لیوا ڕکن عمر سالح حسن، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی

Sunday, 13/12/2020, 21:02

7492 بینراوە


ناوبراو پێش ئەنفال چەند مانگێکی کەم پێشمەرگەبووە
لەئەنفال تەسلیم بوەتەوە.
لە ساڵی ۱۹۹۲ بە بڕوانامەی ساختەوە چووەتە یەکەم خولی ئەفسەران لەقلاچۆلان ،
لە ۲۰۱٤ لیواڕوکنە .
بەبەڵگەوە تاکو ساڵی ۲۰۱٦ ش بڕوانامەی نەبووە مەگەر دواتر بەساختە دەری کردبێ ،
ئێستا فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانییە .
ناوبراو دەیان دۆسیەی دزی و بەدڕەوشتی لەسەرە ،
بەڵام بەهۆی دەست تێکەڵکردن لەگەڵ سەروی خۆی هەموو کارە نایاسایەکانی بۆدەپۆشن .
ناوبراو بۆماوەی حەوت ساڵە برایەکی بەناوی نقیب وشیار هێناوەتە لیواکە و هەموو پارەسەرفکردن و بیناسازی و کڕینی کەل و پەل و دزی و کارە دزێویەکانی لەڕێگای براکەیەوە دەکات ،
چەند نمونەیەک لە دۆسیەکانی .
۱. ساڵی ۲۰۱۷ نزیکەی ٥۰۰ پۆلیسی دامەزراند بۆماوەی دوومانگ مووچەکانیانی خوارد .
لەوەزارەتەوە لیجنەی لەسەر گیرا بەهۆی پشتگیری سەروی خۆی لێی دەربازبوو .
۲. دەستدرێژی سکسی کردە سەر چایچیەکەی خۆی بەناوی زا , خ کاراتی دۆسیەی بۆکرایەوە و لێی دەرچوو.
۳ . لەساڵانی ۲ هەزار دەستدرێژی کردوتە سەر پێشمەرگەیەک لە هێزەکانی پشتیوانی دوو تەئێستاش کێشەکەی لەهەواڵگری هێزەکانی ۷۰ ماوە .
٤ .بۆماوەی چەند ساڵە ڕێگری لە زیادەڕۆیی لەپارێزگای سلێمانی بەناوبراو سپێردراوە ،بەڵام لەگەڵ عمید پشتیوان فەرماندەی فەوجی سێ لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەدا ڕێگایان بەدروستکردنی هەزاران خانو داوە .
٥ . ناوبراو لەوڵاتی ئەڵمانیا بەنزینخانەیەکی بەپارەیەکی خەیاڵی کڕیوە بۆ ئەوەی لەڕێگای موڵکەوە ئیقامە لەو وڵاتە وەربگرێت .
٦ . هەرچ کاتێک سەفەری دەرەوە دەکات دەیان دەفتەر دۆلار لە پارەی لیواکە دەباتە دەرەوە .
۷. ئێستا لەگەڵ شەریکە دوکانە ئاڵتونەکەی انوەری برای لە گەڕەکی بەکرەجۆ لە گرنگترین شوێندا زەویکی کڕیوە بە چل دەفتەر دۆلار،
وە بە ۱٨۰ دەفتەر دۆلار بینایەکی بۆلەسەر دروست دەکەن .
٨ . بەبەڵگەوە مانگانە زیاتر لە ۱۰۰ ملیۆن دینار لە لیوا دەدزێت .

سەبارەت بە بنەماڵەکەی ،
براکانی ژنەکەی لەماڵەوەن لە کەرکوک مانگانە مووچەیان بۆدەچێتەوە ماڵەوە .
جەوهەری برای جێگری فەرماندەی فەوجی خەفیفە بووە .
خاڵێکی یەکێکە لە تاوانبارانی ئەنفال .
براکانی بەناوی
هەورازو دیارو ئایار دامەزراندووەو زەوی بۆیان وەرگرتووە.
نقیب وشیار ساڵی ۲۰۱۳ هاتە لیوای یەک پارەیەکی زۆر قەرزداربوو ،ئێستا دوو سەیارەو چەند خانوو دوکانی لەسلێمانی کڕیوە .
دەیان بەڵگەی دیکە لەسەر ئەم بەدڕەوشتەو خێزانەکەی هەیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە