لۆمەی گەل

Wednesday, 23/12/2020, 9:42

6148 بینراوە


کە دەنگتان داوە بە دز
لۆمە بکەن لە خۆتان
هەر بە دەنگی ئێوە بوون
بە سەرۆک و وەزیرتان
وڵات بە دەنگی ئێوە
کرا بە چەم و دارستان
یەکەم جار خوا بیانگرێ
کە فێڵیان کردووە لێتان
دووەم جار خوا بتانگرێ
بۆ هەڵەی بەردەوامتان
دووا ڕۆژی گەلتان کردە
قوربانی پاروویێ نان
ریشی خۆتان دایە دەست
مناڵ و گەوجە و نەزان
بۆ باجی ئەو هەڵانەش
سمێڵیشتان نایە بان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە