بڕوخێ دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی و مافیا دزەکانی کورد


کێشە لەهەولێرە، بەڵام چارەسەر لە سلێمانی

Sunday, 12.13.2020, 21:11

1414 بینراوە


10 ساڵ لەمەو بەر ووتارێکم نووسی کە چۆن باشوور بتوانێ ڕزگاری ببێ لەدەست ئەم چەتەگەرییەی هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی،ئەو کات پێم وابوو کەی توانرا مەڵبەندی ١ یەکێتی بە ئارپی جی و بیکەسی وێران بکەن و بنەماڵەی تاڵەبانی لەناو ببەن، ئەو کات هەولێر ئاسانە و بنەماڵەی بارزانی بێ تەقە جارێکی تر بەرەو کەرەج وەیان تورکیا هەڵدێنن و مل ئەشکێنن.
ئێستاش ئەم بۆچوونەم نەگۆراوە و هەتا یەکێتی و چەتەکانی و بنەماڵە کورد کوژەکەی جەلالی گۆڕ بەگۆڕ بمێنن، هەرگیز نەك هەولێر، بەڵکە بنەماڵەی بارزانی وەك خۆیان ئەمێننەوە و هیچ جۆرە گۆڕانکاریەك ، ڕوونادا. ئەوەی مەسعود و بنەماڵەکەی و ئەم دەسەڵاتەی هیشتۆتەوە، تەنها و تەنها بنەماڵەی تاڵەبانی و هەتیو مەتیوەکانیانە..بە مانایەکی دی، تا سلێمانی ڕزگار نەکرێ لەدەستی بنەماڵەی تاڵەبانی، هەرگیز هەولێر ناکەوێ و هەر خوێنێکیش بڕێژرێ ئەوا بەهەدەر ئەڕوا.
بنەماڵەی تاڵەبانی و چەتەکانیان ڕۆڵی سەگی پاسەوانی بۆ مەسعود و بنەماڵەکەی ، ئەگێڕن. واتە تا پاسەوانەکان لەناو نەبرێن، گەلێ ئەستەمە هەنگاوی دواتر بنرێ. هەروەك چۆن لە یاری شەترەنج بۆ ئەوەی کش مەلیك بکەیت ئەبێ هەوڵی لەناو بردنی سەرباز و فیل و وەزیر و قەڵا بدەی، ئاوهاش لەکاتی گرتنی سەربازگەیەك پێوستە ئەو ماتەرێز و ڕەبایانەی چوار دەوری ئەو سەربازگەیەی داوە و ڕۆڵی پاراستنیان داوەتێ، ئەبێ وێران بکرێن و ئینجا ڕووە و سەربازگەکە و پیاوەکانی ناوەوەی، بدەی.
زۆر جار گوێبیستی ئەوەین کەوا تەنها هەولێر ئەبێ هەستێ و ڕاپەڕێ لەبەرئەوەی هەموو گۆڕنکاریەکان لە پایتەختەوە،یەکلایی ئەکرێتەوە. ئەمە بەشێکی زۆری ڕاستە، لێ گەیشتن بە هەولێر و داخوازیکردن لە هەولێریەکان بۆ ڕاپەڕین دژی بنەماڵەی بارزانی پێوستی بەچەندین قۆناغە کە گرنگترینیان ڕزگارکردنی شار و شارۆچکەکانی ترە وەك سلێمانی و گەرمیان وەك دەست پێکێك. پاشان ئەو کات هەولێر ئاسانتر ئەتوانێ ئەو ڕاپەڕینە بکات و سەرکەوتنیش بە ئەنجام بگەیەنێ. وە ئەوانەی مەرجی ڕاپەڕین ئەبەستنەوە بە هەولێروەك تاکە هەڵبژاردە، ئەوا تەنها ئەیانەوێ خەڵکی سلێمانی و گەرمیان سارد بکەنەوە و دەست و پێیان گرێ بدەن بەیەکەوە تا نەتوانن هەنگاوەکان ببڕن.
ئێمە لە کوردستان پۆست هەموو کاتێ باوەڕمان بە خەباتی ڕادیکاڵی و چەکداری هەبوە دژ بەم تاقمە جاش و کورد کوژ و خاك فرۆشانە، جا بۆیە تکا لەخەڵکی ئەکەین بەدەستی بەتاڵ و بە سنگی ڕووتی مەچنە سەر جادە و شەقامەکان، هەروەها تکایە داواکاریەکانتان لە مووچەدا قەتیس مەکەن و داوای ڕاماڵین و لەناوبردنی ئەم چەتانە ، بکەن. ئەبێ ئەوە باش بزانن تا ئەم چەتانە لەناو نەبرێن، مەحاڵە چاکسازی و سەروەری یاسا و یەکسانی کۆمەڵایەتی.