە،تاوەک بارزانی نیعمەتی ئەردۆغانیان بەسەرا بڕژێت.ئەمەش لەفەراغی قاسم سلێمانیدا دەکەن . ئێمەی خەڵکی باشوری کوردستان زۆردەمێکە گرفتاری دەستی میتو ئیتلاعاتین. دەستی ئێران و تورکیا هەمودەمێک لەپشت هەرزە سیاسیەکانی کوردایەتی بووە. عەتا سەراوی و یەکێتیەکان پەروەردەی حاجی قاسم سلێمانین. ئەوە عەتاو هاوڕێ شیعەکانیەتی لە یەکێتی نانیشتیمانی کە ئەم وڵاتەیان فەرهودکرد. ئەو زمانە بازاڕیەی عەتا زمانی خێڵە کۆنەکانە کە شەرمیان دەکرد بزنێک بدزن ،بەڵام شانازیان دەکرد بە هەڵکوتانە سەرو دەستگرتن بەسەر مێگەلدا.ئەم قوتابیە بچوکەی حاجی قاسم چەند هەزەلیە کە ئەوان بیرە نەوت دەدزن کە چی بەخەڵکی نارازی دەڵێن دز و تاڵانچی!
جەنابیان دەڵێت: ئێمە لەبەر پەکەکە سزادراین لەلایەن تورکیاوە،بەڵام لەڕاستیدا لەسەر ئێران سزادراون نەک پەکەکە ! ئێوە نانی پەکەکە دەخۆن ،خۆگەر پەکەکە نەبێت ،ئێو ە شەڕ بەکێ بفرۆشن تا داگیرکەرانی کوردستان دڵخۆشبکەن و پشتتان بگرن.
واتا عەتا سەراوی بەڕونی پێمان دەڵێت ئیدی ئێمە ئەنقەرەمان پێ خۆشترە لەتاران. هەردو هێز یەکێتی و پارتی بەدرێژایی مێژوو وەبەرهێنانیان کردووە بەکوردایەتییەوە .ئەگەر وڵاتێکی داگیرکەر حیسابیان بۆنەکردبن٫ ئەوا ئەوان دەستیانداوەتە دژایەتی کردنی ئەو وڵاتە و پشتگیری هێزێکیان کردووە ،وەک تەکتیک دواتریش ، یان بۆخۆیان ،یان پێکەوە لەگەڵ واڵاتە داگیرکەرەکە، پێکەوە ڕێککەوتون لەسەر فرۆشتنی ئەهێزە. مەسەلەن وەختێک یەکێتی دەرگای بۆ هێزێکی ڕۆژهەڵاتکردەوە دواتریش هەرخۆی ڕێگەیدا ئێران لێیانبدات، ئینجا جەلال تالەبانی  وتی:ئەوە سات و سەودای ئێمەیە لەگەڵ ئێران . وەک چۆن ئێستاش کوڕەکانی بۆ ڕازیکردنی تورکیا هەمان شت لەگەڵ تەڤگەر و پەکەکە دەکەن .
ڕێگە دەدەن ماوەیەک چالاکی بکەن و پاشان کە بۆخۆنزیکردنەوە لەتورکیا هێرشیان دەکەنەسەر.واتا سیاسەتی یەکێتی هەرئاوابووە لەوەتەی دروستبووە پشتگیری هێزێک دەکەن، بەڵام ئەوە لەلای یەکێتی پرەنسیپ نییە ،بەڵکو تەکتیکە.وەک چۆن کاتیخۆی جەلال تالەبانی هاوکاری حیزبەکەی قاسملوی دەکرد گوایە لەپێناو کوردایەتییە ،وەلێ وەک هەڤاڵ کوێستانی دەڵێت: جەلال تالەبانی ئەوەی دەکرد تا قاسملو دەرگای گفتوگۆی بۆ بکاتەوە لەگەڵ صدام . ئیدی کوردایەتی کاڵایەکی باشبوو ە بۆ بازرگانیکردن . بەڵام ئەمڕۆ چیتر کوردایەتی پارە ناکات تا لەبازاڕی ناوخۆ بەخەڵکی برسی بفرۆشن.ئیدی خەڵک دەزانێت بازرگانی بە کوردایەتیەوە دەکەن.کوردایەتیەکەشیان ئەو قازانجەی نەماوە.ئیتر لەڕێی کوردایەتیەوە نەوتیان دەستکەوت .ئێستاش نەوتەکەو پارەکەی لە ژێردەستی تورکیایە هەربۆیە چاویان لە ڕازیکردنی تورکیایە ،بۆئەوەش دەبێت گوێڕایەڵی تورکیابن. ئاشکرا ئامانجی تورکیا ئەوەبووە کە نەوتی هەرێم بخاتە ژێر دەستی خۆی ئەوەشیکرد بەگرێبەستی پەنجاساڵە لەگەڵ نێچچیر،ئیتر پارتی بوبەکۆیلەیەکی گوێلەمست،ئینجا نۆرەی یەکێتیە، کەواتا ڕونە یەکێتی یاخود هەردوکوڕەکەی جەلال تالەبانی  لەڕێگەی پارتیەوە چونە ناوگەمەکانی تورکیا.
ئیدی ئەوشەڕەش کە بڕیارە پارتی بەهاوکاری تورکیا ئەنجامی بدات، دژی پەکەکە، پێویستی بە ئامادەیی یەکێتیە بەبێ یەکێتی ناکرێت. بەڵام شەڕی ئەمجارە لەگەڵ پەکەکە مەترسی ئەوەی هەیە،لەباشوری کوردستان کاردانەوەی گەورەی بەدوادابێت ،هه ربۆیە دەیانەوێت شارەکان بەسەربازگە بکەن و ئەترسن خەڵک لێیان ڕاپەڕێت . هەربۆیە خۆیان کاری گێرەشێوێنیش دەکەن تا بەپاساوی ئەوە شارەکان بکەنە سەربازگە . ئیدی ڕونە، یەکێتی دەیەوێت هاوکاری پارتی بکات و لەو خیانەتە بەشداربێت. لەبەر ئەوە ئەم هێزە زۆرەی هێناویانە تەنها بۆ دامرکاندنەوەی ناڕەزاییەکان نییە،بۆیە ئەگەری زۆر هەیە تاماوەیەکی نادیار ئەو هێزانە لەناو شارەکاندا بمێننەوە.
وەک و دەبینین کاردانەوەی ئەمجارەی دەسەڵات جیاوازە، و وەک شێت مامەڵە دەکەن و لێدوانەکانیان جیاوازە ،هیچ مەجالی لێک تێگەیشتنیان نەهێشتۆتەوە ،ئەمە بەڵگەی ئەوەیە ئەوان ئەمجارە لە توندو تیژیەکان ئامانجێکیان هەیە . سەرەتا دەستیان داوەتە گرتنی لایەنگرانی تەڤگەری ئازادی و پەکەکە ،ئینجا دەیانەوێت ڕۆشنبیران و نوسەرانی بێلایەنیش بگرن ،ئەوانەی کە کاریگەریان دەبێت لەسەر جوڵاندنی شەقام ئەگەر شەڕەکە لەگەڵ پەکەکە ڕوبدات . 
بۆیە پێویستە خەڵک هۆشیاربێت کە ینک خەریکی ئەنجامدانی خیانەتێکی مێژوییە لەگەڵ تورکیاو پارتی و تێوەگلاوە . 
ئەمجارە هێزەکانیتریش نایانەوێت سواری شەپۆلەکەبن،چونکە ئەوانیش دەزانن چی ڕودەدات. هەرهەمو احزابەکانی باشور هەمو دوکانە سیاسیەکان ،لەوە تێگەیشتون کە گۆڕینی ئەو سیستەمە بەزیانی هەمویانە بۆیە ئەگەر خەڵک دژی کۆی سیستەمە تاڵانیەکەبێت هیچیان نایەنە بەرەی گەل.بەتایبەت ئەگەر ئامانج شەڕی پەکەکە بێت هەمویان کۆک دەبن. وەهەردو هێزی ئیسلامیش زۆر حەزیان لە وەیە پەکەک ە لەباشور دوربخرێتەوە .بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کە ئەوانیش بەناڕاستەوخۆ بەشداری پیلانەکەی تورکیان .
ئەوەی ڕودەدات زەمینەسازییە بۆ خیانەتەگەورەکە،بۆ ئەوشەڕەی ینک ملی داوەتە بەر،بۆیە جەنابی عەتاو هەندێ کەسیتر دەیانەوێت بیانو بدۆزنەوە یان ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ شەڕە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکە،هەروەک دەبینین ئەمجارە پارتی و یەکێتی یەک هەڵوێستن پارتی لە ینک زیاتر هەوڵدەدات زۆنی سەوز کۆنتڕۆڵبکرێ و بکرێتە سەربازگە. بەدیدی من ئەوە زەمینە سازیە بۆ خیانەتە گەورەکە.ئەوان لەسەرەتاوە شەڕ لەگەڵ کوردی بەناموس دەکەن،ئەوکوردەی کەئیدی ڕازیی نییە بازرگانی بەکوردایەتیەوە بکەن و شۆڕشی بەشەکانیتر بفرۆشن بەبەرژەوەندی تاڵانچیەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی.
زەند کورد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە