بێدەنگ نابین: خۆپیشاندان لە شاری مالمۆی سوید دژی ماڵی مەلا مستەفا


پەکەکە لە قەندیل ناڕوات

Tuesday, 12.22.2020, 2:38

3745 بینراوە


قەندیل ئەو ناوچە شاخاوییە کە دەکەوێتە باشووری کوردستان، لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە، بە دژوارترین و گرنگترین چیاکانی کوردستان دادەنرێت کە بەرزاییەکەی زیاتر لە ٣٠٠٠ مەترە.
بەدرێژایی خەباتی کوردان قەندیل ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە، بەڵکو هەمیشە لانکی پێشمەرگە و سەنگەری بەرگری بووە، هەمیشە داگیرکارانی کورد نەیانتوانیوە داگیری بکەن، هەڵکەوتنی چیاکانی زۆر سەختن، مانەوە لەو چییانە ئیرادەیەکی زۆر و خۆڕاگری دەوێت کە بە هەمیشەیی بەفری لێیەو کەشو هەوایەکی زۆر ساردی هەیە.
هەموان دەزانین ساڵی ١٩٨٣ ڕێکەوتنێکی ١١خاڵی لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بەرێز ئیدریس بارزانی و پارت کرێکارانی کوردستان بەسترا، بە مەبەستی چێگیرکردنی هێزەکانی گەریلا لە چیاکانی باشوور، یەکیک لەو خاڵانە لەسەر ئەوە ڕێکەوتن کە بە هیچ جۆرێک شەڕی ناوخۆ و کوردان نەکرێت بەڵکو هێزەکانیان بە ڕووی دوژمندا بێت.
هەر لەو ساڵەوە هێزی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان لەنگەری شۆڕشیان لە قەندیل بەست.
بوونی هێزی سەربازی پەکەکە ئەنجامە لە کێشەی کورادنی باکوور کە لە ڕەهەنذیکی مێژوویی قوڵەوە دروست بوون.
کە چەندین ساڵە تا دوا پلە بە وورەیەکی بەرز و خۆڕاگیرییەوە شۆڕش و خەباتی خۆیان پێش دەخەن، کە مانەوە و وورە بەرزی هەر تاکێک لەو پارتە و بە گەریلاکانیشیانەوە، پرسیارێکی زۆر زۆری لە جیهاندا دروست کردووە هەر وەک دەوترێت تەلیسمی ئەو پەروەردە ڕۆحیی و گیانبەخشییە بۆ کوردستان لە قوتابخانەکەی ئۆچەلانە.
لێرەدا من نامەوێت باس لە خەباتی ئەو لایەنە بکەم، تەنیا ئەوەی گرنگە بیڵێین قەندیل تاکە خال و شوێنە کە دوژمن نەیتوانی بەو هەموو هێز و بەکارهێنانی چەکی نوێ و فرۆکەی بێ فرۆکەوانی کە بەکارهێنا و چەندین گەریلا و خەلکی سڤیلی شەهید کرد لێ نەیتوانی ئامانجی خۆی پێک بێنێت. هەروەک دەزانین ڕژێمی تورکیا و ئێران زۆر هێرشیان کردە سەر ئەو ناوچانە بەڵام شکستیان خوارد.
ڵە هەندێک لایەن یان بە ناو نوسەر و ڕۆشنبیر..هتد بوونی لایەنی ناوبراو بە هەرەشەیەکی گەورەی دەبینێت لەسەر ئاسایشی کوردستان کە دەڵێن: پەکەکە سەنگەر بگوازێتەوە بۆ ناو باکوور و قەندیل چۆڵ بکەن یاخود دەڵێن ئەوان دەستێوەردان دەکەن، گوایە ئەوە هەلەی پەکەکەیە کە دامیرتاش و هاوسیاسیەکانی زیندانی کران، یا خود هەدەپە کە نە چۆتە دەستەلاتی تورکیا ئەوە هێزی قەندیل بووە نەیهێشتوە .. چەندین بۆچونی تر!
هەڵبەت من وەک ژنێکی سیاسی دەمەوێت چەند سەرنج و راستیەک بخەمە ڕوو وەڵامی هەندێک لەو بۆچونە یەقینانە بدەمەوە کە بنەمایان نییە.
قەندیل گەورەترین سەرمایەیە بۆ کورد هەر بۆیە ناکرێت چۆڵ بکرێت بۆ بەجێهێنانی پلانی درێژی تورکیا و بیەوێت دەست بەسەر ئەو ناوچانەدا بگرێت، لە کاتێکدا پەکەکە ئەوە بکات، گەورەترین هەڵەی مێژوویی دەکات و هەموو کورد دەبێت باجەکەی بدات.
باس لەوە دەکرێت پەکەکە ئاسایشی هەرێمی تێکداوە بەلام لە بیرکرا کە هێزەکانی پێشمەرگە شنگالیان چۆل کرد، هێزی ئەو لایەنە بوو شکۆی شەنگالیان پاراست کە بە داخەوە زیاتر لە ٣٧٠٠ خێزان لەلایەن داعشەوە فڕێندران و بێسەروشوێنن کە هەرێمیش خاوەندارێتی لێ ناکات.
یاخود دەوترێت لە پشت خۆپشاندانەکانی هەرێمی کوردستانەوە، پەکەکەی لە پشت بووە، بۆ ناچن لە باکوور ئەم ناڕەزاییەنە دەرببڕن، دیارە ئەم جۆرە بۆ چونانە زۆر کلاسیکە و لەم سەردەمەدا گوێی لێناگیرێت.
باشوور لە قەیراندایە و میللەت ماندووە لەبەر ئەوە مافی خۆیانە بڕژێنە سەر شەقام، هەرچەندە لەگەڵ توندوتیژیدا نیم ڵێ سوتاندنی ئەو بارەگایانە ناکاتە ئەوەی خەڵکی سڤیل شەهید ببن، هەر بۆ گەواهی ئەوەی خەڵکی سڤیل خۆرسکانە هاتنە سەر شەقام هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لاهوری شێخ جەنگی باسی لەوە کرد هیچ لایەن و هێزێکی سیاسی لە پشت خۆپشاندانەکانی سلێمانیەوە نەبووە. لە خۆپشاندانەکانی باکووریش بە سەدان و هەزاران خەلک زیندانی و حوکمی چەندین سالە دراون بە خەڵکی سڤیل و سیاسیشەوە و چەندین شەهیدیان داوە کە لە بەرامبەر درەندەترین ڕژێمی ڕۆژهەڵاتی ناوین وەستاون لێ لە باشوور کە هەرێمێکی ئازاد و بەناو دیموکراتە میللەت توشی ئازار و زیندانی دەبنەوە، ئەگەر داوای مافی خۆیان بکەن! ... ئایا کاکی نوسەر بۆ ئەم پرسیارە لە خۆت و دەستەڵاتەکەت ناکەیت، دەتانەوێت کرۆکی داوای میللەتی توڕە بەم پاساوە بێ بنەمایە وەڵام بدەنەوە!
باس لەوەش دەکرێت هەدەپە باڵی پەکەکەیە و خۆیان خزاندۆتەوە ناو پارتە چەپەکانی تورکیایەوە، ئەو بەرێزە زۆر بێئاگایە لەوەی پارتێک، یان ڕێکخراوی تورک بە ناوی چەپەوە لە ئێستەدا بونیان نیە جگە لە هەدەپە نەبێت کە وەک پارتێکی ئۆپۆسزیۆن وەک چەترێک هەموو ئەو هێزانەی کۆکردۆتەوە کە نزیکن لە فکر و تێڕامانیان، کە لە ناویشیاندا چەندین کەسی وەک نەتەوە و ئایدیای جیاواز، بێباوەڕ و دینیەکانیشی لە خۆ گرتووە، بە نمونە عەلەوی، ئێزیدی، مەسیحی و موسلمان..هتد هەن.
ڵێ ئەوەی بۆ من ڕوون نیە ئەو بەڕێزە چ ئەرگومێنتێکی هەیە کە هەدەپە باڵی پەکەکەیە؟!
ئەڵێن گوایە ئەوە هەڵەی هێزی پەکەکەیە کە پارێزگاری لە مانەوەی ڕژێمی سوریاو بەشار ئەسەدی کردووە کاتێک هێزە ئۆپۆسزیۆنەکان ویستویانە ئەو ڕژێمە بڕۆخێنن، هەڵبەت ئەوەی کەمێک چاودێری و شارەزایی لە هێزی نێودەوڵەتی هەبێت دەزانێت کێ بڕیار لەسەر مانەوەی بەشاری داوە، چوار ساڵ بەر لە ئێستە ئۆباما لە لێدوانێکدا باسی کرد کە ئامانجیان نیە گۆڕانکاری بەهێزی سەربازی لە سوریادا بکەن بەڵکودەیانەوێت گۆڕانکاری بەشێوەیەکی سیاسی لە ذەستەڵاتەکەیدا بکەن!
لە کۆتادا هەروەک بەڕێز ئێبراهیم ئەحمەد دەیووت: (تا کێشەکانی باکووری کوردستان چارەسەر نەکرێت، چاوەروان نەکرێت کێشەی بەشەکان و پێکهاتەکانی تری کوردستان چارەسەر ببێت).!
مەبەست لەم ووتارە وەڵامدانەوەی هەندێک ئەو بۆ چوون و حکومدانەیە بەسەر هەر لایەنێک یان لەسەر چۆلکردنی قەندیل کە زۆر کەس بە موڵکی پەکەکەی دەزانێت، کە لە ڕاستیدا پێویستە هەموو خاوەندارێتی لێبکەین .. ئەو بەرێزانەی تریش کوێرانە حکوم نەدەن لایەنی کەم چاودێری ڕەوشە بکەن یاخود بە دوادا چوون لەسەر ڕاستییەکان بکەن، تا نەکەونە هەڵەی گەورەترەوە!