بۆچی پێمانوایە گروپێک جیهانیان کۆنتڕۆڵ کردووە؟

Thursday, 17/12/2020, 1:37

6302 بینراوە


نووسینی: یوڤال نوح حەراری

تیۆرەکانی گروپی جیهانی کۆنتڕۆڵکەر، پێکهاتەی هاوبەشیان هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنگری زۆرپەیدابکەن. 
تیۆرەکانی پیلانگێرڕی بەهەر شێوەو ئەندازەیەک دەبیندرێن.بەڵام لەوانەیە فراوانترینیان تیۆری"گروپی جیهانی"بێت.بەپێی دواین ڕاپرسی کە لە بیست و پێنج وڵات ئەنجامدراوە ڕێژەیەکی زۆر باوەڕیان بەوتیۆرەهەیە، واتا باوەڕیان وایە گروپێکی بچوک ڕوداوەکانی جیهان ئاڕاستەدەکەن.لەو ڕاپرسیەدا پرسیارکراوە: "ئایا باوەڕت وایە کە گروپێک بچوک بەشێوەیەکی نهێنی دەستیان بەسەر ڕوداوەکانی جیهاندا گرتوە و پێکەوە فەرمان ڕەوای جیهان دەکەن ؟" بەپێی ئەم ڕاپرسیە
۳۷ لەسەدی ئەمریکیەکان بە بەڵێ وڵامیانداوەتەوە. ئیتاڵیایی ٤۷ لەسەد،ئیسپانی ٥٥ لەسەد ،۷٨ لەسەدی نێجیریایی بە بەڵێ وڵامیانداوەتاوە. ژمارەی بەشداربوان لەو ڕاپرسیەدا ۲٦۰۰کەس بووە. 
ئەو جۆرە تیۆرانە هەزاران ساڵە بونیان هەیە .هەندێکیان کاریگەریەکی گەورەیان لەسەر مێژوو هەبووە.بۆنمونە نازیەکان بێنە بەرچاو ،ئێمە لە حاڵەتی ئاسایدا نازیەکان وەک کەسانێکی باوەڕدار بەتیۆری پیلانگێڕی دانانێین. تا ئەوجێیەی نازیەکان دەست بەسەروڵات دادەگرن،وەک گروپێکی ئایدیۆلۆژی دەیان بینین،ئەگەر جۆرێکی شەیتانیشبێت.بەڵام نازیزم لە دەرونی خۆیدا جۆرێک تیۆری پیلانگێڕی بو،کە لەسەر بنەمای دژە یەهودی پێک هاتبو. کە دەیانگوت: "گروپێک سەرمایەداری یەهودی،بەنهێنی،دەستایان بەسەر جیهاندا گرتووە و خەریکی پیلانگێڕین دژی ڕەگەزی ئاری و لەناو بردنی ڕەگەزی ئاری " شۆڕشی بەلشەفیکەکان دەستی ئەوانە ، بەڕێوەبردنی دیموکراسی ئەمریکا بەدەست ئەوانەوەیە ،ڕاگەیاندنەکان،بانکەکان و... تاد.لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە،تەنها هیتلەر زیرەکی و فڕوفێڵ و چەپەڵی ئەوان دەزانێت و تەنها هیتلریش توانای ڕاگرتنیانی هەیەو دەتوانێت بەشەریەت ڕزگاربکات .
ئەگەر لەپێکهاتەی چونیەکی ئەوتیۆرانەی پیلانگێری تیبگەین ،نەک تەنیا نهێنی سەرنج ڕاکێشی ئەو تیۆرانە دەزانین،بەڵکو نادروستیشان ڕۆشندەبێتەوە. 

پێکهاتەی تیۆرەکانی پیلانگێڕی

بۆچونی تیۆری گروپی جیهانی "شاراوە و شەیتان سیفەت"ئەوەیە ،کە لەژێر هەر ڕوداوێک کە لەجیهاندا ڕودەدات،گروپێکی شەیتانی بەنهێنی خەریکی کارن و ڕوداوەکان ئاڕاستە دەکەن .ناسنامەی ئەو گروپە دەگۆڕێت،هەندێک پێیان وایە فراماسۆن جیهان بەڕێوەدەبات،هەندێک دەڵێن شەیتان پەرست و هەندێک دەڵێن جادوگەر و بونەوەری ئاسمانی و سەرمایەدار و تاد...
بەڵام پێکهاتەی بنەڕەتی هەموو تیۆرەکانی پیلانگێڕی یەک شتە "گروپێکی شاراوە کۆنتڕۆڵی ڕوداوەکانی جیهانیانکردوە و بەنهێنی چاودێری جیهان دەکەن "
ئەوتیۆرانە بە تێکەڵکردنی بابەتی دژبەیەک جۆرێک شاگەشکە دەخوڵقێنن بۆ لایەنگران.بەپێی تیۆری پیلانگێڕی نازیەکان، سەرمایەداری و کۆمۆنیزم دودوژمنی سەرسەختن لەڕواڵەتدا؟ بەڵام لەڕاستیدا وانییە! ئەوە شتێکە کەیەهودیەکان دەیانەوێت باوەڕی پێبکەن!لەوانەیە وابیربکەنەوە بنەماڵەی بۆش و کلینتۆن ڕکابەری سەرسەختی یەکترن !بەڵام تەواوی ئەوانە نمایشن لەپشت پەردە شتیتر دەگوزەرێت .لە پشت پەردە ئەوانە هەمویان پێکەوە دەچن بۆ میوانی کە شەریکەی تاپرور بۆی ئامادەکردوون !
لەو سەرەتایانەوەیە کە تیۆرییەک بۆ کاروباری جیهان دەردەکەوێت .ئەو ڕوداوانەی کە لەهەواڵەکان دەیبیستین ، هەواڵی تۆزلەسەرنیشتون و لێڵن،بەشێوەیەکی فێڵبازانە داڕێژراون، تا فریومان بدەن و سەرنجمان لەسەر ئەسڵی ڕوداوەکان لابدەن .ڕابەرانی ناسراو کەسەرنجی ئێمە بۆخۆیان ڕادەکێشن لەڕاستیدا بوکەڵەی شانۆیەکن کە نمایشدەکرێت فەرمان ڕەوایانی واقیعی لەپشت پەردەن ئەو کارەکتەرانەی دەیانبینین تەنها بوکەڵە ی دەستی گروپە شاراوەکانن. "ماکرۆن ، ترەمپ و بوکەڵەی دەستی ئەوگروپەن لەڕاستیدا ئەوانە تەنها یارییان پێدەکرێت و هەڵبژاردن و شت نییە ئەوە گروپێکی جیهانیە ئەوانە هەڵدەسوڕێنێت"
هۆ کاری سەرنجڕاکێشی تیۆرەکانی پیلانگێڕی :
تیۆرەکانی پیلانگێڕی دەتوانن سەرنجی خەڵکانێکی زۆر ڕابکێشن لەبەر ئەوەی یەک تەفسیر و لێکدانەوەی بێ پێچ و پەنایا ن هەیە، بۆ ژمارەیەکی زۆر ڕوداوی ئاڵۆز و و بێسەروبەرو جیاواز و.زۆرجار ژیانمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری جەنگ ،هەژاری ،شۆڕش و قەیرانەکان و. ..تاد.بەڵام ئەگەر باوەڕ بە تیۆری پیلانگێڕی گروپی جیهانی بێنم بەوەی کە هەموشت دەزانم ،دڵخۆش وشاگەشکە دەبم."دیقەتم داوە هەمیشە دۆگماترین و خوڕافەترین کەسان زوو باوەڕ دەکەن بەم تیۆرانە ،زۆرجاریش نەزانین و ئاگادارنەبون و سەردەرنەکردن لەڕوداوەکان وادەکات کەسانێک بەوە دڵخۆشبن چونکە ئاسانترین ڕێگایە بۆخۆقوتارکردن لە هاوکێشە ئاڵۆزەکان،لەلایەکیتر ئەم تیۆرانە والە مرۆڤ دەکەن هەست بکەن لەجیهان تێگەیشتوون!"
لەجەنگی سوریە پرسیاردەکەیت؟ من بۆئەوەی تێبگەم لەوێندەر چی ڕودەدات،پێویستم بەلێکۆڵینەوە لەمێژوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە.چونکە ئەوجەنگە بەشێکە لەیەک پیلانی گەورە .یان لەوانەیە دەربارەی پێشکەوتنی تەکنەلۆژی ٥جی بپرسیت؟پێویستیم بەهیچ لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی فیزیاو شەپۆلەکانی ڕادیۆنییە،یەک پیلانگێڕییە. پەتای کۆڤید۱۹ چۆنە؟ بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە ئیکۆ سیستەم و شەمشەمەکوێرە و ڤایرۆسەوە نیە،ئاشکرایە پیلانێکەو هیچیتر!
شاکلیلی تیۆری گروپی جیهانی قفڵی هەموو ڕەمزەکانی جیهان دەکاتەوە ،من پەیوەست دەکات بە کۆمەڵێک کەسی تایبەت،دەمخاتە ناوبازنەی مرۆڤگەلێکی نائاسایی ،گروپێک ئینسان کەتێدەگەن، لە مرۆڤی ئاسایی داناترو بەهۆشترم دەکەن تەنانەت باڵاترمان دەکەن لە نوخبەی فەرمان ڕەواو ڕۆشنبیر مامۆستای زانکۆ و وڕۆژنامە نوس ودکتۆرو پڕۆفیسۆرەکان.ئەم بیرکردنەوەیە وام لێدەکات شتانێک ببینم کەسانیتر نایبینن یان نایانەوێت بیبینن و هەوڵی شاردنەوەیان دەدەن!

کەموکوڕی ئەو تیۆرانە 

تیۆرەکانی گروپی جیهانی گرفتاری عەیبێکی بنچینەیی و یەکسانن:ئەو کۆمەڵە تیۆرە گریمانی ئەوەدەکەن کە مێژوو یەکجار سادەیە ،گریمانی کلیلی تیۆرەکانی پیلانگێڕی ئەوەیە کە لەبنەڕەتدا دەستکاریکردنی جیهان ئاسانە.گروپێکی بچوکی مرۆڤەکان دەتوانن تێبگەن ،پێشبینی بکەن و جڵەوی شتەکان بگرنە دەست ،هەرلەجەنگەوە تا شۆڕشی تەکنەلۆژی و پەتاکان
خاڵی سەرنج ڕاکێش سەبارەت بەتیۆری پیلانگێڕی گروپی جیهانی ئەوەیە،بەپێی ئەو تیۆرە ئەوگروپە توانای پێشبینیکردنی دە هەنگاوی دواتریان هەیە.ئەوان وەختێک ڤایرۆسیان لەشوێنێک بڵاوکردەوە نەک پێشبینی ئەوەدەکەن چۆن بڵاودەبێتە وە ،بەڵکو دەزانن لەماوەی ساڵێکدا چەندە زیانی ئابوری بەر جیهان دەکەوێت،هەرخۆشیان دەزانن چۆن کۆنتڕۆڵی بکەن ،وەختێ جەنگ هەڵدەگیرسێنن دەزانن کەی کۆتایشی دێت. 
ئەڵبەتە گومانی تێدانیە کە جیهان ئاڵۆزترە لەو جۆرە قسانە.بۆنمونە هێرشی ئەمریکا بۆسەر عێڕاق لەبەرچاوبگرە لە ساڵی ۲۰۰۳ تەنیا زلهێزی جیهان ،با دیعایەی ئەوەی کە دەیەوێت چەکی کۆکوژی عیڕاق لەناوبەرێت وکۆتایی بە ڕژێمی صدام بێنێت.هێرشی کردە سەروڵاتێکی ئاسایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .هەندێک گومانیان وابو کە ئەمریکا باکی نەبێت وبەسود وەرگرتن لەودەرفەتە هەژمون لەناوچەکە پەیدابکات و ناوچە نەوتیەکانی عیڕاق بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی .امریکا بۆگەیشتن بەهەدەفی خۆی باشترین سوپای دنیای داخڵی جەنگ کرد و ترلیۆنەها دۆلاری خەرج کرد.
بەڵام لەڕاستیدا ئەنجامی ئەو هێرشەگەورەیە چی بو؟ لەواقیعدا ئێران براوەی ئەوجەنگەبو،و بو بەهێزێکی باڵادەست لەناوچەکەدا.
ن. یوڤال نوح حەراری
و. مەحمود عەبدوڵڵا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە