بۆ تاقمێک هونەرمەند، نووسەر، شاعیر و رووناکبیری رۆژهەڵاتی کوردستان

Sunday, 13/12/2020, 21:14

3884 بینراوە


وتاڕیکی سەرئاواڵە 

ئیوەی نووسەرورووناکبیری ئەو بەشەلە وڵات یان کوردن یا نین ،ئەگەر خۆتان بە کورد دەزانن بۆ بێدەنگن؟ئەگەریش کورد نین خۆ مرۆڤن.ئێوە بە چاودەبینن دوای ئەوەی کە سەددام حوسێنیان بۆ رووخاندین، نەتەوەکەمان بەگشتی و بەتایبەت لە باشووری کوردستان رووبار رووبار فرمێسکی شادی و رزگاریان هەڵوەراند، ئەو فرمێسکانەتان دیت؟ ئێستێ دوای سی ساڵە ئەو بەشە لەوڵات رزگار بووە بەڵام ئازاد نییە! کێ لە خەونیشدا دەیدیت رۆژگاریک بە دی بێ کە کورد دەسەڵاتی هەبێ بەڵام کۆمەڵگای ژێر چەپۆکەی ئەو دەسەڵاتە ئاوات بۆ سەردەمی سەددامی کورد کوژ بخوازێ!؟
دەرەبەگ وسەرۆک عەشیرە و بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی وەک کەمتیار کەوتنە سەر جەستەی ئەو خاکە بریندارە وخێڕنەدیتوەی کە هەڵەبچەوئەنفالی بەسەردا سەپا!ئەو دووبنەماڵەیە، وێنەی گیانلەبەرێکی دووپێ خۆیان خزاندە جەرگەی خاکێک کە بست بە بەستی لە لایان دووژنی سوێندخواردووی کورد کێلدرابووتا ناووناسنامەی بسڕدرێتەوە.ئێوە هاتنە سەر حازریی ئەوخاکە.زۆریی نەخایاند ئەوەی کە نەدەبوو بیکەن بەسەر ئەو خەڵکەتان هێنا.
من دەزانم لەوبەشە لە وڵات ژیان چۆن تێدەپەڕێ،رۆژگارێکی تۆف وبەندە،کەڵ بە مووبەندە،ژیان وەستاوە ورۆژگارپڕە لە هەوری رەش کە وێنەی لافاو بەسەرماندا دەبارێ.لەوەها سەردەمانێکداپێنووستان چەپ وراست بە بەژن وباڵای دەسەڵاتێکدا هەڵدەگەڕێ کە رووی سەددام وداگیرکاریی کوردی سپی کردۆتەوە!زۆربەتان لاقێکتان لە یەکێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە ولاقێکیشتان یان لە هەولێری ژێڕ چەپۆکەی بارزانی وسلێمانی ژێردەستەی منداڵەکانی تاڵەبانییە!شەرم لە خۆتان ناکەن؟ قیادەمووەقەتتان لە بیرماوە؟یان خۆتان لە گێلی دەدەن؟
رۆژانە کە دێنە سەرشەقام خەریکی بڵاو کردنەوەی ویرووس ومیکڕۆبی دەسەڵاتێکن لە باشووری کوردستان کە کاروپیشەی کوردکوشتنە! خۆنیشآندانەکانی ئەو رۆژانەتان دیت؟ئەرێ سەددامیش هەروابوو؟چین وتویژێکتان لە نووسەرورووناکبیر وشآعیرتان کارمەندی دەسەڵاتن، مانگانە مووچەی خۆتان لە تاران ڕا بۆ دێ ودە تەنگەی گیرفانتانی دەنێن وسەرێکیشتان سەر بە ئاخوڕی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە!لەوانیش نۆکەرانە وەردەگرن!
هیچ کەس چاوەڕوانیی ئەوە ناکا بێنە سەرشەقام وخۆنیشآندان بەڕێوە بەرن،ئەوە کاڕێکی ناکارەو ناگونجێ.بەڵام لە دونیا پێشکەوتووی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیشدا وڕێنە بۆ بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی مەکەن.شەرم لە خۆتان بکەن.زۆرجار بۆ خوێندەنەوەی زڕە شێعرەکانتان وزڕەوتارەکانتان بۆ دەسەڵات باروبنەتان تێكناوە وچەند کاتژمێرێک لە شوێنی ژیانتان دوورکەوتوونەوەتانیشآنی بدەن کە، هەلی کوردایەتی دەقۆزنەوە وکوردن!باشووری کوردستان بەرەوئاقارێکی سەختوچڕدا هەنگاو دەنێ،ئەگەر ناوێرن پشتگیریی لە خەڵكی باشووری کوردستان بکەن، لە ئاست جینایەتەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە، بێ دەنگ بن.کاتی ئاوا بێدەنگیی هەڵویستە وجێگای دەستخۆشیە.
زۆر شاعیرونووسەروورووناکبیر / تاریکبیر / دەبینم کە ساڵهایە لە هەندەران ولە دونیای ئازاددەژین.هیچ ترسێکی دوژمنیان لە سەر نییە.بەڵام وەک مرۆڤی گێلوحۆل خۆیان لە راستیەکان دەشآرنەوە. بەتایبەت رووی قسەم لەوکەسانەی و دەڵێم: نووکی قەڵەمتان پیسایی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی پێوەیە، کاتی پێدا هەڵاگووتن بەو خاکفرۆشآنە ،زوو زوولە زارتانی بدەن،نەکا وشک وبێ وهەڵوەرێ.
دانانی وێنەی دزێوی بارزانی وتاڵەبانی وبنەماڵەکانیان لە رووپەڕی فەیسبوکەکانتان وپێداهەڵاگووتن بە بەرۆک بارزانی وتاڵەبانی نیشآنەی ئەوەیە کە لە شەش دانگیی مێشکتان ڕیک پێنج دانگیی تووشی نەخۆشیی لە بیر چوونەوە بووە.لەکوێی دونیادا بینراوە مامۆستای زانکۆ وخوێنەدەواریی کورد تا ئەورادەیە کۆیلەبێ کە بەئاشکرالایەنگریی لە کوشتارێک بکا کە دەسەڵاتداریی کورد بە سەر خەڵکی برسی وهەژاریدا دەسەپێنێ!؟
ئەوکەسانەی کە لەناوخۆی وڵات لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەژین وخۆیان بەشآعیرورووناکبیرونووسەردەزانن وخاوەنی بەرهەمەن،لەجیاتی خۆش خزمەتیی بۆ بڕیک پارە کە لەلایان بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی وەریدەگرن،گەر ناتوانن هاوسۆزوهاوخەمیی خۆیان بۆ خەڵكی باشووری کوردستان دەرببڕن،باشترە بێدەنگیی هەڵبژێرن.دەنا شەریکی تەواوی ئەو تاوانەن کە لە ماوەی ئەو سی ساڵەدا دەسەڵاتی چەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە بەسەر کوردیان هێناوە.هونەرمەند دەناسم کە رادەی کەسایەتی ئەوەندە نزمە کە بۆ شوێنی حاوانەوەی خۆی لە بآشوری کوردستان،خانووی لە بنەماڵەی بارزانی پێدراوە!هەم لە ئاخورێ وڵاتانی هەندەران دەخوا،هەمیش لە ئاخوڕی بنەماڵەی تاڵەبانی!ئەوەیە دەردیی رەچەکێش!
ئەوانەش کە لە هەندەران دەژین ولە دونیای ئازاددا رۆژگار تێپەڕ دەکەن،خۆیان پێ هونەرمەندو نووسەرورووناکبیرەوپشگیریی لە چەتەکانی ئەو دووبنەماڵەیە دەکەن،لەوان بێویژدانترن.با نووکی خامەتان بۆ خەڵکی برسیکراوی باشووری کوردستان بێ.چیدی خۆتان لە گێلی مەدەن.رۆژگار وەردەسووڕی ووەک خۆی نامێنێ،ئەرکی ئێوە گووتنی راستیەکانە نەک پەرەپێدان بۆ جینایەتەکانی بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانی.با سەرهەڵدانی ئەو جارەی خەڵكی مەزلومی باشووری کوردستان بەتەنیا نەهێڵین،دوارۆژپرس وجوابیان لە ئێوە دەوێ.شێوەی دەست بەسەرکردن وگرتنی ئازاخوازەکان لە هەولێروسلێمانی دەبینن؟سەددام دوژمن بووهەرچی کردبایەی بە مافی خۆی دەزانی،ئەوانە خۆیان بە کورد دەزانن،تەنانەت رێفڕآندۆمێکی هەڵخەڵەتێنینشیان بەڕیوە برد!ئاسەواریی سەیاسەتەکانی ئەو سی ساڵە لە دەسەڵاتی چەتەی کوردایەتی دەبینن؟ کاتی خۆ گێلکردن نەماوە.بیر لە داهاتوو بکەنەوە.
ئەی ئەوکەسەی خۆت بە هونەرمەندو نووسەروشاعیرورووناکبیریی کورد دەزانێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان،تۆدەزانی چەپەڵترین وقێزەونترین وریسواترین بنەماڵە،بنەماڵەی بارزانی وتاڵەبانییە؟ئەو نەهامەتیەی کە بەسەر گەلەکەمان هاتووە لە باشووری کوردستان بیکەنە وانەیەکی واتاداربۆ داهاتوو،ریگا مەدەن ئەو بارودۆخە لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش دووبارە بێتەوە.
هیچ گومانتان لەوە نەبێ،ئەگەر ڕۆژێک کەمپنشینەکانی کۆی سەنجەق وزڕگوێزەڵە / دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان / بگەرێنەوە رۆژهەڵاتی کوردستان دەبنە کۆپیی ئەو دەسەڵاتەی کە سی ساڵە خەڵک دەچەوسێنێتەوە.بوێڕ بن هەر لە ئیستاوە بڕیاریی خۆتان بدەن.لایەنگریی لە دەسەڵاتدارانی دزوچەتە لە باشووری کوردستان،دەکەوێتە چوارچێوەی دژایەتیکردنی خەڵک لە باشووری کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە