دۆسییە لەیەکچووەکان

Monday, 21/12/2020, 3:06

7313 بینراوە


"دزی و قۆڵبڕی و سپی کردنەوەی پارە" (سلێمان هەڵشۆیی و عوسمانی حاجی ساڵح) بە نموونە...
با بەبیرتان بهێنمەوە کە لە ساڵی ٢٠١٧ بازرگانێک بە ناوی (عوسمان حاجی ساڵح) کە شەریکی یاخوود هاوەڵی شێخ دلێری برای شێخ جەعفەر بوو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی مایەپووچ بوونی خۆی ڕاگەیاند و زیاتر لە (٢٦٠٠) دەفتەر یاخوود ووردتر بڵێین ٢٦ ملیۆن دۆلاری خەڵکی برد و دواتر شێخ دلێر سوڵحی بەزەبری ناو دیوەخانی بۆ کرد،  و بۆ ماوەی دوو ساڵ لە زیندانێکی خۆش کە وەکو ڤیلا وابوو هەموو خزمەتێکی بۆ فەراهەم کرابوو، دوایی لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم پیاوەی شێخ دلێر لەزیندانەکە ئازاد کرا!

کەمێک زانیاری لەسەر ئەو بازرگانە :

عوسمان حاجی ساڵح، ساڵی 2017 کە وەک وتمان مایەپوچبونی خۆی بە بەهای 26 ملیۆن دۆلار راگەیاند.
پیشەكەی: مامەڵەكردن بوو بە  ئاڵوگۆڕی دراو بوو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی.
ئیستا قەرزداری 137 هاوڵاتیە.
58 سكاڵای لەسەر تۆمار كراوە.
لەسەر دوو سكاڵا،  تەنیا دوو ساڵ زیندانی كرا.
سەرەتای ساڵی 2020 ئازاد دەكرێت، بەڵام هێشتا لەبەردەم 38 سكاڵای تردایە

سلێمان هەڵشۆیی هەمان سیناریۆی عوسمان حاجی ساڵح

ئەوەی شایەنی باسە ئەم هەڵشۆییەش هەمان دۆسیەیە، کەوا کەسێکی لە پشتە، وەکو عوسمان حاجی ساڵح ئەو تاکتیکەی بەکار هێنا و مایەپووچ بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت، ئەمە لەکاتێکدا هیچ شتێک لەو بابەتە بوونی نییە بەڵکو ئەوە تاکتیکێکی زیرەکانەی بازرگان و ناودارە گەورەکانی جیهانە بۆ بازاڕی بۆڕصە و خۆ دزینەوە لە باج و هەندێک کات وەک چاوبەستی دەسەڵات و خەڵک ناوزەند دەکرێت، بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم کارەش پێویستی بەکەسی شارەزایی کارامەیی و دەستڕۆشتوویی هەیە، بەتایبەتی پەیوەندیی ناو بەرپرسەکانی دەسەڵات.
تەنها لە ساڵی ٢٠١٨ لە سلێمانی ٦ بازرگان بە بەهای ٢٦٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی مایەپووچ بونی خۆیان ڕاگەیاندووە، هیچ کامێکیشیان تووشی کێشە نەبوون بە هۆکاری باکگراوندەکەیان کە کەسانی دەستڕۆشتوون .

چەند نمونەیەکی دیکەی زیندوو:

چەندین نموونەی زەق بوونیان هەیە لەجیهاندا کە بە فێڵی بازرگانی یاخوود سپی کردنەوە یاخوود خۆدزینەوە لە باج ناودەهێندرێت لەوانە
* مایەپووچ بوونی (فیفتی سێنت) ی ڕاپەری ئەمریکی دواتر ئاشکرابوو بۆ خۆدزینەوە بوە لە باج .
* مایەپووچ بونی مایکڵ جاکسۆن و دواتر ئاشکرا بوو کە بۆ نەدانی پارەی زیاتری دۆسیەکانی دادگا بووە کاتێک ووتویەتی مایەپووچ بووم .
* مایەپووچ بوونی گەورە بازرگانی جیهانی و بەڕێوبەری کۆمپانیای ڕینۆی فەڕانسی کاتێک بۆ خۆدزینەوە لە باج مایەپووچ بونی خۆی ڕاگەیاند بەڵام دەسەڵاتتدارانی ژاپۆن ویستیان دەستگیری بکەن لە ژاپۆن تا دواتر خۆی دەربازکرد بە فڕۆکەیەکی تایبەت بۆ دورگەیەک دوور لە دەسەڵاتی ژاپۆن .
مایەپووچ بونی سەدان و هەزاران کەس لە جیهان و بەتایبەت لە بازاڕەکانی بۆرصە کارێکی چاوەڕوانکراوە بە تایبەت تۆ پارە بە هەوا دەدەیت واتە هیچ گرێبەستێک و هیچ کاڵایەک بوونی نیە یاخوود هەندێک کات بۆ سپی کردنەوەی پارە و بردنە دەرەوەیان بۆ بازاڕەکانی جیهان بەناو بەرپرس و مافیاکانی کوردستان کەسانێک ڕادەسپێرن تا چاوبەستی لە خەڵک بکەن و دواتر مایە پووچ بونیان ڕابگەینن و بەو شێوازەش پارەکانیان دەبرێتە دەرەوە ...
دڵنیام ئەم دۆسیەیەش بەهەمان شێوەی ئەو دۆسیانەی تر و لە غیابی یاسای سەروەر
لە دیوەخانی (شێخ دلێر)ە دزەکان بە زەبری هێز سوڵحی بۆ دەکرێت و سلێمان هەڵشۆیی چەند ساڵێک زیندانی دەکرێت و دواتر بەردەبێت بێ هیچ کێشەیەک و یاخوود وەک زانای قائیم قام دیزە بەدەرخونە دەکرێت و سووتەمەنی ئەم ڕووداوانەش خەڵکی نەزان و زاناکانن ...
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە