پرسی ئاڵاکەی هەرێمی بارزانی

Saturday, 19/12/2020, 18:09

3298 بینراوە


* کێ ئەم ١٢/١٧ ڕۆژەی دیاری کرد و بە چ بۆنەیەکەوە کرا بە ڕۆژی ئاڵا؟.
*کێ و بە چ بڕیارێک ئەم شکڵ و شێوەی بۆ ئاڵا دیاری کرد؟
* بۆ ئەو ئاڵایەی ئێستا شێوەکەی وەک ئاڵاکەی قازی موحەمەد نییە؟.
* لە ساڵی ١٩٤٦ تا ١٩٩٤ لە کوێ خۆی حەشار دابوو، بۆ لە هیچ شیونێک نەبوو؟ لە سندوقی بۆراقدا بوو لە کەرەج و ڕاژان یان ئەمریکا؟
* حیزبە کوردستانییەکان نەک ئاڵایان نەبوو، بەڵکوو ڕەنگەکانی ئێستاشیان لە ١٩٩٢ دابەش کرد بەسەر خۆیاندا دابەشکرد بۆ جیاکردنەوەیان لە هەڵبژاردنی ١٩٩٢،( شین بەر کاکە حەمە کەوت).
* هەرچی شەهیدی حیزبەکانە لە شەڕی نێوان خۆیان، تا ٢٠١٤، لە یەکیان کوشتووە، بۆ حیزب نەک لە ژێر ئەم ئاڵایەدا.
* ساڵی ١٩٩٤ ئەمریکییەکان بە سەرانی حیزبەکانی گووت؛ ئیتر عەیبە واز لەم شەڕە پەڕۆیە بێنن، شتێک بکەن بە ڕەمزی هەردوولاتان.
* کێ شایەتە کە قازی موحەمەد ئەم ئاڵایەی بە مەلا مستەفاداوە ؟ یانی قازی گووتی من ئەڕۆم لە سێدارەم ئەیەن، تۆش بیبە بۆ ڕوسیا، وریابە لە ئاوی ئاراس، تەڕ نەبێت.
ئەی بۆ مەلا مەستەفا تا مابوو، لە هیچ شوێنک نەک هەر هەڵی نەکرد، هەر باسیشی نەکرد؟.
* ئێستا ئەم ئاڵایە چۆن بوو بە ئاڵای نەتەوەی کورد، یانی هی هەموو پارچەکانە؟، ئەی چۆنە ئەم ئاڵایە هی حیزبی دیموکرات بێت لە ئێرانییەوە گواسترایەوە بۆ هەمان حیزبی عێراقی؟.
* بە قسەی مەسرور بارزانی بێت؛ قازی بە ئەمانەت ئەم ئاڵایەی داوە بە مەلا، ئیتر کەواتە، پیرۆزە، بێ ڕێزی بە ئاڵاکەی ئێستا، بێ ڕێزییە بە مەلا مستەفا و قازی محەمەد، چونکە ئەم ئاڵایە لە داهێنانی ئەمانە.
بە درۆی یەک لە دوای یەک، نە مێژوو و نە ئێستاش جوان ئەکرێت، ئیتر هەرکەس ئازادە، لە خەیاڵدا یا لە واقیعدا بژی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە