دەوڵەتی تورک چەتەکانی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان و هەفتانین دەکات

Thursday, 24/12/2020, 21:55

8259 بینراوە


دەوڵەتی تورک، لە پلانیدایە چەتەکانی حیزبی ئیسلامی تورکستان، بەرەی نوسرە و پاشماوەکانی داعش لە پاش لیبیا و ئەرتساخی ئەرمەنیاوە، ڕەوانەی هەرێمی هەفتانین و هەرێمی کوردستان بکات.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، دەوڵەتی تورک لە پلانیدایە چەتەکانی بەرەی نوسرە، حیزبی ئیسلامی تورکستان و چەتەکانی داعش کە لە داگیرکردنی جەرابلۆس، باب، ئیدلب، سەرێکانی و گرێسپی دا بەکاریانی هێنا، لە پاش لیبیا و ئەرتساخی ئەرمەنیا ئەمجارەیان بۆ هێرش لەسەر باشوری کوردستان بەکاریان بێنێت و ڕەوانەی هەرێمی هەفتانین و چەند شوێنێکی دیکەی بکات لە باشوری کوردستان.
زانراوە کە ئەو چەتانەی حیزبی ئیسلامی تورکستان بە ڕەگەز ئۆیگوور، چیچان ، ئۆزبەک، تاجیک و خەڵکی ئاسیای ناویینن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیەی هاوار، دەوڵەتی تورک لە پلانیدایە کە بە قووڵایی هەشت تا ١٤ کیلۆمەتر لە ناو خاکی باشوری کوردستان، هەرێمێک بە ناوی “هەرێمی ئارام” دروست بکات و لە پاش کۆتایی هاتنی ڕێکەوتن لەگەڵ ڕوسیا لەسەر ئیدلب، دەست بە گواستنەوەی چەتەکانی بکات بۆ ئەم هەرێمە دروست کراوە.
ئەوەش پشتڕاست کراەوتەوە کە تورکیا لە پلانیدایە، ئەگەر کاردانەوەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە داگیرکردنی باشوری کوردستان ڕوو بدات ئەوا جێگرکردنی ئەو چەتانە لەو هەرێمە بکاتە پاساو بۆ ڕەوایەتیدان بە داگیرکارییەکانی.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاشکرایکردووە کە نەک تەنها هەرێمی هەفاتنین بەڵکوو شەنگال، کەرکووک، حەویجە، دیالە و زنجیرە چیاکانی حەمرینیش لە پلانی تورکیادایە کە چەتەکانی تێیدا جێگر بکات و لەو پێناوەشدا دەستی بە دامەزراندنی گرووپی چەکدار و ملیشیای سەربەخۆی وەکوو حەشدی تورکمان کردووە.
وەرگیراوە لە ک.س

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە