سود و زیانەکانی هێڵی 5G

Wednesday, 16/12/2020, 11:52

8482 بینراوە


هێڵی جیلی پێنجەم زۆرێک لە وڵاتان ئازاد کراوە بۆ بەکارهێنانی ئەم فەرکێنسیە تازەیە، بەڵام ئایا هەموو ئەگەرەکان ڕەچاو کراون لەسەر زیانەکانی بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ ، ڕوەک و باڵدارەکان؟
لەم بابەتەدا تیشک دەخەمە سەر سودو زیانەکانی هێڵی جیلی پێنجەم.

5G جیلی پێنج چیە؟
ئەمە ڕیزبەندی ئەو هێلانەیە کە پێشتر بە G1, G2,G3,G4 ناویان هاتبو، تاکە جیاوازی لە نیوان فەرکوێنسی G5 و ئەو هێلانەی پێش خۆی فەرکوێنسیەکیەتی و ئەوەش وادەکات چەند جیاوازیەکی گەورە دروست بکات لە خێرای گواستنەوەی داتادا.
فەرکوێنسیەکانی 4G لە ٧٠٠ بۆ ٢٧٠٠ میگاهێرتزە
فەرکوێنسیەکانی 5G لە ٣ بۆ ٦٠ گیگا هێرتزە
فەرکوێنسی و شەپۆلەکان


5G جۆرێکە لە تیشکی ئەلەکترۆ موگناتیسی، کەواتە هەمیشە گۆڕینەوەی زانیاری هەیە لە نێوان تەلەفۆنەکەت و بورجی تەلەفۆنەکەدا. هەمومان دەزانین کە تیشکی ڕادیۆ ئەکریف کوشندەیە لەبەر چڕی تیشکەکە..بەڵام تیشکی خۆریش هەیە کە ئێمە دەتوانین بە چاو یان بە جەستە هەستی پێ بکەین و زیانێکی زۆر ناگەێنێت بە جەستە و زۆرجار جەستەش پێویستی پێیەتی.
تیشکی ئەلەکترۆ موگناتیسی لە سەر فەرکوێنسی جیا جیا کاردەکەن، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە داتاکان تێکەڵ بەیەکتر نەبن.
فەرکوێنسیە نزمەکان نمونە ڕادیۆی FM ئیشی لەسەر دەکات، ئەم فەرکوێنسیە نزمانە شەپۆلی درێژیان هەیە و بۆ مەودایەکی درو بەکار دەهێنرێن. لەم ساتەدا فەرکوێنسیە نزمەکان هەموو گیراوەو بەکار دەهێنرێت ، ئەمەش وا دەکات بیر لەوە بکرێتەوە بڕۆین بەرەو فەرکوێنسیە بەرزەکان.
5G لەسەر فەرکوێنسی بەرز کار دەکات، فەرکوێنسی بەرزیش شەپۆلەکانی کورترن کەواتە دەتوانێت داتای زۆ بنێرێت بەڵام لە مەسافەی کەمتردا.
لە فەرکوێنسی نزمدا دەتوانیت داتای کەم بنێری بەڵام بۆ مەسافەی زۆر دور، واتە هەموو شەپۆلێکی فەرکوێنسەکە داتا لەخۆ دەگرێت، وەک ئەوەیە کە چۆن لە خەتی سەریعبیت، ئەگەر فەرکوێنسی نزم بێت واتە یەک خەت کراوەتەوەو یەک ڕیز سەیارە دەڕوات، بەڵام بە فەرکوێنسی بەرز وەک ئەوەیە ١٢ خەتی ئۆتۆبان کراوە بێتو دوازدە ڕیز سەیارە پێکەوە دەڕوات.
وەک گوتمان فەرکوێنسی بەرز کەمتر دەڕوات لەبەر ئەوەی ئارێلەکانی ئەم فەرکوێنسیە بچوکرن و لە مەسافەی هەر ١٥٠ مەترێک پێوسیتت بە ئارێلێک دەبێت بۆ ناردنو وەرگرتنی داتا...
لە 4G یدا شەپۆلەکان وەک چەتر کاردەکەن لە مەسافەی دوو کیلۆمەتردا واتە هەر دوو کیلۆمەتر پێویستت بە ماستێک هەیە..بەڵام لە 5G یدا هەر ١٥٠ مەتر پێویستت be ماستێکی ناردن و وەرگرتن هەیە.

4G 5G


5G شەپۆلەکانی بەیەک ئاڕاستە دەڕوات واتە بە ئاسانی ناتوانێت بە دیواردا تێپەڕێت یان بە ناو دارو درەختدا..کەواتە ئەگەر لەسەر سوچی کۆڵانێک تەلەفۆن بکەیت پێویستت بە دوو ئارێڵ دەبێت تا داتا بنێرێت و وەرگترێت.
کۆمپانیاکانی تەلەفۆن نیازایانە لە ماوەی ٣ بۆ ٥ ساڵی بڕۆن بەرو فەرکوێنسیە بەرزەکان ئەمەش وا دەکات ماستی زیاتریان پێویست بێت و هەمو کوچەو کۆڵانێک بەماست دەتەنرێت..

ئایا 5G زیانی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ؟
ئەوەی زانراوە شەپۆلی ئەلەکرۆ موگناتیسی جەستەی مرۆڤ گەرم دەکات، بۆیە لە هەموو وڵاتان یاسایان دانراوە کە ئەم فەرکوێنسیانە نابێت زیاتر لە یەک پلەی سەدی جەستەی مرۆڤ گەرم بکات.
ئەو زانایانەی کە ئەم یاسایەیان داناوە دەڵێن ئەگەر جەستە لە یەک پلەی سەدی زیاتر گەرم نەکات ئەوا زیانی نابێت بۆ تەندروست مرۆڤ.
کەسانێک هەن کە بەم پلەیەش هێشتا زۆر هەستیارن و ئەم کەسانە بە Electro-hypersensitive ناو دەبرێن.
ئەم کەسانە توشی چەند کێشەیەک دەبن.
1- سەرئێشە
2- سوربونەوەی جەستە و پێست
3- کێشەی خەو
زاناکان لێکۆڵینەوە لەوەش دەکەن بۆ ئەو کەسانەی کە توشی شێرپەنجە دەبن لەگەڵ بەکار هێنانی تەلەفۆنی مۆبایل.
ئەم پێوانەیە لە ساڵی ١٩٩٥ و کراوە تا ساڵی ٢٠١٤ دەرکوتوە کە شێرپەنجەی مێشک لە زیادبوندایە..


داتای لێکۆڵینەوە


زاناکان لێۆڵینەوەیان لسەر جرج ئەنجام داوە و دەرکەوتوە کە شێرپەنجەی مێشکو شێرپەنجە لە ماسولەکەکانی دڵدا دروست دەبێت لە کاتی نزیک بونەوەیان لەو تیشکانەی کە لە تەلەفۆنی مۆبایل دەردەچێت..ئەم لێکۆڵینەوەیە تەنها لەسەر G1,G2,G3 کرواوە. بەڵام تیشکەکانی G 4 ١٠ جار زیاترە لە G 3 ، وە تیشکی G5 ١٠٠٠ جار زیاترە لە G4 ئەمەش وا دەات کە بیر لەوە بکەینەوە حەتمەن زیانەکانیش بە ڕێژەی ١٠ جارو هەزار جار زیاتر دەبێت.


مێشک کاتی بەکار هێنانی مۆبایل


لە دوای ئەم لێکۆڵینەوانە IARS گوتی بەڵێ شەپۆلی تەلەفۆن ئەگەری ئەوەی هەیە کە شێرپەنجە دروست بکات لە جەستەی مرۆڤدا.
5G یەکێکە لەو تەکنەلۆژیایانە کە لە ئایندەیەکی نزیکدا زۆر پێویست دەبێت بۆ زۆرینەی کۆمپانیاکان، بۆ ئۆتۆمۆبیلی بێ سایەق، بۆ نەشتەرگەری لەدورەوە، بۆ ناردن داتایەکی زۆر لە ماوەیەکی کەمدا،
بەڵام دیارە کۆمپانیاکان بێ گوێدانە زیانەکانی تەندروستی لەسەر جەستەی مرۆڤ بەردەوامن لەسەر پەرەپێدانی 5G ئەوەی من بیزانم لەم کاتەدا 6Gو 7 G کاری لەسەر دەکرێت بۆ بەرهەم هێنان لە ساڵانی ٢٠٢٥ بۆ ٢٠٣٠ دەکەوێتە کار کردن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە